ڕۆڵی نه‌وت له ئاراسته‌كردنی گۆڕانكارییه‌كان
بیروڕا 11:42 AM - 2022-05-23
پرسی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پرسێكی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوری گۆڕانكارییه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقی ئاڵۆزتر كردووه.
وه‌ك ڕوونه جیۆپۆله‌تیكی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری له‌مێژینه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌واوی پرسه سیاسی و چاره‌نوس سازه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق به كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه.
ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی له بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق دا دیارده‌كه‌وێت كه نه‌وت و غازی هه‌رێم وه‌ك كارتی فشار بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی كورد به‌كارده‌هێنێت، به پشت به‌ستن به بڕیاری ژماره ( 55ی فیدراڵی 2012یه‌كخراو له‌گه‌ڵ ( 110 ی فیدراڵی 2019له رێكه‌وتی 15 ی 2 ی 2022 ناده‌ستوربوونی فرۆشتنی نه‌وت و غازی هه‌رێم .
هه‌روه‌ها پشت به‌ستن به مادده یاساییه‌كانی 110 و 111 و 115 و 121 و 130 ده‌ستوری عێراق ساڵی 2005 ده‌ركردووه .
دوا به‌دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ململانێ و ئاڵۆزییه‌كان چۆته قۆناغێكی هه‌ستیار و پڕ مه‌ترسیه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، هاوكات بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی بردۆته به‌رده‌م مێزی گفتوگۆ‌و دانوستان له‌باره‌ی داهاتووی هه‌رێم و پێكهێنانی حكومه‌ت .
به‌داخه‌وه به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم به‌درێژایی ماوه‌كانی ڕابردوو چه‌ندین ده‌رفه‌ت و هه‌لی زۆریان له‌ده‌ست داوه تا وه‌ك هێزێك له‌مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كان پشتیوانی ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست بهێنێت پێگه‌یه‌كی به‌هێزیان هه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی عێراق و دراوسێكانی به كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه، ئه‌وه‌ی تا ئێستا ڕووی نه‌داوه به هۆكاری جیاجیا و بوونی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و بێ وتاری بووه له عێراقدا كه ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌یان له ئه‌ستۆدایه .
كه ئه‌مه‌ش لێكه‌وته و كاردانه‌وه‌ی ته‌واوی له‌سه‌ر جومگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داناوه به ئێستاشه‌وه كه پرسی نه‌وت له مووچه‌و بودجه‌دا بچوك كراوه‌ته‌وه، ناڕه‌زابوونی هه‌وڵاتیان له‌و دۆخه‌ی پێیدا ده‌یگوزه‌رڕێنن ئه‌نجامی خراپ ئیداره‌دانی هه‌رێمه له‌هه‌مان پرس دا ناشه‌فافیه‌ت له داهاتی نه‌وت و ناوخۆ هێنده‌یتر نیگه‌رانیه‌كانی زیاتر كرد ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش، كه‌وایه خراپی گوزه‌رانی خه‌ڵك و هاوخه‌م نه‌بوونی كاربه‌ده‌ستان به‌و جۆره‌ی كه پێویسته له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان دۆخی ئێستا به‌ره‌و باشتر نابات ئه‌گه‌ر خراپتری نه‌كات، كاتی ئه‌وه هاتووه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی رێگری بكرێت له ڕوودانی دوو ئیداره‌ی، یه‌كخستنه‌وه‌و یه‌كڕیزی نێوماڵی كورد و پێداگری له مافه هه‌میشه‌ییه‌كان له عێراقی ئاینده‌و ده‌ستبه‌رداربوونی لایه‌نه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له پۆست و پاره له پێناو پاراستنی پێگه‌و قه‌واره‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌رپرسیارێتیه‌كه تا ئێستا به‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه نازانرێت به كوێ ده‌گات، چونكه به‌هێزمانه‌وه‌ی هه‌رێم و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌نده به‌نه‌وت و غازه‌وه ئه‌مه سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش مامه‌ڵه‌یه‌كی تری له‌گه‌ڵ دا ده‌كرێت چاره‌نوسی هه‌رێم ده‌باته به‌رده‌م قۆناغێكی چاره‌نوسسازتره‌وه، هه‌رچه‌نده ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆیه له ناردنی نه‌وت له رێی كۆمپانیاكانه‌وه به‌ڵام له‌به‌ر ناڕوونی داهاتی نه‌وت نه‌یتوانیوه سه‌ره‌نج و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆخۆی ده‌سته‌به‌ربكات و سه‌ركه‌وتنه‌كانی ڕووماڵی ڕاگه‌یاندنه‌كان بكات.
نسار مسته‌فا
هەواڵی زیاتر
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22 -
سەرۆکایەتی هەرێم رێزلێنان بە PUKMEDIA دەبەخشێت
کوردستان 12:05 PM - 2024-04-22 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-04-22