ناسه‌قامگیری عیراق به كوێ ده‌گات ؟
بیروڕا 03:52 PM - 2022-06-18
دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت له عێراق ئه‌گه‌ری دووباره هه‌ڵبژاردن زیاتر ده‌كات، چونكه عیراق كه‌وتوه‌ته بۆشایی سیاسی و ئه‌منی و نه‌مانی سازان ( التوافق ) كه بونه‌ته به‌شێك له كێشه‌كان و بژارده‌كانی به‌رده‌م لایه‌نه‌كان نزیك ده‌كاته‌وه له سفر، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش جاری یه‌كه‌م نیه ئه‌م كێشه‌و ململانێیانه به‌و جۆره په‌ره‌بستێنێت و هه‌ڕه‌شه بێت بۆ سه‌قامگیری عێراق، ئه‌مانه‌ش خزمه‌ت به گه‌لی عێراق ناكات به‌ڵكو ڕه‌وشه‌كه زیاتر ده‌چێته خزمه‌تی لایه‌نه ده‌ره‌كیه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان واده‌كات عێراق به لاوازی بمێنێته‌وه خاوه‌نی بڕیاری خۆی نه‌بێت.
ئه‌وه‌ی له عیراق رووده‌دات به‌ده‌ر له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و ناوخۆی له‌لایه‌ك و ئه‌نجامی ناكۆكی درێژخایه‌نی نێولایه‌نه‌كانن به‌هۆی فره مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌وتی جیاواز و یه‌كترقبوڵ نه‌كردنه‌وه كه ئه‌مه دیوێكی تری ئه‌و ناهه‌مواریانه‌ن كه 19 ساڵه گه‌لی عێراق وابه‌سته‌ی بووه 19 ساڵ به‌سه‌ر ڕووخانی رژێمی به‌عس تێ په‌ڕ ده‌بێت، 19 ساڵه گه‌لی عێراق له چاوه‌ڕوانی داهاتوویه‌كی شایسته‌دان كه ئاینده‌ی نه‌وه‌كانی له‌سه‌ر بنیادبنرێت.
دوای پێنج هه‌ڵبژاردن عیراق نه‌یتوانیوه حكومه‌تێكی بنكه فراوانی به‌هێز به‌خۆوه ببینێت ( بنیادبنێت) هه‌میشه حكومه‌تێكی لاواز گوێرایه‌ڵی فه‌رمانی ده‌ره‌وه بووه و خزمه‌تی به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی كردووه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و نیشتمان.
عیراق له ڕه‌وشێكی ناسه‌قامگیری ناله‌باردایه‌و له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستی به سازان و لێك نزیك بوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان هه‌یه چونكه ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه ئاراسته‌ی سیاسی له عێراق دژوارترده‌كات و تداخولات زیاتر ده‌كات وه‌ك هه‌میشه ڕوون نیه به كوێ ده‌گات به كه‌ناری ئارامی یاخود گرژی و به‌ركه‌وتن به‌جۆرێك له جۆره‌كان به‌ركه‌وتنه‌كان بگاته به‌كارهێنانی هێز دژی یه‌كتر و دواجار عێراق ببێته سته‌یجێك بۆ نمایشی هێزی وڵاتان و به‌یه‌كجاری سه‌روه‌رییه‌كه‌ی له‌بارببرێت له‌هه‌موو كات و ساتێكیشدا هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێك ده‌بێت له ئاڵۆزی و هه‌ر ڕووداوێك باش یان خراپ كه ڕووبدات، ئه‌و كات لایه‌نه‌كان ناتوانن خۆیان له‌هه‌ر به‌رپرسیاریه‌تێك هه‌ڵبێن كه گه‌ل ئاراسته‌یان ده‌كات خۆیان و مێژوویان به‌ته‌واوی بسڕنه‌وه، كه‌وایه لایه‌نه‌كانی عێراق له‌به‌رده‌م دووڕیانێكی مێژوویدایه كه سازان و رێكه‌وتن باشترینیانه .
بایه‌خ و گرنگی عێراق یه‌كه‌م له ڕووی پێكهاته‌ی جوگرافیاوه به‌سه‌ر جیهانی نوێ‌دا هه‌میشه وای كردووه چاوی دراوسێ و ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر بێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به عێراقه‌وه گرێبده‌ن و دۆخێكی وای بۆ پێش بخه‌ن كه به‌رده‌وام له ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیری دا بێت، دووه‌میش له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌نی دووه‌م گه‌وره‌ترین یه‌ده‌كی نه‌وته له جیهان دووباره بۆته جێ ی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تان چاوی له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌گرن و به‌رده‌وام دۆخێكی ناجێگیری بۆ دروست بكه‌ن وه‌ك له ڕابردوو كه تا ئێستا به‌رده‌وامی هه‌یه چ له رووی سیاسی یه‌وه بێت یان له ڕووكاره‌كانی تره‌وه بێت وه‌ك تیرۆر‌و دروست كردنی ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی (داعش ) كه تا ئێستا مه‌ترسیه‌كانی له‌سه‌ر گه‌لانی عێراق ماونه‌ته‌وه و عێراقی له‌به‌ره‌ی دیفاع و شه‌ردا هێشتۆته‌وه .
به پێی ده‌ستوری عیراق له دوای یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان 9 / 1 / 2022 ده‌بوو له ماوه‌ی 30 رۆژ سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام ناكۆكیه‌كان ئاراسته‌ی یاسایی و سیاسی گۆڕی تا به ئێستا ده‌گات .
30 / 12 / 2021 دادگای فیدراڵی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌سه‌ند كرد، 9 / 1 / 2022 یه‌كه‌مین دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه‌چوو.
ن/ نسار مسته‌فا
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28