riklam

لە یادی ١٣ ⁄ ٥ ⁄ ١٩٨٧ یادی ڕاپەڕینی خەڵكی تێكۆشەری ھەڵەبجەو ھەورامان و شارەزوردا .

بیروڕا 10:11 PM - 2022-05-13

ھەر چەندە زۆرێك لەوكەسانەی بەشداری ئەو ڕاپەڕینەیان كرد ئێستا پەشیمانن بەڵام بەسەربەرزیەوە باسی ئەو یادەدەكەن .
تكایە ھەروەك پارەو زەوی و سەرخان و ژێرخانی خەڵكتان دزی سەروەریەكانی خەڵكیش مەدزن چونكە ئەو مێژوە زۆر دورنیە و خەڵكانێكی زۆر لەژیاندان ڕاستی و دروستی ئەوڕوداوە ئەزانن كە كێ بەشداری ئەو ڕاپەڕینەی كردوە لەكوێوە كراوە .
بەش بەحاڵی خۆم من لەوكاتەدا تەمەنێكی كەمم ھەبوو،ناتوانم بڵێم بەشدار بوم قوتابی پۆلی شەشەمی سەرەتای بوم بەڵام بەھۆی ئەوەی ماڵمان لەگەڕەكی كانی عاشقان بوو وە 

لەنزیك ناوەندی شارەزوری ئەوكاتە بووین من وەك سەیركەرێك لەو ڕۆژدا زۆر شتم لەیادە وەزۆر كەسیشم دی، كە ئازایانە بەشداری ئەو ڕاپەڕینەیان كرد بۆیە بە باشم زانی ناو ئەو كەسانە بنوسم كەبەچاوی خۆم بینیومن لەو ڕۆژەدا جا بۆئەوەی خەڵك باش ئەو كەسانە بناسن من بەنازناوەكانیان ناویان دەھێنم ئەوانەی من دیومن ئەمە ناكاتە ئەوەی تەنھا ئەم بەڕێزانە بەشداربون  كێش پاش خوێندنەوەی ئەم بابەتە ئەگەر ناوێكم لەیاد نەبێ یان خەڵكێكی كە شارەزای زیاتری ببێ ئەتوانێ لەكۆمێنت ناوی بنوسێ  
زۆر بەداخەوە،ئێستا كۆمەڵێك كەس كە مایكی تیڤی ئەچێتە بەردەمیان خۆیان ئەكەن بە كارەكتەری سەرەكی و تەنھا باسی خۆیان ئەكەن بۆیە بەباشم زانی ئەو بەڕێزانەی من بینیمن ئەوڕۆژە وەك ووەفایەك بۆیان ناویان بێنم ئەمەش ناوەكانن 

( خوالێخۆشبوو كاك محمدی شێخ حیدەر برایی یەكەم شەهیدی شۆڕشی نوێ شەهید فاتیحی شێخ حەیدەر، كاك محمود محتەرەم ، شەھید كاك فواد عبدالرحمن ،  كاك فاتیح (فاتیحە سور) ، شەھید كاك عومەر فایق ، كاك ڕێبوار مستەفا (ڕێبوار سەرسپی ) ، كاك نەورۆز محمد ، كاك بەھادین نوری  تاوگۆزی كەئێستا بەداخەوە باری دەرونی تەواو نیە  ، كاك حیدەر محمد (حیدەرە سمێڵ ) ، كاك محمود حاجی واحید ، كاك محمود كوێخاعلی ، كاك جلال محمد ،كاك عبدالرحمانی قەتە ، خوالێخۆشبوو كاك حمەكریمی عەریزە نوس ، كاك عادل نوری ،كاك حیكمەت فایەق (حیكمەت چاوشین) ،نەبەز محمد ڕەشید ، سباح احمد ڕەشید ، موحسین كاكەحمە ، موحیسن جمیل ، شەھید  دڵزار سید تۆفیق، مامۆستا عبدول ، كاك احمدی فەقێ ، كاك عادلی زێبا ، بەختیار 

مستەفا (بەختیارەڕەش ،چنور محمودی سافە ، شەھید غەزال عبدالرحمن ، پەخشان فایەق ، خەرامان عبداللە ) كۆمەلێك خەلكی زۆڕی كەمن ناویانم نەئەزانی .
شەوی دوانزە لەسەر سیانزە  لەمزگەوت جاڕدرا كە بەیانی لە سەعات ھەشت لە قوتابخانەی شارەزورەوە لەكانی عاشقان ڕاپەڕینەكە دەست پێ دەكات ئەوكات من نەمزانی كێ جاڕی دا، دوای ووتیان كاك فاتیحە سور و  بەھادین تاوگۆزی و شەھید دڵزارو موحسینی كاكەحمەو موحسین جمیل جاڕەكەیان داوە .
ئەوەی لێردا بەپێویستم زانی زیاتر بیڵێم ئەوەیە كە زۆربەی ڕاپەڕین و ناڕەزایەتیەكان لە گەڕەكی كانی عاشقانەوە دەستی پێدەكرد، بۆیە ڕژێم دایم چاوی لەسەر ئەم گەرەكەبوووە ھەر ئەوڕۆژە ملازم خالید، چەندجارێك پەلاماری ئەو گەڕەكەی دا بەلام نەیان توانی 

ڕاپەڕن بوەستێنن، تا كار گەیشتە ئەوەی بە  كۆپتەر قەسفی كانی عاشقانیان كرد چەند كەسێك لەو گەڕەك شەھید بوون  وەك ((شەھید عبدلقادر احمد باوكی مامۆستا جێگر  ، كاك عوسمان باوكی كاك علی عوسمان ، كچی كاك حمەسعید مسگەر شەھید بوو كەناوی شەهید فاتمەبوو ، چەندین كەسیش بریندار بون، شەھید مەریوانیش بەگولەی ڕژێم لە ڕاپەڕینەكە شەھید بو تەرمەكەیم بەچاوی خۆم دی ھێنایانە لای سەراكۆن بۆ مزگەوتی جامیعە .  
من ناڵێم لە گەڕەكەكانی كە ھیچ نەبو بەڵام لەكۆتایدا زۆربەی ئەوانەی لە گەڕەكەكانی كە بەشدار بون ھاتنە كانی عاشقان  ھەربۆیە ئەو گەڕەكە كە بوبووە ،چقڵی چاوی ڕژێم،  بەعس فاشستانە ڕقی خۆی لەو گەڕەكە ھەڵڕشت و خەڵكێكی زۆری لێ گرتن، گەڕەكەكەی بەتەواوی تەخت كرد 

بۆیە كاتێك باسی سەروەریەكانی ھەڵەبجەدەكرێت، ئەوانەی خاوەن ویژدانن باسی كانی عاشقان دەكەن كە دەوری كاریگەری لەزۆربەی ڕۆژەكاندا دوای عەسر حكومەتی تیانەبوو بەدەس خەڵك و پێشمەرگەوەبوو.
سڵاو لەڕۆحی پاكی ئەو شەھیدانەی لەوڕۆژەدا شەھید بوون لەگەڵ سەرجەم شەھیدانی كوردوستان  سەربەرزی و سەرفرازی بۆ ئەوانەی كە بەشداری ئەو ڕاپەڕینەو سەرجەم ڕاپەڕینەكانیان ئەكرد 
تێبینی ⁄ وەك حیزبیش 
یەكێتی وحیزبی شوعیی و ئاڵای شۆڕش  بەزۆری بەشداربون وەك ڕێكخستنەكانیان

PUKmedia مامۆستا جوتیار مستەفا كۆكۆیی

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket