رق‌و کینەی حکومەتەکەی پارتی رۆژنامەنووسانیشی گرتەوە
بیروڕا 04:07 PM - 2022-05-13
لای هه‌مووان ئاشكرایه كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری و پیشه‌یی ڕاگه‌یاندن كار و میدیاكار یه‌كێكه له پیشه به‌نرخه‌كان و جێگه‌ی بایه‌خ پێدانه له دنیادا، بگره ئێستا له دنیادا كاری ڕۆژنامه‌وانی بوه به یه‌كێك له ده‌سه‌ڵاته‌كان و به ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ئه‌ژمار ده‌كرێت و ڕۆژنامه‌نوس و ڕاگه‌یاندن كار و میدیاكار گرنگیان پێده‌درێت هه‌میشه له‌ناوخه‌ڵكدا به كه‌سانی دیار ده‌رده‌كه‌ون هه‌روه‌ك پردێكوان له نێوان ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت و خه‌ڵكدا ئه‌ویش به‌گه‌یاندنی داواكاری و پێشنیار و په‌یامه‌كانی خه‌ڵكه بۆ حكومه‌ت كه داوای كاری خزمه‌تگوزاری بكه‌ن یان بۆ گه‌یاندنی گله‌ییه‌كانیان ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه. هه‌ربه‌پێی بڕگه و به‌نده‌كانی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكار ئازادن چۆن ڕوماڵی هه‌واڵ و زانیاری بكه‌ن تابیگه‌یه‌نن به بینه‌ر و بیسه‌ر و خوێنه‌ر و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك. بۆئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌ئاگابن له‌ڕووداو و پێشهاته‌كان . چونكه له بنه‌ڕه‌تدا كاری ڕاگه‌یاندن كارێكی مرۆڤــ دۆستانه‌یه‌و گه‌یاندنی په‌یامه به‌وه‌رگر و كۆكردنه‌وه‌ی گرنگترین هه‌واڵ و زانیاریه بۆ خه‌ڵك به‌تایبه‌ت هه‌واڵ و لێدوانی به‌رپرسه‌باڵاكان چونكه هه‌رلێدوان و هه‌واڵێكی به‌رپرسه‌باڵاكان به‌تایبه‌تی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخ و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌بێت. كه‌چی له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه ئه‌ولایه‌نه كه سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌ربه‌وه به‌هۆی ململانێ سیاسی و نادادپه‌روه‌ری له به‌ڕێوه‌ردنی پۆسته‌كه‌یدا هه‌روه‌ك چۆن له ڕابردو ئێستادا زۆرترین جیاوازی ده‌كات له‌نێوان شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا له گه‌یاندنی پڕۆژه‌خزمه‌ت گوزاریه‌كاندا وه‌ك ئه‌یبینن ڕق و كینه‌ی ئه‌م سه‌رۆكی حكومه‌ته‌ی پارتی هه‌روه‌ك چۆن حیزبه‌كه‌ی خۆی به‌وپه‌ڕی ڕقه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زۆنی سه‌وز و سلێمانی و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كات ئاواش سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌روه‌ك بڵێی ئه‌م زۆنی سه‌وز و سلێمانی یه له‌م هه‌رێمی كوردستانه نه‌بێت ئه‌م به‌خێری خۆی ئه‌گه‌ر جار جار ڕه‌نگه له‌سه‌دا سفری خزمه‌ت گوزاری بۆ ئه‌م شاره نه‌بێت ده‌ست نانه‌بینی مووچه‌خۆری فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ویست و ئاره‌زووی خۆی پاره‌وداهات ده‌نێرێت بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی كه مانگانه حكومه‌تی عێراق بڕی (دووسه‌د ملیار دینار) ده‌نێرێت بۆ مووچه خۆرانی هه‌رێم. ئیتر هیچ كه‌س نازانێت داهاتی نه‌وت و داهاتی سنوره‌كان له‌م حكومه‌ته بۆ كوێ ئه‌چێ و چی لێدێت، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌یه‌وێ وابه‌خه‌ڵكی كوردستان و زۆنی سه‌وز و سلێمانی بڵێ ئه‌وه‌تا له زۆنی سه‌وز خزمه‌تگوزاری نیه و مووچه نیه و ئیداره‌ی ئه‌م زۆنه خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی ناكه‌ن كه‌چی نازانێ ئه‌و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌موو ئه‌م هه‌رێمه‌یه داهاتی ئه‌م زۆنه‌ش ده‌چێته‌وه خه‌زێنه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌و، سه‌رباری ئه‌مانه‌ش ڕق و كینه‌ی هه‌ربه‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه ئێستا میدیاكاران و ڕۆژنامه‌نوسان و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنیشی گرته‌وه به‌تایبه‌تی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه له نوێترین لێدوانی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕێگری له تیمی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی كرا كه‌بۆیان نیه ڕوماڵی ئه‌م كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه بكه‌ن و بیگه‌یه‌نن به بینه‌ره‌كانیان. له‌كاتێكدا ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی زۆریاساییانه وه‌ك كارێكی ڕۆژنامه‌وانی ویستویانه ئه‌م كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌ی ئه‌م سه‌رۆكی حكومه‌ته ڕوماڵ بكه‌ن به‌ڵام ڕق و كینه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و تیمه‌كه‌ی ئه‌وه‌نه گه‌وره‌بوو ڕقه‌كه‌یان نه‌یهێشت به‌كاره‌كه‌ی خۆیان هه‌ستن، ئیتر نازانم سه‌رۆكی حكومه‌تێ ئه‌وه‌نده له‌ناخدا دڵ ڕه‌ق و به‌كینه و داخ له‌دڵ بێت نه‌ك خه‌ڵك و مووچه‌خۆری ئه‌م سنوره بێبه‌شبكات له پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و مووچه‌كانیان كه مافی ڕه‌وای خۆیانه. گه‌یشته سه‌رمیدیاكاران و ئیتر چ سه‌رۆكی حكومه‌تێكی نازانم. كه‌واته تۆ ته‌نها سه‌رۆكی حكومه‌تی زه‌ردی زه‌رد.
PUKmedia ڕێبوار ستار
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18