مرۆڤی خه‌سیوو هه‌یكه‌لی سته‌مكار
بیروڕا 07:41 PM - 2022-05-11
سه‌رقاڵی گفتوگۆیه‌ك بووین ده‌رباره‌ی خود- ئاكاری/ مۆراڵ، خواستی گفتوگۆكه‌ر گه‌یشتن بوو به ئه‌نجامێك بۆ باشكردنی كۆمه‌ڵگا، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌و وتی بۆ تێگه‌یشتن له رایه‌ڵی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگا، پێویسته به دیدێكی گومانكارانه‌وه له‌و به‌سته‌رانه بڕوانین، كه په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی چێكردووه، لێره‌دا ده‌كرێت بپرسرێت مه‌به‌ست له چه‌شنی به‌سته‌ره‌كان چییه؟ به‌سته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و رایه‌ڵه‌یه كه ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، هه‌روه‌ك پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی خێزانێك، پێكه‌وه‌به‌ستنه‌وه‌ی مامۆستا‌و خوێندكار، یاخود دوو هاوڕێ یان هه‌ر ئه‌ندامێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵ به كایه‌كانی تره‌وه... ئه‌و پێیوابوو هێزی به‌سته‌ره‌كان پابه‌نده به‌و مۆراڵه‌وه كه له تاكدا ده‌چێنرێت، هه‌روه‌ك ئه‌و به‌سته‌ره‌ی توێژێكی وه‌ك هونه‌رمه‌ندان به ده‌سته‌ڵاته‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، په‌یوه‌ندیی دووری و نزیكی و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بنه‌مای مۆراڵ بونیاتده‌نرێت، بۆ به‌سته‌ره‌كانی دیكه‌ی هه‌ر مه‌وداو كایه‌یه‌كی دیكه‌ش به هه‌مانشێوه، هه‌روه‌ك به‌سته‌ری (مامۆستا و ناوه‌ندی ئه‌كادیمی په‌یوه‌ست به ده‌سته‌ڵات)، (پزیشك و ناوه‌ندی ته‌ندروستی په‌یوه‌ست به ده‌سته‌ڵات)ه‌وه...تاد، ئه‌م پنته‌ش به به‌ستنه‌وه‌ی به سیستم و فراوانكردنی مه‌وداكه‌وه هه‌روه‌ك (مۆراڵی تاك و سیستم و كۆمه‌ڵ) واده‌كات خه‌ونی ئه‌سته‌م به‌رهه‌مبێت.
ئه‌مێستا گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ین، كه لاوازیی به‌سته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌نجامی ئه‌و په‌روه‌رده‌ییه كه (تاكی ناكارا و لاواز)ی هێناوه‌ته‌ئاراوه، تاكی ناكاراش ئه‌و مرۆڤه‌یه نه‌ك د‌رك به تواناكانی خۆی ناكات به‌ڵكو تاكێكی بێئیراده‌یه، ئه‌و مرۆڤه‌یه كه رێز له خۆی ناگرێت و كاراكته‌رێكی بێكه‌ڵك له‌خودی خۆیدا ده‌خاته‌وه، ئه‌مه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا به‌رهه‌مهاتووی هیچ مۆراڵێك نییه جگه‌له خود-نه-ناسین.
سوكرات له راڤه‌كردنی ره‌وشتدا كه به فه‌یله‌سوفی "ئاكاری عه‌قلی" وه‌سفكراوه، بنه‌مای په‌روه‌رده‌یی بۆ (خودناسین) ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، دواتر ئه‌و باس له په‌یوه‌ندیی نێوان (زانین و فه‌زیله‌ت) ده‌كات، به بۆچوونی سوكرات زانین و فه‌زیله‌ت یه‌ك پێوه‌رییان هه‌یه، واته كه‌سێك خاوه‌نی عه‌قڵه بزانێت ماف چییه، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ژیرانه كاره‌كانی خۆی جێبه‌جێده‌كات، سوقرات ده‌ڵێت هیچ مرۆڤێك له‌ڕووی ئه‌و نییه‌ته‌وه كه هه‌یه‌تی رووبه‌ڕووی كاری خراپه نابێته‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌بێته هه‌وێنی ئاشتی و ته‌بایی ده‌روون ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ خۆی بناسێت و بزانێت خێر یان چاكه چییه، بۆ ئه‌مه‌ش سوكرات ده‌یویست رێسایه‌كی گشتی و سه‌قامگیر و نه‌گۆڕ له‌سه‌ر بنه‌ما عه‌قڵییه‌كان بۆ ره‌وشت دابنیت.
هه‌ر له ته‌ك ئه‌مه‌شدا ئه‌مانوێل كانت مۆرال به چاكه له‌نێو چاكه‌دا پێناسه‌ده‌كات، ئه‌م چاكه‌یه‌ش كاتێك مه‌یسه‌رده‌بێت، كه خاوه‌ن چاكه توانای تێڕامان و بیركردنه‌وه‌و تێپه‌ڕاندنی خودی هه‌بێت، به‌جۆرێك مرۆڤ بگه‌یه‌نێته ئه‌و ئاسته‌ی ده‌رفه‌تێك بۆ رزگاربوون له وه‌هم و كاری نامرۆڤانه بدۆزێته‌وه، ئه‌گه‌ر تاك نه‌گاته ئه‌م ئاسته ئه‌وا جۆرێكی دیكه له كه‌سێتی ئه‌و تاك-ه به‌ده‌ستده‌هێنرێت كه به واتا میتافۆرییه‌كه‌ی ده‌كرێت به خود- خه‌ساندن ناوببرێت.
خود-خه‌ساندن به واتا رووتكردنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌و به‌هایانه‌ی مرۆڤبوونی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌و به‌ر له‌هه‌ر شت ده‌بێته ژێرده‌سته‌ی هه‌سته ناوه‌كییه‌كانی خۆی، وه‌ك ترس، دڵه‌ڕاوكێ، خۆبچوككردنه‌وه، دروستكردنی وه‌هم...تاد، ئێدی ئه‌و كه‌سێك نییه كه خۆی بێت به‌ڵكو وێنه‌یه‌كی كۆپیكراو ده‌بێت له‌وی دیكه، ده‌بێته گه‌مه‌یه‌ك به‌ده‌ست هه‌سته سۆزدارییه لاوازه‌كانی خۆی، كه وایلێده‌كات دامه‌یه‌كی ده‌ستی ئه‌وی دیكه بێت. به‌مپێیه خۆخه‌ساندن ئاكامی لاوازیی سۆزداریی تاكه، تۆ واده‌زانیت كه‌سێكی دیكه فریوت ده‌دات، كه‌چی له‌واقیعدا (فریوده‌رو فریودراو) هه‌رخۆتیت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌رچییه‌ك بۆ رسكاندنی سیفه‌تی دووڕوویی و كڕوزانه‌وه، رازیبوون به‌و به‌هانانه‌ی بۆ ترسنۆكی خۆت هه‌مبه‌ر به پێشیلكردنی مافه‌كانت ده‌یهێنیته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ر ده‌بێت له‌به‌رده‌م خۆبه‌رهه‌مهێنانه‌وه‌دا، جا ئیدی چ شتێك له بوونی مرۆڤی خه‌سیو باشتره بۆ قه‌به‌بوونی سته‌مكار.
ئه‌ریك فرۆم له كتێبی (The Sane Society)دا، شییكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌روونیانه بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی تاك له كۆمه‌ڵگای رۆژئاوایدا ده‌كات، له ده‌ستپێكی نووسینه‌كه‌شیدا گومان ده‌خاته‌سه‌ر ته‌ندروستی عه‌قلی كۆمه‌ڵگای رۆژئاوایی، ئه‌و له‌سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: نه‌خۆشی نێو شێتخانه‌یه‌ك جگه‌له خۆی، هه‌موو ئه‌وانی دیكه به نه‌خۆش ده‌زانێت، وه‌لێ ده‌رباره‌ی خۆمان چی؟! ئایا ئێمه‌ش به‌هه‌مانشێوه له دۆخێكی وه‌ها خۆفریوداندا نیین؟! هه‌ڵبه‌ت خۆخه‌ریككردن به كتێبه‌كه‌ی فرۆمه‌وه كاری ئه‌م وتاره نییه، وه‌لێ ته‌نها جه‌وهه‌ری پرسیاره‌كه به كاره‌كته‌ری مرۆڤی خه‌سیوه‌وه ده‌به‌ستینه‌وه.
له ته‌ك پرۆسه‌ی خۆخه‌ساندندا، مه‌به‌ست له مرۆڤی خه‌سیوو، ئه‌و مرۆڤه‌یه كه به‌ها مۆراڵییه‌كانی تێیدا لاوازه‌و ژێرده‌سته‌ی هه‌سته سۆزدارییه‌كانێتی، ئه‌مه‌ش ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ لێكه‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندین كاراكته‌ری دیكه له خۆیدا، هه‌روه‌ك كاراكته‌ری گۆشه‌گیر، هه‌ڵچوو، به‌سۆز، چه‌وساوه، كۆیله، سته‌مكار، ئه‌م كاراكته‌رانه به رواڵه‌ت واده‌رده‌كه‌ون دژی یه‌ك بن، وه‌لێ له ناوه‌ڕۆكدا ته‌واوكه‌ری یه‌كدین، كه له ئه‌نجامی ناهاوسه‌نگی هه‌سته‌كان و (پاڵنه‌ره ده‌روونییه متبوو/ كپه‌كانه‌وه وه‌ك فرۆید ده‌ڵێت)، خوڵقاوه، ئه‌مجۆره مرۆڤانه ده‌كرێت به (به‌دكارێكی چاك) ناوزه‌دبكرێن، هه‌روه‌ك سڵاڤۆی ژیژه‌ك له شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونیانه‌ی فیلمی (the grate dictator) كه چارلی چاپلن رۆڵی دوو پاڵه‌وانی جیاوازی تێدا ده‌بینێت، وه‌ها وه‌سفی ئه‌م كاراكته‌ره ده‌كات، كه كاری خراپ و به‌دكارانه له به‌رگێكی ساویلكه‌یی و نه‌زانیدا ئه‌نجامده‌ده‌ن، له‌مه‌شدا سه‌ماو ره‌فتاری ده‌روێشێك به مانا میتافۆری یان مه‌جازییه‌كه‌ی بۆ شێخه‌كه‌ی، نمونه‌ی ئه‌مجۆره كاراكته‌رو مرۆڤانه‌ن.
دیسان با بێینه‌وه سه‌ر پرسیاره‌كه‌ی فرۆم، ده‌رباره‌ی خۆمان چی؟ ئایا ئێمه‌ش هاوشێوه‌ی شێته‌كان جگه‌له خۆمان ئه‌وانی دیكه به شێت ده‌زانین؟ گرفته‌كه له بێئاگایماندایه ده‌رباره‌ی خۆمان، ئێمه چی وه‌رده‌گرین و چی ده‌ده‌ینه‌وه؟ هه‌موو واده‌زانین هه‌ڵگری باشترین مۆراڵ/ ره‌وشتین، وه‌لێ له حه‌قیقه‌تدا ئه‌مه راستییه‌كی فریوده‌رانه‌ی مرۆڤی خه‌سیوه، بۆ نمونه مرۆڤی بێئیراده‌و خودنه‌ناس توانای ركێفكردنی هه‌سته‌كانی نییه و بیركردنه‌وه‌كانی له‌ژێر فه‌رمانی هه‌سته‌كانیدایه، جا كه‌سێك كه ئیراده‌ی هاوسه‌نگكردنی هه‌ڵچوونه‌كانی نه‌بێت و نه‌توانێت له‌ناو خودی خۆیدا دادپه‌روه‌ربێت، ئیدی چۆن ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆی دادپه‌روه‌ربێت، مرۆڤێك كه نه‌توانێت هه‌مبه‌ر به خودی خۆی راستگۆ بێت چۆن ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆی راستگۆ بێت، كه‌سێك كه توانای به‌رگریكردن له خۆی نه‌بێت چۆن بتوانێت به‌رگری له‌وانی دیكه بكات، ئێمه هه‌موو به‌جۆرێك خۆمان به فریشته‌و وێنای شه‌یتان بۆ ئه‌وی دیكه ده‌كه‌ین، بێئه‌وه‌ی ئاگایمان به‌و راستییه هه‌بێت من و ئه‌و هه‌ردوو له هه‌مان پێگه‌ی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیدان، ئا لێره‌وه كۆمه‌ڵگا لێوان‌لێو ده‌بێت له‌و واعیزانه‌ی عه‌لی وه‌ردی وته‌نی خۆیان غه‌رقی به‌دكاری بوون.
به‌مپێیه مرۆڤی خه‌سیو هه‌ڵگری دوو كاراكته‌ری سه‌ره‌كییه، كاراكته‌رێكی چه‌وساوه، له‌مه‌دا هه‌سته‌كان ده‌بنه چه‌وسێنه‌ری، به‌م كاراكته‌ره جگه‌له ژاوه‌ژاوكه‌رێك چیدی نابێت، له ئاكامی ئه‌م خۆچه‌وساندنه‌وه‌یه‌شدا كاراكته‌رێكی دیكه ده‌ڕسكێت كه سته‌مكاره، هه‌ركات ئه‌م تاكه چه‌وسێنه‌ره به‌رپرسیارێتییه‌ك بگرێته ئه‌ستۆ ئه‌وا كاراكته‌ره سته‌مكارییه‌كه‌ی رۆڵده‌بینێت، به‌مه‌ش كۆمه‌ڵگا له دۆخی چه‌وساوه‌یدا ده‌مێنێته‌وه.
PUKmedia نوسینی / تریفه عومه‌ر
هەواڵی زیاتر
-
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23