دیارییەكی بەنرخی عەباس بەدری
بیروڕا 09:28 PM - 2022-06-23
كتێبی "مقالات و رؤى في (النور)" كە بەشێكە لەو وتارانەی پێشتر نووسەری ناودار مامۆستا عەباس بەدری لە ڕۆژنامەی (النور) لە بەغدا بڵاویكردووەتەوە، لە دووتوێی ئەم كتێبەدا كۆكراوەتەوە لەلایەن كاكە بەرزان-ی كوڕی مامۆستا عەباس-ی نەمرەوە.
بەلای منەوە ئەم كتێبە بایەخێكی یەكجار زۆری هەیە، هەڵبەت لەبەرئەوە نا كە بابەتەكان لەسەر بەرهەمەكانی منە، بەڵكو لەبەر زۆر هۆكاری لەوە لەپێشتر و گەورەتر، ئەوانیش ئەوەن كە سەرچاوەیەكی زۆر گرنگە بۆ ناساندنی ئەدەب و وێژەی كورد بە خوێنەرانی عەرەب، بەتایبەت كە ئێمە چارەنووس وایكردووە وەك دوو گەل بەیەكەوە بژین و سوود لە ئەزموونە ئەدەبی و ڕۆشنبیری و كەلتوورییەكانی یەكتر وەربگرین.
هۆكارێكی دیكە بۆ بایەخ و گرنگیی كتێبەكە ئەوەیە كە بەقەڵەمی نووسەرێكی وەك مامۆستای كۆچكردوو عەباس بەدری نووسراوە، ئەمەیش بۆخۆی سەنگ و بەهایەكی تری دەداتێ، چونكە كەم نووسەر و ڕۆشنبیری كورد و عەرەب هەیە مامۆستا بەدری نەناسن و ئاشنایەتییان لەگەڵ بەرهەمە بە پێزەكانیدا نەبێت.
بۆ من عەباس بەدری هەر نووسەرێك نەبوو، بەڵكو هاوكارێكی دڵسۆزم بوو، بەپەرۆشەوە بەدواداچوونی بۆ بەرهەمەكانم كردووە و بەشێكی بەرچاویشی لێ وەرگێڕاوەتە سەر زمانە دەوڵەمەندەكەی عەرەبی، جا بەو سەلیقە و لێزانی و توانا بەرزەی خۆیەوە.
كتێبەكەی بەدری-ی نەمر، یەكێكە لە جوانترین و پڕبەهاترین ئەو دیارییانەی كە پێشكەشم كراون، چونكە ئەمە لەلایەكەوە هەڵسەنگاندن و لەسەروەستانێكی بەشی زۆری بەرهەمەكانمە، لەلایەكی تریشەوە یادگاریی پیاوێكی دڵسۆی كایەی ڕۆشنبیریی گەلەكەمانە كە بە زمانی عەرەبی خزمەتێكی زۆریی كردووە.
یاد و یادەوەریی مامۆستا عەباس بەدری بەخێر و زیندوو بێت و دووبارە سوپاسی بەرزان-ی كوڕیشی دەكەم كە ئەركی كێشاوە بە كۆكردنەوە و یەكخستن و ئینجایش چاپكردنیان لەم كتێبەدا.
گەلاوێژ
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی ههولێر گهنجێك دهكوژێت و بنهماڵهكهی داوای روونكردنهوه دهكهن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24