بە ھەموو جۆرەکانی یەکێتیبوون
بیروڕا 09:10 AM - 2022-06-01
بە تیلەی چاوی رابردووی سەروەری، بە چاوی تیژی داھاتووی چارەنووس، بە برژانگی پارێزگاری لەم باسکە بە ھێزەی کوردایەتی نوێباو لەسەدەی بیستویەکدا
١- یەکێتی... ھەموو ھەقیانە شانازی بەم تۆمارە مێژووییەوە بکەن، بەم روباری خوێنەی دیجلە و فوراتی کوردەواری و کوردایەتییەوە بنازن . لەم تابلۆ گەورەی خەبات و تێکۆشانی ٤٦ ساڵەدا خوێنی شەھید ئەستێرەی سوور، ئاڵایە، گۆچانەکەی مام دارعەسای دەست و پەنای حەسانەوەیە، کلێتەی سەری پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و جامانەی سەری تێکۆشەرانی دێرین، میدالی سەر سینگی دامەزرێنەران و کاسکێتی سەری سەرکردەکانی ناوەوەی وڵات و تەگبیری مەفرەزە سەرەتاییەکانی بادینان و شارەزوور و قوربانی فەیلییەکان و پارتیزانەکانی دوای ئەنفال و کیمیاباران ، ئەمانە ھەمووی دیمەنی شۆرشی نوێن.
لەم ئەلبومەدا کادێرە بزۆز و بژوێنەکانی چەپ و کادێرە سەرڕاستەکانی کوردایەتیش ھەن ، نامیلکەی ناو کەشکۆڵی پێشمەرگە و شارلستۆن لەپێی رێکخستنەکان و کچانی رووسوری نامەی چوکلێتی و نووسینی سەر دیواری زیندانەکان و دیواری لا کۆڵانەکانیش ھەن: کەم ژیان و کەڵ ژیان و کرێکارێکی ھەژاری کوردم و ھیچ پەشیمان نیم لەوەی کە کردم و یا کوردستان یان نەمان و یا کەرکوک و خانەقین یان تاماوین ئەجەنگینیش ھەیە، لەم تابلۆیەدا توڵەیتڵە ھەیە، کانی موراد و زەڵێ و دەباشان، خانووە قوڕەکان و سەنگەری ئاوەدان و گوندی خاپوور کراوی پورە مەنیج و پلکە بەسێ و میمکە غەزێم و یا عایشێ و داک میرخاس ھەیە، ٢- لەم دیمەنە چڕ و پڕەدا ئێزگەکە و دیبلۆماسی و موفاوەزاتە حەیاتەکە و ئاسوودە بن و نەبەردی و نەبەزین و نەوەستان ھەیە.
ئەنجومەنی گوند و ئەنجومەنی نیشتمانی و نوێنەران و باڵەخانەی حکومەتاتی و گربوونەوە و مانگرتن و «لێرە نارۆم ھەیە» ٣- لەم دیمەنەدا دەخیلەی رەنجی رۆژھەڵات ، باکور و رۆژئاڤا ھەیە کە میوانی باشور نین و خاوەن ماڵن ، رەوتی دیموکراتی و نیشتمانی عێراق ھەیە کە نابێ لێڵی شۆڤێنیزم و تایفەگەری عێراقی قەت بەرچاومان لێڵ بکات ، ئەزموونی شۆرشگێری جەنگی گەلی جیھانی و جەنگەڵەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەیە لە خەباتیان بۆ دادو یەکسانی و ئازادی .
بەڵام یەکێتی لە بنچینە و لە کۆتایشدا ھەر یەکێتییەکی خۆمانییە، کە کوردستانییان لە جوتیار و کرێکار و ئەفەندی و کچان و کوڕانی نەوەدوای نەوە پێکیانھێناوە ، یەکێتی بەری رەنجی ھەموو ئەمانەیە، ژانێکی مێژوویی نەتەوەی کوردە، کۆکتێلی گوشراوی رێکخستنی مۆدێرنی کوردەواری و دامەزراوەیی کوردایەتییە دوای دەیان ئەزموونی ناکام ٤- وەکو مامۆستا گۆرانی شاعیر دەلێ: ئەمانەھەمووی جوانن شیرینن رۆشنکەرەوەی شەقامی ژینن بەڵام تەبیعەت ھەرگیزاو ھەرگیز بێ رووناکییە بێ بزەی ئازیز کە ئازیزی ھەموومان لەم حوزەیرانە دوور و درێژەی تێکۆشاندا ئایندە و نوێبوونەوەی یەکێتییە و گرەوی گەورەش ھەر ئەمەیە یاران ٥- لەم تابلۆیەدا ئێوە و ئێمە و ئەوانیش ھەیە.
شتێك منیش ھەم ، کە منیش پەسەنێکی ناخۆشە، لەسوچێک دەرکەوتووم ، رۆژێك عەینەک لە چاوێکی باریکەڵەی دەربازبوو لەچنگی تەعریب، رۆژێك قەڵەوێکی پانوپۆڕی بێ ئەخبار و رۆژێکی تریش کە ئێستایەتی ، بەلەنگازی پاشماوەی جەنگی نەخۆشی و ناخۆشی کە ئەدگارەکانی سەرەتای پیری سەرەتاتکێیەتی . کەمێکی زۆر کەمێکی ئەو سەروەرییەم بەردەکەوێ و تەمای تا سەری خزمەتم گەرەکە. شەڕم لەسەر رابردووەکەی نییە و شەڕ بۆ داھاتووەکەی دەکەم و زۆری مێژوو رۆیشتووە و زۆرتری داھاتووی کاروانەکەمان ماوە. وەزیفە و جەدوای مانەوەمان ئایندەکەیە ،بۆیە پێشمەرگەی ئەو داھاتووەم. حوزەیرانی ٢٠٢١
ستران عەبدوڵلا
هەواڵی زیاتر
-
سەباح حەبیب: یهكێتی خوازیاری چارهسهری کێشەکانە
02:49 PM - 2023-02-03 -
کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ و بلاسخارت دەستیپێکرد
10:10 PM - 2023-02-02 -
قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی بەریتانیا: کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم بە گفتوگۆ چارەسەربکرێن
05:25 PM - 2023-02-02 -
سهرۆك بافڵ: خانهوادهی بهحر علوم ههمووكات پشتیوانی گهلی كورد بوون
05:03 PM - 2023-02-02
زۆرترین خوێنراو
-
بیرێکی ئاو لە پاکستان بەناوی دوو شەهیدی یەکێتییەوە لێدەدرێت
ی ن ک 11:12 PM - 2023-02-03 -
تــەرازووی دادگاکان له ژێر ههژموونى ئهجێندای حزبدا
بیروڕا 10:29 PM - 2023-02-03 -
سەباح حەبیب: یهكێتی خوازیاری چارهسهری کێشەکانە
کوردستان 02:49 PM - 2023-02-03 -
یهكێتی ئارامی و خزمهتی دهوێت
کوردستان 10:50 AM - 2023-02-03 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی پارتی کاری هوڵەندی دەکات
ی ن ک 10:40 AM - 2023-02-03 -
شەفافیەت داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی رادەگەیەنێت
کوردستان 09:46 AM - 2023-02-03