riklam

ئاسایشی کۆمەڵگە و حیزبی سیاسی

بیروڕا 12:19 AM - 2022-06-05


بێ گومان هەر جوڵانەوەیەکی سیاسی لە هەر کۆمەڵگەیەکدا دەبێت ئامانجی گشتی ڕوون و ئاشکرای هەبێ لە چوار چێوەی هەر حیزبێک یان کیانێک یان نازناوێک بێت کە تێیدا ئەم کۆمەڵە کەسە لە پانتایی سیاسی دا ئامانجەکان و دروشمەکان و کارنامە بەڕوونی و ئاشکرایی دەخەنە ڕوو وە کاری لەسەر دەکەن لە پێناو بەدی هێنانی خۆش گوزەرانی و بەرژەوەندی گشتی کە بە بڕوای ئەوان وایە کە لە ڕێگەی سیاسیەکانی ئەو پارتەوە دێتە دی.
بەڵێ ئەمە کارێکی تەندروست و شیاو و ڕێگە پێ دراوە کە مرۆڤ بتوانێت لەمیانەی جوڵانەوە و بەریەککەوتنی ڕۆژانەی خۆیدا لەو شوێنەی کە ناوی لێ نراوە کۆمەڵگەی مرۆیی بە هەر سێ دیوەکەیەوە واتە بە مەفهومی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریەوە کە تیشک بخاتە سەر پرس و خەم وسەکتەرەکانی تاک و گۆمەڵگە تاکو بتوانێت کاری بۆ بکات لە چوار چێوەی روئیای تاکە کەسی خۆیەوە یان لە چوار چێوەی ئەو قەوارە سیاسیەی کە تیایدا کار و چالاکی ئەنجام دەدا
بەڵام ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت کە کەسانی تریش هەن بەهەمان شێوە کار لەو بابەتە دەکەن لە ڕێگەی یاخود بە شێوازێکی تر لە کاری مەدەنی یاخود سیاسی یاخود حزبی یاخود ڕێکخراوەیی کە ئەوانیش بەهەمان شێوەی دید و بۆچون بیر دەکەنەوە و ئاراستەیەکی تریان هەیە بۆ گەشتن بە ئامانجەکانیان کە پێی دەوترێت بەرژەوەندی گشتی بەڵام دەکرێت لایەنی سێەم و چوارەم و ....هتد هەبێت لەم گۆڕەپانە حزبی و سیاسیەدا کە هەموان هەوڵی ئەوە دەدەن متمانەی زۆرینە بەدەست بهێنن بۆ گەشتن بە دەسەڵات  و تەرجومە کردنی فلسفەی سیاسی خۆیان لە چوار چێوەی تەشریع و یاسا و ڕێسا و فەرمان و بڕیارەکانی دەسەڵات ئیدارە و حوکمڕانی هەر بۆیە بە گەشتنی هەر لایەنێک لەم لایەنانە دەبێت ئەوە بزانێت کە لە کۆمەڵگەی سەردەمی ئەمڕۆ دا کە پارتێک یان حزبێک یان جوڵانەوەیەک کە کار دەکات ئەو کار کردنە و ئەو خەباتە مەدەنیە بە یاسا ڕێکخروە بۆیە دەبێت ئەم حزب و جوڵانەوە و بزوتنەوە و گروپ و چین و توێژە لەو بنەمایە بگەن کە پاراستنی ئاسایسی ناوحۆی کۆمەڵگە بەندە بە پاراستنی سەروەری یاسا و سەربەخۆیی یاسا و دەسەڵاتی تەشریعی و دادوەری کۆمەڵگە کە ئەمانە ستونەکانی هەر دەوڵەتێک یاخود کیانێکی دەستوری ویاسایین کە جوگرافیایەکی سیاسی کۆمەڵایەتی یاساییدا کە دەکرێت ناوی بنێین نیشتمان 
سەربەخۆیی دادگاکان و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و سەروەری یاسا و یەکسانی و پاراستنی بنەماکانی دیموکراسی دەبێت لە چوار چێوەی یاسادا ڕێکبخرێت بۆ ئەوەی بەدوور بین لە کاری پۆپۆلیستی و تێکدەرانە  کە ڕەنگە ببێتە مایەی تێکدانی ئاسایشی ناوخۆی کۆمەڵگە کە ئەمە ئەرکی لە پێشینەی تاک بە تاکی ئێمەیە بەجیاوازیشمانەوە چونکە ئەرکێکی ئەخلاقی و ویژدانی و مێژویی و مرۆڤانەیە کە دەبێت هەریەک لە ئێمە لە چوار چێوەی ڕەفتار و هەڵسوکەوتی یاساییدا چالاکیەکانمان بکەین بەکاری مەدەنی و ڕێکخراوەیی و سیاسی و شەعبی و هەوڵی تەواومان ئەوە بێت کە روئیا و دید و فەلسەفەی نوێ کە بهێنرێتە خانەی بەرژەوەندی گشتیەوە لەنێو ڕۆح و دەق و بنەمای تەشریعی و دەستوری جێگەی بکەینەوە و پابەندیمان ئەولەویاتی کاری سەردەمیانە بێت لە پێناو پاراستنی بەها و سەنگ و ڕەنج و بەرهەمەکانی کاری تاک و کۆمەڵگە بهشێوازێک ببێتە مایەی شانازی خۆمان و نەوەکانمان و ستایل و فۆرم و شێوازێکی سوود بەخشانە پیشان بدەین و نمایش بکەین کە هاوشێوەی گەلانی دونیا ئێمەش توانیومانە بەشێک لەو مرۆڤایەتیە بپارێزین و گەشە بە قۆناغێک بدەین کە تێیدا سود لە ئەزمونی کۆمەڵگە پێشکەوتو خوازەکانی دونیا ببینین کە نیشتمانیانە لە چەرخەکانی مێژودا هەنگاویان ناوە


PUKmedia پارێزەر : هێڤار محمد عمر

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket