دیداری یەکێتی قوناغێكی نوێیە له بهرێوهبردن و دهسهڵاتداری و بەشداری سیاسی
بیروڕا 06:05 PM - 2022-05-30
ئاراس محەمەد ئاغا
دوای چەندین ساڵی دورو درێژو بەتایبەت دوای نەخۆشكەوتن و كۆچی دوای سەرۆك مام جەلال یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕەوشێكی ئارام و هیوا بەخش تێنەپەڕیوە وەك ئەم چەند رۆژەی رابردوو، لەگەڵ دەستپێكردنی دیداری یەكێتی لە شاری سلێمانی و بەئامادەبونی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری گشتی دیداری یەكێتی و بەئامادەبونی سەركردەو كادیرو ئەندامانی حزب لە هەموو شار و شارۆچكەكان.
لەهەمووی گرنگترو هیوا بەخشتر بۆ هەموان ئەوەیە كە ئەم دیدارە بەرگێكی نوێیە لەڕێگای پێدانی بەرپرسیارەتی و رۆڵ و ئەركی نوێ بەكادیرو ئەندامانی حزب و دوبارە داڕشتنەوەی سیاسەت و ستراتیجی بۆحزب لە هەموو پێگەو كەرت و بەشەكان، یەكێكی دیكە لەڕەسەنایەتی نوێ كە لەم دیدارە دیار بوو ئەوەیە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەموانی سەلماند هەمیشە رای جیاوازو هەمەجۆرو بیرو بۆچونی نوێگەری و هزری نوێ لا پەسەندە لە رابردو لە ئێستاو لە داهاتوشدا،كەئەمەش وایكردوە یەكێتی هەمیشە كاری حزبایەتی و رێكخراوەی بەجدی و بەردەوامی ئەنجام بدات و هەڵگری ئاڵای نوێگەری و چاكسازییە.
دوای ئەوەی گەیشتە قۆناغی جێگیری و هێمنی ناوخۆیی و دەرەكی بەدووبارە رێكخستنەوەی كار و بارو سیاسەتی و پەیوەندییەكانی چ لە ناخۆی چ لەگەڵ حزبە عیراقیەكان و چ لە دەرەوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە، بەڕای من یەكێتی دوای ئەم دیدارە دەچێتە قۆناغێكی نوێ و زیاتر كراوە لەڕووی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان و هەروەها قۆناغێكی نوێ لە چۆنیەتی بەڕێوەبردن و دەستەڵاتداری، و بەشداربونی سیاسی لەگەڵ حزبەكانی دیكە، كە ئەمە بە جێگەیاندنی داواكاری كادیرو ئەندامانی حزبەكەمانە داهاتویەكی گەش چاوەڕێی حزبەكەمانە دوای ئەوەی كەوتە سەر سكەی چاكسازی بنەڕەتی و ریشەیی لەهەموو بوارەكاندا.
هەڵكردنی گلۆپی سەوز بۆ هێنانە پێشەوەی بەرفراوانی گەنجان بۆ وەگەڕخستنی تواناكانیان، كە ئەمە دیدو روئیای یەكێتییە لەرۆژی دامەزراندیەوە تا ئەمڕۆ.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی یۆرۆ زیاتر دادهبهزێت
10:42 AM - 2022-07-07 -
عەمار حەکیم لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی جەختمان لەکۆتایی هێنان بەچەقبەستووی سیاسی کردەوە
12:23 AM - 2022-07-07 -
راپەڕین .. كەسێك بەرووداوی هاتوچۆ گیانیلدەستدا
11:13 PM - 2022-07-06 -
قوباد تاڵەبانی: یاسای كار بازاڕ و كەرتی تایبەت زیاتر دەبوژێنێتەوە
09:45 PM - 2022-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
مامۆستایەکی زانکۆ: هیچ پرۆسەیەک نابێتە جێگرەوەی سەرژمێری دانیشتوان
عیراق 01:36 PM - 2022-07-06 -
هەڵمەتی دەستگیركردنی قاچاغچییەكان دەستپێدەكات
جیهان 01:33 PM - 2022-07-06 -
كوتانی شێرپەنجەی مەمك گەشەی پێدەدرێت
جیهان 01:08 PM - 2022-07-06 -
وەزارەتی تەندروستی ئامادەكاری بۆ رۆژانی جەژن دەكات
کوردستان 12:14 PM - 2022-07-06 -
حەوت تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستگیردەكرێن
کوردستان 11:46 AM - 2022-07-06 -
دوو كارمەندی كۆمپانیای نەوت گیانلەدەستدەدەن
عیراق 11:08 AM - 2022-07-06 -
دوکان.. ئامادەکاری بۆ رۆژانی جەژن دەکرێت
کوردستان 10:41 AM - 2022-07-06 -
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی فشارەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق كۆدەبێتەوە
کوردستان 10:02 AM - 2022-07-06