riklam

یاد و دیدار ئایندەیەکی نوێ

بیروڕا 09:14 PM - 2022-06-01

 

ئەمساڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە شێوازێکی جیاوازتر لە ساڵانی ڕابوردو پێشوازی لە یادی حیزبەکەی کردەوە ، یادکردنەوەیەک کە بیجگە لە کادیر و دۆست و لایەنگرانی کەسانی دەرەوەی بازنەی حیزب بە یار و نەیارەوە چایان لە سەر هەنگاوەکانی چەند مانگی ڕازوردوی یەکێتی بوو کە هەزاران کادیر بە زەرنامەی حیزب سەرقاڵی دیداری یەکێتی بوون. چل و حەوت ساڵ لەمەوبەر لە کاتێکدا گەلی کورد لەوپەڕی نائومێد و چارەنوسی نادریاردا بوو ، نوخبەیەک لە کەسانی شۆڕشگێڕ و خاوەن فیکر بە ڕێبەرایەتی ڕەوانشاد مام جەلال گەورەترین ڕەوتی سیاسیان دروست کرد. یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر ئەساسی فیکری نوێ و شۆڕشگێڕی دروست بوو بۆ ئەوکات زەرورەتێکی گەورەبوو تا پەیامی کورد زیندووە نامرێت بدات بە گوێی یار و نەیاردا هەر ئەوەش بووە هۆکاری خۆڕاگری و گەشەی فراوان لە سەر ئاستی کوردستان و ناوچەکە و جیهان ، بووە کاراکتەرێکی دیاری گۆڕەپانی سیاسی و ئاوێتەی تاک بە تاکی هاونیشتیمانیانی کوردستان بوو. دوای ڕاپەڕینی ۱۹۹۱ یش خاوەنداریەتی هەڵبژاردنی پەرلەمان و پرۆژەی فیدراڵی کرد و ئەوەش بووە بناغەی پتەوی حکومڕانی کوردستان. ئێستا لە کاتێکدا مۆمی چل و حەوتەمین ساڵیادی دەکاتەوە جارێکیتر بە فیکر و ستراتیجێکی نوێی سەردەم دەیەوێت ببێتەوە ئەو ڕەوتە سیاسیەی کە جێگای ئومێدی خەڵکی کوردستان بێت. دیداری یەکێتی ماوەی شەش مانگ درێژەی کێشا هەزاران کادیری سیاسی و ڕۆشنبیر لە هەموو سێکتەرەکاندا بەشداریان تێدا کرد و شەونخونیان کرد بە ڕوئیایەکی سەردەمیانە چەندین پێشنیار و پرۆژە ئامادە کرا کە لەگەڵ ڕەوتی کاری ئێستای کوردستان و جیهاندا تەریب بێت تا بێتە ڕێنوێنی کاری سیاسی حیزب و حکومەت بۆ خزمەتی باشتری کوردستان. دیدار قۆناغێکی نوێی سیاسی ئەم سەردەمەیە کە یەکێتی داهێنەرێتی ئەوەی جێی ئومێدی کادیڕان و دۆست و لایەنگرانی یەکێتییە سەرپەرشیاری کردنی کاک قوباد تاڵەبانییە کە شارەزایەکی باشی کاری حیزبی و سیستەمی حکومڕانییە. چاوەکان لە ئێستادا لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوی یەکێتییە لە بواری حیزبی و حکومڕانی چونکە یەکێتی یەک جەمسەر و یەک بڕیارە و توانای خۆئامادەکردن و بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئاڵەنگاریەکانی هەیە. کادیر ودۆست و لایەنگرانی یەکێتی بە ئومێدەوە دەڕواننە ئایندەی یەکێتی بە سەرۆکایەتی کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی. کەهەموو تواناکانی خۆی تەرخان کردووە بۆ گەڕانەوەی یەکێتی بۆ سەر شاڕێی ڕاستەڤینەی خۆی کە خزمەتکردنی هاونیشتیمانیانی کوردستانە بە سودبینین لە ئەزمونی ڕابەری گەورەی کوردایەتی ڕەوانشاد مام جلال.

ئارام هەڵەدن ڕاوێژکاری مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکوراتیەکان

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket