riklam

دەستخۆش وەزیری رۆشنبیری

بیروڕا 02:54 PM - 2022-05-09

بەشداری چالاکی ئەنفالستان و شار و شارکەکانی کردوە هەرلەزاخۆ تاخانەقین .... 

بەڕۆحێکی گەرموتەمەنی لاوێتیەوە وەک ئاسکە کێوی دەستی پێکرد ، لەم بەرد بۆ ئەو بەرد بازرەقەی دەبەست ، لەتاریکی شەودا زۆر وریایە خەوە نوچکە دەیبردەوە ، تەنها گوێ ڕادێری چرپەی پێی پێشمەرگەکانە ،   تولە ڕێکانی دولبیان و هەورامانی وەک ڕێبەرێکی شارەزا دەبڕی ، پڵنگ ئاساهەڵ دەبەزی بەسەرلوتکەی چیاکاندا تاوێرە بەفرینەکان لەژێر پێیدا قرچەیان دەهات ، بەئەسپایی لەتەنشت دیوارە قوڕینەکانی لەژێر پاسارەکاندا هەنگاوی هەڵ دەهێناو  ڕۆحی ئازایەتی ئەدا بەپێشمەرگە  ، شارەزا و بوێرە گیان فیدایە بۆ سەرکەوتنی یەکێتی و شەهید ئەحمەد گریانەیی و هاوڕێ کانی ، هەستی برایەتی ونیشتمانی گەردنی گرتوە زۆر سەرقاڵە لەتەک هاوپۆلەکانی ڕۆژانە بەچرپە باسی  شۆڕشی نوێی دەکرد ، هێندە بەتام وچێژەوە وێنای دەکرد ئاواتیان  دەخواست پێشمەرگەبن یان بیان بینن ، کاریگەری باشی هەبوە لە ئەنجام دانی زۆربەی چالاکیەکانی دەڤەری شارۆچکەی تەوێڵە و بیارە ، نەترسە چاوی شۆڕشگێرانە تاکە گۆچانی دەستیانە ، گەرحەمەی حەمەسەعید و کۆڵەپشتەکەی نەبوایە برسی و بێتواناو بێ هەواڵ دەبون ، لەوکاتە ناسکەدا کەس جێگەی متمانەنیە ، چەندین خەمی لەکۆڵ گرتوە خەمێکی خانەوادەکەی  خەمێک بۆ پێشمەرگە دەمێکیش بۆ سەرکەوتن ، لەکۆتایدا دەزگاکانی میری و سیخوڕەکانی شوێن پێی هەڵدەگرن ، لەهەوڵدان لەبۆسەیەکا  دەسگیری کەن ، پێی دەزانن دوو جار بلیمەتانە لە چنگیان هەڵ دێت ، ناچار دەکرێت دەست لەخوێندن هەڵگرێ و برادەران وشارو خێزان بەجێ بێڵی بیان کاتە قوربانی  نیشتمان ، لەقوتابخانەی کوردایەتی دەست پێدەکات ،کۆڵ نەدات تاسەرکەوتنی نیشتمانێکی ئازاد وگەلێکی بەختیار بەرهەم دێت ،  ئەوکاتەی کاک حەمەم بینی کوڕێکی قۆز ڕیشێکی پڕو ڕەش و چاوڕەش هێندە سیمایەکی جوانی هەیە ،  هاوسەنگەرانی ئاواتیان بۆ جوانەکەی دەخواست ، ئازاو دلێر گورج گۆڵ و قارەمان شارەزا و خوێندەوار ، شەونخونی ومەرگە ساتەکان برسێتی و غەریبی و تاڵی ژیان ئەزمونێکی باشی پێ بەخشی ، لەوتەمەنەدا دەیان هاوڕێی و هاوسەنگەری دەڕوخان و سەرەو لێژ دەبونەوە بۆشاروناو پێخەفی گەرم زۆر زەحمەت بوو پێشمەرگایەتی ، خۆی نەبێت بەرگەی قوورسای و عەزاب و دەردی سەریەی دەگرت ، وەک پاڵەوانی جەنگ چرکەیەک تفەنگ و کوڵەباڵەکەی دانەناوە ئەوەش مەدالیای زێڕینی نەبەردانە ، لەو ڕۆژەوەی بیرەوەریەکانی تۆمار دەکرد تائێستەش بەردەوامە ،  لەبارەگاکانی پەروێنەو هاواروگریانە دەماویەوە دەس بەتاڵ نەبوە ، سەر گەرمی خوێندنەوەی پەرتوکەکانی دایک و ژانی گەلە ، بەفیڕۆ نەدانی کات کاریگەری بوە لەگەیاندنی پەیامێکی درەنگ وەخت ، شەهادەی نوسەر و وەرگێڕێکی باش بەدەست دێنێ .

لەسەرکەوتنێکەوە بۆ سەرکەوتنێکی دی ....ئێستە وەزیری ڕۆشنبیری یە چ باسە لەو دەزگا گرنگەدا کەئاستی جوانی و ڕۆشنبیری و پێشکەوتنی گەل و ووڵاتێک لەجیهاندا پیشان ئەدات  ..

 بەهۆی شوێنی لەدایک بون زێدی باوباپیرانیەوە هەورامانی ڕەنگین ، کەقوتابخانەی شاعیران وئەدیبان ئەهلی تەسەوف زانایانی ئیسلامی ئەدەب دۆستان بوە ، جەنابیان واخۆی پەروەردە کردوە هەمان ڕێچکەی ئەدەب و هونەری کوردی و زمانەوانی گرتوە ، لەگواستنەوەیان بۆ ماڵە گەورەکەی ئەحمەد موختار جاف  ( هەڵەبجە ) زیاتر هەوڵی داوە بچێتە ڕیزی نوسەران و ئەدیبانەوە ، سەرەتا چەند کتێبێکی وەرگێڕاوتە سەر زمانی کوردی ، خاوەنی چوار کتێبی خۆیەتی و لەکتێبخانەی کوردیدا نوسەرێکی باشی سەردەمە ، لەهەموو چەمێک شارەزایی هەیە،تەمەنی لەسیاسەتدا بەڕێ کردوە تاپلەی سەرکردە ، بەرهەمەکانی تێکەڵ بەسیاسەت ناکات ، تەنها بیرەوەریەکانی نەبێت لەتوێی دووربەرگدا بەناوی ( دەنگی خاک ) بڵاوکردوەتەوە ، زۆر بوێرانە بەبێ جیاوازی باس لە ڕوداو چیرۆک دەردی سەریەکان دەکات  ، ئەزمونەکانی دۆستایەتی ئەدەب وخەمخۆری زمانی دایک ڕێڕەوی سیاسەتی پێگۆڕی بۆ چونە ناودەسەڵات ، کرایە وەزیری ڕۆشنبیری حەزو هیوایەکی زۆرباشە ماڵێکی گەورەی گەلەکەی ئاوەدان کردوە ، سەرەتا دەستی مشەخۆری وبەهەدەردانی بڕی دەرگای خزمەتی کردەوە بەڕوی هەمواندا ، بەیەک چاوی موحیبەت سەیری نوسەران و هونەرمەندان دەکات ، کوردێکی ڕۆژهەڵات و باکور و ڕۆژئاوای کوردستان هەرێم جیاکاریانیە ، وا دەبینرێ تاکەوەزارەتە حیزبایەتی وخۆپەرستی تێدانیە ،  دواحەزو هەناسەی دونیای ڕونی ئەم گۆڕەپانە گەورە و گرنگەی دەسەڵاتە ، بۆخزمەتکردنی ئەدەب و شیعرو هونەرەکانی مۆسیقاو گۆرانی و وەرزش کلتوری ڕەسەنی نەتەوەکەی ،  ناساندنی ئاستی وریاری و ڕۆشنبیری تاکی کوردی بەدونیا دەرەوە ، تەنها کاربەدەستە کە خۆی لەلاپەڕەی پەیجەکەیدا سەرجەم چالاکیەکانی دەنوسێتەوە، لەوانەش گرنگتر دەست بەرداری باری کۆمەڵاتی نەبوە ودانەبڕاوە ، هەرلەزاخۆ تا خانەقین بەشداری پرسە و کێشە کۆمەڵایەتیەکان دەکات ، ئاستی خۆشەویستی نیشتمان پەروەریان هۆی دانەبڕان و سەرکەوتنیەتی ، تەنها وەزیر و دەسەڵاتدارە سەردانی چالاکی وپرۆژەکانی ئەنفال و هەرێمی کردوە ، دەرگای بەڕوی هەمواندا کراوەیە پێشوازی لە دەیان نوێنەری ووڵات دەکات ، خولیای ناوچە  گەرێتی نیە لەکۆبونەوەو پرسەکاندا ڕاستگۆیان دێتەدەنگ هیوای سەرکە وتنی هەموانە نەک بەتەنها ، لەڕوی بەشداری کردنی لەکارە سیاسیەکان داپێشەنگە ،لەهەڵبژاردنەکانی دەڤەری هەورامان و هەڵەبجەو شارەزور و پێنجوێن دا سەرکەوتن پیشەیەتی و بێ ڕکابەرە ، ئەوەی باسمان کرد بەشێکە لەئەزمونەکانی

پێشمەرگەو نوسەرو وەزیری ڕۆشنبیری حەمەی حەمەسەعید ،  هەوڵ و بەردەوامیەکانی بەرزترین شەهادەی خزمەت و سەرکەوتنی بەدەست هێناوە ، زۆر پیرۆزترە لەو دکتۆرایانەی بەتەزویرو بەپارە هەندێک بەدەستی دێنن ... 

 

سەید عەتا

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket