riklam

دۆخی سلێمانی و پرسی لامەركەزی

بیروڕا 12:23 PM - 2022-05-12

رێبوار محەمەد

بەكورتی وەڵامی چەن پرسیارێك دەدەینەوە : 

١- كێشەكە لە سیستمی و دەسەڵاتی لامەركەزیدایە ؟ ، بێگومان نەخێر ئێستاش دەڵێین لامەركەزیەت وەك خۆی، چارەسەری زۆرێك لە كێشەكانە ، بە تاوان و ستەم و نادادیەكانی تر سیستمەكان ناشرین مەكەن .

٢-  ئایا بەراست لامەركەزیەت ئەوەیە كە دەیبینین و دەیبیستین ؟ ، 
بیگومان نەخێر ، تا ئێستا سەرەتاییترین بنەماكانی لامەكەزی لە هەرێم جیبەجێنەكراوە، سادەترین بەڵگەش دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان و پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆكانە ، لەم دۆخە لێڵ و پڕ كێشانەدا ئاگاداری بری داهاتی ناوچەكانیش نین .. 

٣- ئایا لە سیستمی لامەركەزیدا دەسەڵات لای شخصەكانە یان لای ئەنجومەنەكان؟ ، زۆربەكورتی لامەركەزیەت واتە بە مەرجەع دانانی ئەنجومەنە خۆجێییەكان لە پارێزگا و قەزا و ناحیەكاندا ، واتە هیچ كەسێك وەك شخص دەسەڵاتی رەهای نیە و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ نابێت ،.

٤- دوای ئەوەی لامەركەزی بە فعلی پەیرەو كرا ، ئایا حكومەتی مەركەزی ( هەولێر) ئەنجومەنی وەزیران ، لە دورەوە تەماشاكەر دەبێت و بەرپرس نابێت ؟ ،
 ئەمە یەكێكە لەو تەوەرە گرنگانەی كە  لامەركەزیدا قسەی لەسەر دەكرێ ، و كۆدەنگی هەیە لەوەی كە بەڵێ ئەركی حكومەتی مەركەزیە چاودێری دۆخی ناوچەكان و ئەنجومەنەكان و بەرپرسی ناوچەكان بێت ، و رێگر بێت لە خراپبەكارهێنانی دەسەڵات و كاری نایاسایی ، كەواتە حكومەتی هەرێم و بە دیاریكراوی سەرۆكی حكومەت ناتوانێت خۆی بێبەری بكات لەو دۆخەی كە دەگوزەرێ ...

٥-ئایا كە لامەركەزی پەیڕەو كرا ، ئیتر دەبێتە هەركەس بۆ خۆی ، داهاتی نەوت و ناوخۆ هەر سنورێك یان پارێزگایەك بۆخۆی دەبێت ؟؟  ، 
دەبێت دوو پرس لە یەكتر جیابكەینەوە، پرسی هەرێمی سلێمانی كە من هەر لە بنەڕەتەوە لەگەڵی نەبووم و دژی بووم ، لەگەڵ پرسی لامەركەزی ، ئەوەی كە وەڵامی پرسیارەكە بە بەڵێ دەیگرێتەوە پرسی هەرێمی سلێمانییە ، بەڵام پرسی لامەركەزی پرسێكی زانستی ئیداری و یاساییە كە كۆدەنگی هەیە لەسەر گرنگی و پێویستیەكەی ، لەم سیستەمدا دەبێت داهاتی ناوچەكان بەشێكی بۆ ناوچەكە خۆیەتی، و بەشەكەی تری دەبێت بگەرێتەوە خەزێنەی حكومەتی مەركەزی و بە یاسای بودجە دابەشی سێكتەرە جیاوازەكان و پارێزگاو و ئیدارەكان بكرێت ، بەپێی ئەو پێوەرە زانستیانەی كە لە  دانانی یاسای بودجەدا پەیڕەو دەكرێ ، كەواتە ڕەوا نیە بە بیانوی لامەركەزییەوە دۆخەكە خراپتر بكرێت ، ئیتر هەركەس و لایەنێك لێی بەرپرس بێت ، تاوانبارە.... 

٦- لە رابردوودا بە رێگەی زانستی جیاواز لۆبیمان بۆ پرسی لامەركەزی كردووە ، ئێساش سورین لەسەر ئەو بنەما زانستیانەی كە لێی تێگەیشتوین و هەر لەو روانگەیەوە لۆبیمان كردووە .

7- ئەی پەرلەمان ڕۆڵی چی دەبێت لەم دۆخانەدا ؟ ئایا خاوەن دەسەڵاتی ڕەقابی باڵا نیە ؟ ئایا دەسەڵاتی استجواب و لێپرسینەوەی لە هەركەس و بەرپرسێك نیە ؟ وەڵامی ئەمەیان ڕوونە ...

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket