كورد له‌كوێی گۆڕانكارییه‌كاندا ده‌بێ ؟
بیروڕا 09:23 PM - 2022-05-15
زۆر نزیكه هاوشێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی دوای جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانی, جارێكی دیكه به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ئۆكرانیا و روسیا, گۆڕانكاریی له نه‌خشه و په‌یوه‌ندیی سیاسیی نێوان وڵاتاندا رووبداته‌وه, هه‌رێمی كوردستانیش هه‌رچه‌نده بچوكه له‌كۆی نه‌خشه‌ی سیاسیی جیهاندا به‌ڵام زۆر به‌دڵناییه‌وه به‌ده‌ر نابێ له‌ململانێكانی ناوچه‌كه, چونكه ئاماژه سیاسییه‌كان به‌ئاقارێكدا خۆی نمایش ده‌كات كه په‌یوه‌ندییه‌جیهانییه‌كان ناگه‌رێته‌وه پێش شه‌ڕی نێوان ئۆكرانیا و روسیا, له‌ئه‌نجامیشدا وڵاتان به‌سه‌ر دوو بلۆكی جیاواز له‌یه‌ك دابه‌ش ده‌بن , كه هه‌ردوو بلۆكه‌كه‌ش له‌داهاتودا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووربی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیاندا گرێ ده‌ده‌ن نه‌ك سیاسیی, هه‌روه‌ك پرسه‌كانی مافی مرۆڤ , مافی نه‌ته‌وه و كه‌مایه‌تییه‌چه‌وسێنراوه‌كان و رێكخراوه‌مرۆییه‌كان له‌كۆڕ و كۆبونه‌وه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا بریتی ده‌بن له‌چه‌ند دێرێكی ئینشائیی نه‌هیچ پێشده‌خه‌ن و نه‌هیچش دواده‌خه‌ن, هه‌رێمی كوردستانیش به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندیی له‌یه‌ده‌گی نه‌وت و غازه‌وه به‌ده‌رنابێ له‌چاوتێبڕین و ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ و ده‌ره‌وه‌یدا به‌خودی به‌غدای ناوه‌ندیشه‌وه, چونكه ئاشكرایه وڵاتانی ئه‌وروپا به‌گشتی و ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی له‌دوای كرده سه‌ربازییه‌كی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا, خۆیان ڕاده‌هێنن كه بتوانن له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا پشت به غازی روسیا نه‌به‌ستن و چیتر رێگه نه‌ده‌ن روسیا مه‌له‌فی غازه‌كه‌ی وه‌كو فشاری سیاسیی به‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا به‌كاربهێنێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌دان ملیاردۆلاریان ئاماده‌كردووه بۆ قه‌ره‌بووكردنی هاوڵاتییه‌كانیان له‌پێناو جێگیركردنی نرخی سوته‌مه‌نی و خۆراك له وڵاته‌كانیان, له‌ودۆخه ناجێگره جیهانییه‌دا له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد پلانی ستراتیژیی دورمه‌ودای هه‌بێ بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خوازراوانه‌ی كه له‌پای شه‌ڕی ئۆكرنیا دروستبووه و ئه‌وه‌شی كه له‌داهاتوودا دروست ده‌بێ, كه‌چی به‌ئاشكرا و بێگوێدانه مه‌ترسیی ده‌رهاویشته‌ی گۆرانكارییه چاوه‌ڕوانه‌كانی جیهان, لایه‌نێكی سیاسیی له‌هه‌رێمدا هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی له‌به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق بچوك كردۆته‌وه كه خودی ئه‌و لایه‌نه زۆر دڵنیایه به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان ئه‌و پۆسته مافی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه چونكه ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ده‌یه‌یه به‌پێی رێكه‌وتنێكی سیاسیی نێوانیاندا پۆسته سیادییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌نێوانیاندا دابه‌شكراوه و هه‌ر به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌شه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ركاربه‌ری بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بوو, ئه‌گه‌ر بۆله‌مه‌ودواش هه‌ر لایه‌نێكیان ئاره‌زووی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌بێ ئه‌وا زۆر ئاساییه, به‌ڵام پێویسته ته‌وقیتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه هاوكات بێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتیش كاندیدی خۆی هه‌بێ بۆ كۆی پۆسته‌كانی هه‌رێم.
سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد له سه‌ریانه هه‌ست به‌گه‌وره‌یی پێشهاته ئیقلیمیی و جیهانییه‌كان بكه‌ن و خۆیان سه‌رقاڵ بكه‌ن بۆ سازدانی میتۆد و دیدگای هاوبه‌ش له یه‌كووتاریی , یه‌ك هه‌ڵوێستیی , یه‌كگرتوویی , رێكخستنی نێوخۆیی له ڕووی سه‌ربازیی و دارایی ,زیندووكردنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی نه‌ته‌وه‌یی, نیشتمانسازیی له‌هزری گه‌نجاندا, بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌به‌ر نه‌خوازراوه چاوه‌روانه‌كاندا بگرێ چونكه مێژوو چه‌ند جارێك ئه‌وه‌ی دووپاتكردته‌وه كه ته‌نیا فاكته‌ر بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد له‌هه‌ریًمی كوردستاندا ته‌نیا له یه‌كگرتویدا به‌دیهاتوه و پێچه‌وانه‌وه‌كه‌شی له‌په‌رتبوونیدا بووه.
مه‌ریوان عه‌لی محه‌مه‌د
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27