هۆكاره‌كانی پشته‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی بوون به‌ئۆپۆزیسیۆنی سه‌در چییه؟
بیروڕا 10:07 PM - 2022-05-15
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در، له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا ،بڕیاریدا بۆ ماوه‌ی سی رۆژ ببێته ئۆپۆزسیۆن، داواشی له هێزه په‌رله‌مانیه‌كانی دیكه كرد كه حكومه‌تی نوێ پێكبهێنن، سه‌در له‌م بڕیاره‌یدا چه‌ند مه‌به‌ستێكی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و به‌رپرسیارێتی هه‌یه، كه ده‌یه‌وێت له ڕێگای مانۆڕێكی دیكه‌ی سیاسی‌دا بۆ ماوه‌ی سی ڕۆژی دیكه هه‌موو به‌رپرسیارێتی دۆخی عێراق بخاته ئه‌ستۆی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان.
سه‌در وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی پۆپۆلیستی ناجێگیر، ناتوانێت به‌رده‌وامی به بڕیاره‌كانی بدات و له‌سه‌ر نه‌هجێك به‌رده‌وام بێت، بۆیه له قه‌یرانه‌كاندا زوو زوو بڕیاری نوێ ده‌رده‌كات، هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌فته‌ی پێشوو ماوه‌ی 15 رۆژی دا به سه‌ربه‌خۆكان تاوه‌كو حكومه‌ت پێكبهێنن، هه‌روه‌ها ماوه‌ی 40 رۆژیشی به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دا،كه دوولایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی دیكه‌ی مه‌یدانی سیاسی عێراقن، ئه‌وانیش شكستیان هێنا، كه‌واته لێره پرسیارێك دێته كایه‌وه ئێستا مۆڵه‌ت به‌كێ ده‌دات؟
له ڕاستیدا سه‌در مۆڵه‌ت به كه‌س نادات،چونكه پێشتر ئه‌و لایه‌نانه تاقی كراونه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، به‌ڵكو ڕاستر وایه لێره‌دا بڵێین مۆڵه‌ت به‌خۆی ده‌دات، تاوه‌كو چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی و جه‌ماوه‌ری به‌ده‌ستبهێنێت و خۆیشی له فشاره‌كان ڕزگار بكات،چونكه سه‌در لێره‌دا باش هه‌لومه‌رجه‌كانی خوێندۆته‌وه، ده‌زانێت له ناوخۆدا جه‌ماوه‌ری عێراق نیگه‌رانن و ناتوانن چیتر چاوه‌ڕوانی لایه‌نه‌كان ببن تاوه‌كو حكومه‌ت پێكبهێنن،بۆیه ترسی له خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری هه‌یه،هه‌رگیز ناشیه‌وێت خۆپیشاندان له دژی بكرێت، بۆیه وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی پۆپۆلیستی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی به‌م بڕیاره‌ی خۆی له دۆخی ئێستا بێبه‌ری ده‌كات و ده‌چێته‌وه ناو جه‌ماوه‌ر و پشتگیری داواكانیان ده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆ سه‌در شتێكی نوێ نیه، پێشتریش كه هاوڵاتیانی عێراقی دژی نه‌بوونی كاره‌با و دۆخی ته‌ندروستی خۆپیشاندانیان كرد، سه‌در پشتگیری كردن له‌كاتێكدا هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه به‌ده‌ست خۆیه‌وه بوون!.
هۆكارێكی دیكه‌ی سه‌در له‌م بڕیاره‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ده‌یه‌وێت خۆی له فشاره ده‌ره‌كیه‌كان ڕزگار بكات، به‌تایبه‌ت لایه‌نی ئێرانی، كه ئێستا تاڕاده‌یه‌ك نیگه‌رانن له سیاسه‌ته‌كانی، بۆ ئه‌مه‌ش بیانووی به‌ده‌سته‌وه‌یه و چیتر فشاری لێناكرێت،چونكه بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونی داوه، بڕیاره‌كان له ده‌ستی ئه‌ودا نیه و له دۆخی چه‌قبه‌ستوی عێراقیش به‌رپرسیار نیه.
هۆكارێكی سه‌ره‌كی دیكه ئه‌وه‌یه، كه سه‌در باش تێگه‌یشتووه كه ناتوانن (حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتیمانیی)پێكبهێنن، هه‌روه‌ها به‌هۆی پۆپۆلیستیه‌كه‌یه‌وه ناتوانێت به ڕاشكاوی ئه‌مه بڵێت،بۆیه دێت چانس به لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌دات كه حكومه‌ت پێكبهێنن، له‌كاتێكدا ده‌زانێت كه سه‌ركه‌وتوو نابن، كه‌واته سه‌در له كۆتاییدا دوو ئامانجی سه‌ره‌كی ده‌پێكێت، یه‌كه‌م خۆی له فشاره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان ده‌دزێته‌وه و به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ر خۆی لاده‌بات،له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌بێ ماندوو بوون چاوه‌ڕوانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه حكومه‌ت پێكبهێنێت و پشكی شێری به‌ربكه‌وێت، كه ئه‌مه‌ش له كۆتاییدا وه‌ك (منه‌ت و هاوكاری ) بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه ناوزه‌ندی ده‌كات كه پشتگیری كردوون بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت،هه‌ر به تویتێكیش گه‌لی عێراق منه‌تبار ده‌كات.
دوای ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌در، عێراق له‌به‌رده‌م دوو سیناریۆی به‌هێزدایه ،یه‌كه‌یمان ئه‌وه‌یه یان پێكهێنانی حكومه‌تی (توافقی نیشتیمانی)یه،كه زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و كۆتایی به فكره‌ی (حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتیمانی) ده‌هێنرێت،یان په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و جارێكی دیكه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێته‌وه،به‌ڵام سیناریۆی یه‌كه‌م به‌هێزتره، چونكه هه‌ڵبژاردنیش بكرێته‌وه هه‌مان دۆخی ئێستا دێته‌وه كایه‌وه،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پارته سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه نین، جه‌ماوه‌ری عێراقیش ماندووه و ترسیان له ڕێژه‌ی به‌شداری هه‌یه،بۆیه له كۆتاییدا عێراق ده‌چێته‌وه سه‌ر ڕێچكه كۆنه‌كه‌ی خۆی كه ته‌وافوقی نیشتیمانییه، بۆ پێكهێنانی حكومه‌تیش وا دیاره زۆر ناخایه‌نێت، چونكه دۆخی ناوخۆ و ده‌ره‌وه و ده‌ستور هاوكار نیه بۆ دواخستنی زیاتری پێكهێنانی حكومه‌ت.
گۆران قادر
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19