لەنرخی نەوتەوە ئایندەی ئابوری جیهان ببینە

بیروڕا 10:09 PM - 2022-06-07

نەوت ئەوكاڵا گرنگەیە كەناتوانرێت هیچ كاڵایەكی تری پێ بەراورد بكرێت بەهۆی بوعدە ئابوری،سیاسی،سەربازی،جوگرافی،یاسایی و دەستوریەكەی و ئەوڕۆڵەگرنگەی وەك چەكی یەكلا كەرەوە بەكاردێت.
لەئێستادا ڕۆژئاوا بەو هێزەسەربازی و تەكنۆلۆجیا بەهێزەی هەیانە نایانەوێت كێشەكانیان لەگەڵ دوژمنەكانیان یەكلابكەنەوە بەڵكو نەوتیان كردوە بەكارتی یەكلا كەرەوەو بەكارهێنانی ئەم كارتە لەلایەك سودوقازانجی زەبەلاح بەحكومەت و دەسەڵات دارانی نەوت فرۆش دەگەیەنێت و لەلایەكی ترەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و هەڵاوسان لەنرخی كاڵاوكەل وپەل و خزمەت گوزاری زیان بەتەواوی مرۆڤایەتی دەگات.
ئەمریكا سەرەتا دەیەوێت ئەوروپا لەژێرهەژموونی نەوت وگازی ڕووسی دەربكات و ئەم كارەش كاردانەوەی نەرێنی لەسەرئابوری جیهان دروست كردوە.
لەئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برنت گەشتۆتە 119.6 دۆلار  و بانكی گۆڵدمان ساكس پێشبینی دەكات ئەم هاوینە نرخی یەك بەرمیل نەوت بگات 140 دۆلار.

هۆكارەكانی چین ؟
یەكەم :ئەوگەمارۆ بەش بەشەی یەكێتی ئەوروپا دەیسپێنێت بەسەركەرتی وزەی ڕووسی وادەكات  بڕی پێویست لەنەوت لەبازاڕی جیهانی نەمێنێت.
دووەم : بەدیلەكانی ئەوروپاو ئەمریكا توانای جێگرەوەی نەوتی ڕووسی یان نی یە سەرەڕای ئەوەی ئۆپێك پڵەس دووسەد هەزار بەرمیل ڕۆژانە زیاد دەكەن بەڵام كورت هێنانەكە زۆرە.
سێ یەم :خواستی بەهێزی جیهانی لەسەرنەوت و لابردنی كۆتوبەندەكانی كۆرۆنا لەچەند شارێكی وڵاتی چین.
ئەم سێ هۆكارە وادەكات كەنرخی نەوت هەرلە بەرزبوونەوە دابێت و دانەبەزێت و ئەمەش وادەكات هەڵاوسان دروست دەكات و ئابوری توشی پاشەكشەدەكات.
وتەیەیەكی باوهەیە دەڵێت چارەسەری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەربەبەرزبوونەوەی دەكرێت  ،
مەبەستی ئەوەیە كەگەشتە نرخێك  ئیتر بازاڕی ئابوری توانای قبوڵكردنی نی یەو ئەوەندە هەڵاوسان دروست دەكات  بەكارهێنران توانای بەكارهێنانیان نامێنێت و خۆی دادەبەزێت .

تایبەت بەهەرێمی كوردستان

بەئاشكرا هەست بەهەڵاوسانی نرخ دەكرێت بۆ هەموو كاڵاوخزمەت گوزاریەكان و ئەمەش لەئایندەی نزیك  كاریگەری نەرێنی دروست دەكات لەسەر كڕیاران چونكە توانای كڕینی هەموو پێداویستیەكانیان نی یەو بازاڕیش توشی پاشەكشەدەبێت.
ئەگەر خواست لاوازبوو لەسەركاڵاكان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخ ئەوا ئابوری هەرێم توشی لاوازی و پاشەكشە دەبێت.

پێویستمان بەوەهەیەكەهەم حكومەت پلانی هەبێت هەم خەڵكیش بەوریای یەوە  داهاتەكانی بەكاربهێنێت چونكە یەكێك  لەپێناسەی ئابوری بریتی یە لەهونەری خەرجكردن و پاشەكەوت كردن لەوخەرجیانە.

نووسینی.. مافناس/  ڕێبوار محمد ئەمین
ماستەر لەگرێبەستی نەوت وگاز


زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket