له‌شازده‌مین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند ئازاد خانه‌قـینی
بیروڕا 01:24 PM - 2022-05-01
هـونه‌رمه‌نـدی شۆڕشگـێڕ و پێشمه‌رگه‌ی دلـێر و تێكۆشه‌ری شار و شاخ، جوانه‌مه‌رگ (ئـازاد وه‌هـاب عـه‌بـدولـڕه‌حمـان) ناسـراو به (ئـازاد خـانه‌قـینی) له سـاڵی (١٩٥٨) دا، له (گه‌ڕه‌كی پاڵاوتگه‌ی ئه‌ڵوه‌ند) له شاره جوان و قه‌شه‌نگه‌كه‌ی سه‌ر (روباری ئه‌ڵوه‌ن) شاری شه‌هـید (له‌یـلا قاسـم) و شه‌هـیـدی فه‌رمانـده لیـوا (حـوسین مه‌نسور) و به ده‌یان شه‌هـیدی تر. له خـێزانێكی رۆشـنبـیر و تێكۆشه‌ری خـانه‌قـین له‌دایك بـووه. خـێزانێك تا سه‌ر ئێسقـان كورد و كوردستان په‌روه‌رن. كوردایـه‌تی و خۆشه‌ویستی بۆ كوردستان بووه به گـروپی خوێنـیان. هه‌ر له منـداڵییه‌وه جگه‌رگۆشه‌كانیان به رۆحی كوردایه‌تی و هاوبه‌سته‌بوون بۆ كوردستان گۆش و په‌روه‌رده كـردوون. قوربانی و باجـێكی قـورسی ئه‌م هه‌ڵـویست و رێبـازه‌یان دایـه‌وه. سه‌رجـه‌م ئه‌نـدامانی ئه‌م خـێزانه، له رۆژگـارێكی زۆر ترسناك و سه‌خت و دژوار‌دا، له شاری خانه‌قـنی قـه‌ڵای كوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تی، ببـوون به چـقـڵی چـاوی به‌عـسی ره‌گه‌زپـه‌رسـت و شـۆڤـێـنست.
خوالێخۆشبوو مام (وه‌هـاب) ی باوكیان، كه سكرتێری سه‌ندیكای كرێكارانی خانه‌قـین بـوو، كورد و كوردستان په‌روه‌رێكی كه‌م وێنه‌بـوو. منداڵه‌كانیشی به رێبازه‌كه‌ی خۆی په‌روه‌رده‌كـردوون. ره‌وانشاد مامۆستا (جه‌بار) ی كوڕه گه‌وره‌ی ئه‌م خـێزانه، ئه‌ویش رۆڵـێكی گـرنگی زۆری هه‌بـوو له، له په‌روه‌رده‌كردنی خوشـك و بـراكانی به هه‌ستی كوردایـه‌تی و كوردستان په‌روه‌ری. وه‌كو مامۆستایه‌كیش، چه‌نـدین نه‌وه‌ی كـوردی له شاری خانه‌قـینی بـووكی گه‌رمیان، به هـه‌مـان رێبـاز و رۆحـیه‌ت په‌روه‌رده‌یانی كـرد. له‌و سه‌رده‌مه‌دا مامۆستا جه‌بار ناوی هه‌نـدێ له براكانی و له منـداڵه‌كانی خۆی، ناوی كوردی لێـنان (ئـازاد، بـه‌رزان، هـه‌ڤـاڵ، مه‌ولـه‌وی، گـۆران، دڵـزار، هـه‌ژار، ساكار). كه‌واتـا ئـازاد خانـه‌قـینی و خوشـك و بـراكـانی، هـه‌ر لـه منـداڵـییه‌وه، ئـه‌لـف و بـێی كوردایـه‌تییان له باوكیـان و له مامـۆسـتا جه‌بـاری برایـانه‌وه فـێربـوون.
له ساڵی (١٩٦٤) دا، له پـۆلی چـواری لقی (وێـژه‌یی) بـووم له (ئاماده‌یی موسه‌ڵـڵا) له كه‌ركوك. له رێی به‌رنامه‌ی یه‌كـتری ناسین به نامه له رادیـۆی كوردی به‌غـدا، یه‌كێك له‌و ناوانه‌ی خوێندرایـه‌وه، ناوی (فه‌تحوڵـڵا وه‌هـاب عـه‌بـدولـڕه‌حمان) له خانه‌قـین، كه ئه‌و كاته ته‌مـه‌نی له ده‌ور چـوارده و پانـزه ساڵان بـوو، كه دووه‌مـین بـراگه‌وره‌ی ئازاد خانه‌قینی یه، نامه‌یه‌كم بۆ نارد، ئه‌ویش وه‌ڵامی دامه‌وه. له‌و رۆژه‌وه بووین به هـاوڕێ، به‌ڵكو بووین به بـرای یه‌كتری و ئاشنایه‌تی و هـاتوچـۆی خـێزانیش زیاتر په‌یوه‌ندیمانی شـیرینتر كـرد. له ساڵی (١٩٦٥) بۆ یه‌كه‌م جـار، چـووم بۆ شـاری خـانه‌قـین بۆ ماڵی (فه‌تحـوڵڵا)ی هـاوڕێـم. ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی كه له منیان كرد، هه‌میشه له یادمه و له یـادی ناكه‌م. كه له ساڵی (١٩٦٦) دا، له (په‌یـمانـگای ئامـاده‌كردنی مامـۆسـتایان ـ باقـوبه ـ دیاله) وه‌رگیرام، جارێكیان له‌گه‌ڵ عـه‌لی برام و دو هـاوڕێی هـاوخوێنـدكاری په‌یمـانگاكه‌مـان، له باقـوبه‌وه، به گه‌شـتێك چـووین بۆ خانـه‌قـین. سه‌رمـان له مـاڵی (ئازاد خانه‌قـینی) دا، زۆر به گه‌رمی پێشوازیان لـێمان كرد و خوانی نیوه‌ڕۆیان بۆمان ئامـاده‌كـرد. ئه‌و سـاڵـه ته‌مـه‌نی (ئـازاد خانـه‌قـینی) هـه‌شـت سـاڵ بـوو، تـه‌مـه‌نی كاك (بـه‌رزان خانـه‌قـینی) بـرا بچـووكیشـیان شـه‌ش سـاڵ بـوو. چـویـن له‌سـه‌ر رووبـاری سیروان بۆ لای (به‌رده كونه‌كه) كه شوێنـه‌وارێـكی جـوگـرافـی ناسراوه له خانه‌قـین. چه‌نـد وێنـه‌یه‌كمان له‌وێـدا گرت. زۆر سوپاسی كاك (به‌رزان وه‌هـاب) ده‌كه‌م، كه دوو مانگ به‌ر له ئێـستا یه‌كـێك لـه‌و وێنانه‌ی بـۆم ماسنجـه‌ره‌كـه‌م نـارد. ئه‌وه‌شـم له یـاد ناچـێت كه مـام (وه‌هـاب) ی باوكیان، دوو جـار به دیـاریی جـوانه‌وه، وه‌كو سـه‌ر له كـوڕی خـۆی بـدات، بۆ سه‌ردانیمان هـات بـۆ په‌یمانـگاكه‌مـان له باقـوبه.
ئه‌و كاتـه‌ی كه مـن ناسیـیانـم، ماڵیـان له (گه‌ڕه‌كی كـرێـكاران) ی سـه‌ر به پالاوتگه‌ی وه‌نـد بوو. به‌شی هـه‌ره زۆری گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان كورد بـوون. له نێوان شاری خانه‌قـین و گـه‌ڕه‌كی كـریكارانـدا، بازگه‌یه‌كی كونتـرۆڵ و پشكـنینی پـۆلیسی لێـبوو، بـریتیـبون، له چه‌نـد پۆلیسێكی به‌عـسی، كه زۆر رقیان له كورد بوو. خه‌ڵـكی گه‌ڕه‌كی كرێكاران، به لۆرییه‌كی درێژی سه‌ر به كۆمپانیای پاڵاوتگه‌ی وه‌نـد، بۆ ناو شاری خانه‌قـین ده‌هاتن و ده‌گـه‌ڕانه‌وه. پـۆلیسه‌كانی ئه‌و خـاڵه، زۆر جار هـه‌ر بۆ ته‌شـقه‌ڵه و لـۆمه و ئه‌زێتـدان، خه‌ڵكی ناو له لۆرییه‌كه‌یان داده‌گرت و لێیان مـۆڕ ده‌بوونه‌وه، دووباره فه‌رمانیان ده‌دا، ده‌ی خـێرا سـواربنـه‌وه.
پـوره (مـه‌كـیه)ی دایكی ئازاد خانه‌قـینی، هـه‌زاران درود بـۆ گیـانی پاكی. وتی:" ئـه‌و كاته ئـازاد و به‌رزان ته‌مه‌نیان شه‌ش و چوار ساڵان بـوون، كه له بازگه‌ی پشكنینه‌كه دایان ده‌گرتین و ده‌یانوت ده‌ی سواربنه‌وه، به ئه‌نقه‌ست هاوارم ده‌كرد، ئازاد، به‌رزان، ده‌سـتانـم بـده‌نێ با سـواری لـۆرییـه‌كه‌تـان بكـه‌م. چـونـكه ده‌مـزانی كـه ئـه‌و پـۆلیـسه به‌عـسییانه، به گـوێ لـێبـونی نـاوی كـوردی زۆر قـه‌رس و گـرژ ده‌بـوون".
ئازاد خانه‌قـینی قـۆناغـه‌كانی خوێنـدنی سه‌ره‌تـایی و ناوه‌نـدیی له خانـه‌قـین ته‌واو كرد، قوتابخانه‌ی (ئاماده‌یی كشتوكاڵی) له شارۆچكه‌ی (خاڵـس) ی سه‌ربه دیاله، ته‌واوكرد.
ئازاد بێجگه له رۆحه كوردایه‌تییه‌كه‌ی، هه‌ر له منـداڵیه‌وه خولیـا و هـۆگـری هـونه‌ری ره‌سـه‌نی كـوردی بـوو. ده‌نـگـێكی زۆڵاڵ و سـه‌دایـه‌كی شـیرین و خـۆشی هـه‌بـوو. له رۆژی (١/ ئایـار/١٩٧١) دا، له ته‌مه‌نی (١٣) ساڵیدا، بۆ یه‌كه‌مجار، وه‌ك ئه‌نـدامێك له كورسی سرود و گـۆرانی، به شـداری له‌و ئاهـه‌نگه‌دا كرد، كه له لایـه‌ن كۆمپانیـای پالاوتـگه‌ی نه‌وتی خـانه‌قـین، به بـۆنـه‌ی (رۆژی كـریـكارانی جـیهـان) ه‌وه، سـازكـرا.
ئازاد خانه‌قـینی، له ساڵی (١٩٧٩) دا، له‌گه‌ڵ چه‌نـد گه‌نجـێكی هـاوڕێی كوردیـدا، له خانه‌قـین، تیپێكی هـونه‌رییان به نـاوی (تیـپی مۆسـیقـای خانـه‌قـین) ه‌وه دامه‌زرانـد.
به هـۆی ده‌ركـردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كاسێتێكی گـۆرانی به زمـانی كوردی. له لایـه‌ن ده‌زگای ئه‌منی به‌عسی سه‌ركوتكه‌ر و فاشیسته‌وه، توشی گـرتن و ڕوانان بوونه‌وه.
ئازاد خـانه‌قـینی، له سـاڵی (١٩٨٠) دا، لـه گـونـدی (تـوژه‌ڵـه) په‌یـوه‌نـدی به هـێزی پێشـمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه كرد. بـوو به ئه‌نـدامی (تیـپی مـۆسـیقـای شه‌هـید كارزان: ١٩٨١ـ١٩٩٠) له‌وێ له رێی چڕینی سروده نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانه‌وه، رۆڵـێكی به‌رچـاوی هه‌بـوو، له جۆشـدانی خه‌بـات و له بـزوانـدنی هـه‌ستی نیشـتمانی و گـیانی به‌رگـری كـردن له كورد و كوردسـتان. سـروده‌كانی هـاوشانی چـه‌كی پێشـمه‌رگه، له سه‌نـگه‌ردا بـوون.
ئازاد بێجگه له كاری هـونه‌ری، وه‌كو پێشكه‌شكارێكیـش له رادیـۆی ده‌نگی كوردسـتان كاری كردووه. ئازاد كه‌سـایه‌تیـیه‌كی سه‌نـگـین و هـێـمن و له‌سه‌رخـۆ و هـاوڕێ دۆسـت بـوو. له دوای راپه‌ڕینـه‌كه‌ی ساڵی (١٩٩١) دا، به‌رده‌وام بوو له خـزمه‌تكـردن له كاری هـونـه‌ری و راگـه‌یـانـدنـدا. چه‌نـدیـن ئـاهـه‌نـگی سـرود و گـۆرانی پێـشـكـه‌ش كـرد. لـه (ته‌له‌فـزیـونی گـه‌لی كوردسـتان) یش، درێـژه‌ی به كـاری راگه‌یـانـدنـدا. له رێی سـرود و گۆرانییه‌وه خـزمه‌تێكی زۆری هـونه‌ر و كه‌له‌پـوری ره‌سه‌نی كوردی كرد. په‌نجه‌مـۆری لـه‌م بـواردا هـه‌یه و كـاڵه‌وه نا‌بێـت. ئـه‌وه‌ی رۆژێـك ئازاد خانه‌قـینی ناسیبێت، هه‌رگـیز له یـادی ناچـێـت.
ئه‌مانه نـاوی به‌شـێك له سـرود و گۆرانییه‌كانین (كرماشـان كرماشان، كه‌ڵكی قه‌یـوان، مه‌رزیـه ئه‌ی نازه‌نـین، له باغـان ئاه و ناڵـین دێ،...به‌ده‌یان گـۆرانی و سـرودی تر ).
خێزانه‌كه‌یان، له شه‌ش بـرا (جه‌بار، فه‌تحوڵڵا، عه‌بدوڵڵا، خالید، ئازاد، به‌رزان) و پێنج خوشك (نه‌بیهـه، مـریـه‌م، زه‌كیـه، ئامینه، فـرمێسك) پێكهـاتبـوون. دایك و بـاوكی و پێنـج له بـراكان و خوشكه گه‌وره‌كه‌یان، كـۆچی دواییـان كـردووه. هـه‌زاران دروود بۆ گیانی باكیان. له بـراكـان ته‌نهـا كـاك (به‌رزان) یان مـاوه، ته‌مه‌نـدرێـژی بـۆ ده‌خـوازم.
كاك (به‌رزان) یش سـرودچـڕ و گۆرانبێژێكی به توانا و ناسراوی كوردمانه، له كه‌ناڵه ته‌له‌فـزیـۆنییه‌كانـدا، چه‌نـدین كـلیـپی گـۆرانی كوردیی خۆشـیان بـۆ تـۆمـاركـردووه. به شـێوه‌زاری (كـه‌ڵهـۆڕی) گـۆرانی ده‌ڵـێت. شایـه‌نی باسیشه كـاك به‌رزان له راپـه‌ڕینی ئازادكردنی شاری خانه‌قـین له (٢٠٠٣) دا، رۆڵێكی قـاره‌مانانه‌ی به‌رچـاوی هـه‌بـوو.
سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌م خێزانه كورده تێكۆشه‌ره‌مان، بێ باكانه به نهـێنی و به ئاشكرا، گیانبه‌خـشانه له رێخـستنه نهـێنییه‌كانی نـاو شاری خانه‌قـین و سلێمانیـدا، كوردایـه‌تی و خه‌باتیان ده‌كرد و پێشمه‌رگه‌ی نهـێنی بوون و دژایه‌تی حیزبی به‌عـسی ره‌گه‌زپه‌رستیان ده‌كـرد. خالیـدی بـرایان كه پێشـمه‌رگه بـوو، له ساڵی (١٩٨٤) دا، له كه‌مینێكـدا له‌نـاو شاری سلێمانیدا، له لایـه‌ن هـه‌واڵگـری و دایـره‌ی ئه‌منه‌وه شه‌هـید كرا. (نووسه‌ر) من و دایـكم و خـێزانه‌كه‌م، له كه‌ركوكه‌وه چـوویـن بـۆ پـرسه‌ی ماته‌مینی شه‌هـید خالیـد له خانـه‌قـین. كه بنهـێنی له ماڵـه‌وه دایـان نابـوو.
له دوای شه‌هـیدكردنی خالـیده‌وه، له هه‌شـتاكانی سه‌ده‌ی رابـردوودا، له لایه‌ن دایـره‌ی ئه‌مـن و به‌عـس له خانه‌قـین، فـشارێـكی زۆریان خـسته سـه‌ر هه‌مـوو ئه‌نـدامـانی ئه‌م خـێزانه كورده‌مان و ناچاریان كردن، كه خانه‌قـینی زێـدی باب و باپیرانیان به‌جـیبهێـڵن. له شاری سلـێمانی نیشته‌جـێبـوون. به‌ڵام هه‌ڕه‌شه و راوانـان و ده‌ربه‌ده‌ری، تۆزقاڵێك كـۆڵی پێنه‌دان و زیـاتر و سورتـربـوون له خه‌بـات و تێكـۆشان بۆ رزگاری كوردستان.
ژنێـكی ناسـیاومـان هـه‌بـوو ناوی (دره‌خـشان شه‌ریـف) ه، رۆحی ره‌وانی شاد بێت. ئه‌و بۆمانی گێڕایه‌وه، وتی:" مـریـه‌م خانه‌قـینی ـ خوشكی گه‌وره‌ی دووه‌می ئـازاد خانه‌قـینی كه له ژیانـدایه ـ تازه هاتبووه كارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانی، هـێشتا به باشی نه‌مانناسیبوو له ساڵانی هـه‌شـتاكانـدا، نیـوچـه مانـگـرتـنـێك له سـلـێمانی له دژی سـته‌مـكارییـه‌كانی رژێمی به‌عــس رویـدا، رائید ته‌هـا كه ئه‌فـسه‌رێكی سته‌مكاری دایـره‌ی ئه‌منی سلـێمانی بوو. هـاته ناو كارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلـێمانی، به تـووڕه‌ییه‌وه وتی: ئێوه بۆ وا هـاربوونه؟ دره‌خشان خان وتی: مریـه‌م خانه‌قـینی به زمانێكی باشی عه‌ره‌بی وتی: ئیوه به‌بێ تاوان بـرا، بـاوك و كه‌سوكارمانتان گرتـووه، هـیچ تـاوانێكـیان نیـیه ئه‌مـه سـته‌مه بـۆ به‌ریان نـاده‌ن؟ رائیـد ته‌هـا چـاوی زه‌قـه‌وه كرد و به مـریـه‌می وت: مـن ڕنـت؟؟ مریه‌میش به‌بێ تـرس وتی: ڕنـا بنـت السلـیمانیـه. كه وای وت هـه‌موومـان چـه‌پـڵه‌یـه‌كی درێـژمان بـۆی لـێـدا. رائیـد ته‌هـاش هه‌ڕه‌شه‌ی كـرد و به سه‌رشـۆڕییه‌وه رۆیشت. له‌و رۆژه‌وه مریـه‌م خانه‌قـینی بوو به خۆشه‌ویستی هه‌موومان" ئه‌و قسه‌یه دره‌خشان خان بۆمی گێڕامه‌وه.
ئازاد خانه‌قـینی، رۆشنبیر و نوسه‌ر و شاعـیریش بوو، چه‌نـد سرود و گۆرانییه‌كی، له هـۆنراوه‌ی خۆیـن. به زۆریـش به شـێوه‌زاری (كه‌ڵهـوڕی) گۆرانی و سرودی ده‌چڕی.
له گۆپـله‌ی یه‌كه‌م، له هـۆنراوه‌ی (نه‌وای بێسـتون) له نووسینی ئازاد خانه‌قـینی كه به گـۆرانی و ئاوازیشه‌وه، تـۆماری كـردووه، ده‌ڵـێت:
كرماشان كرماشان، ئه‌ی دیارێ خوه‌ش و كۆساران
قـیبـله‌ی عـاشـقـانه بـێـسـتـون و تـــــاق وه‌ســـــــان
له وه‌هـاران وه‌هــاران خوه‌شـه ده‌شـت و كۆسـاران
به‌هـه‌شـتی سـه‌ر زه‌مینـه ئه‌یـوان و قه‌سـر و گـێلان
ئازاد خانه‌قـینی له نێو غـه‌م و ئازار و چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌یدا چاوی هـه‌ڵهـێنا، ده‌ڵێت:
مـن كـوڕ غــه‌م بـیـم، لـه غــه‌م بــیـم پـه‌یـدا
غـــه‌م نـاوكــــم بــڕی و غـــه‌م نـــاوم نـیــا
غــه‌م چــڕیـیــه و پـــێـم ئـه‌ی چــاره ســیـا
ئـه‌رای غــه‌م خـواردن سـه‌ر گـه‌وره كـردم
ره‌وانشاد ئـازاد خانه‌قـینی شـانۆییه‌كـیشی به نـاوی (ئـه‌را كی؟) نـووسی و ده‌رهـێنـرا.
له ئاماده‌كردنی: ته‌هـا ئاغـاجان و ده‌رهـێنانی: جاسـم وه‌نـدی. كه له رۆژانی (٢٧ ـ و ـ ٢٨ ـ و ٢٩/ / ٢٠١٣) له شاری خانه‌قـین نمایش كـرا.
ئازاد خانه‌قـینی له ساڵی (١٩٩٣) دا، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار خاتوو (په‌یمان عـه‌زه‌دین) دا، هـاوسه‌رگـیری كرد. دوو كـچی جـوانیـان هـه‌یه، گه‌وره‌كه‌یان هـاوسه‌رگـیریی كـردووه.
ئازاد خانه‌قـینی، له بـواری دۆكیـۆمێنكـردنی مێـژووی راكه‌یـانـدنی (یه‌كه‌ێتی نیشـتمانی كوردستان) دا، شـوێـن په‌نجـه‌ی دیـاره، ئـه‌و مێـژووی له سـاڵانی (١٩٧٥ـ ١٩٩١) له چـوارچـێـوه‌ی په‌رتـوكـێكـدا، به نـاوی (مـادێـنا، مێـژوو و بیـبلـۆگـرافـیای راگه‌یانـدنی یه‌كـێتی نیشتمانی كوردستان) ی نـوسی و بـڵاوی كـرده‌وه.
ئازاد خانه‌قـینی له رۆژی (١/ ئایار /٢٠٠٦ ) له ته‌مه‌نی (٤٨) ساڵـیدا، كـۆچی دوایی كرد، له رێـوره‌سمێكی شایسته‌دا، له گۆڕستانی شه‌هـیدان له سلێمانی به خاك سپێرا.
به داخه‌وه مه‌رگ بواری نه‌دا، ئه‌گینا ئازاد زۆری پێمابوو و زۆریشی له خه‌یاڵدا بوو.
ئازاد خانه‌قـینی، تێكـۆشه‌رێكی سـیاسی سه‌رسه‌خـت و پێشـمه‌رگه و هـونه‌رمه‌نـدكی ره‌سه‌نی شـۆڕشگـێڕبوو (كـه‌م ژیـا و كـه‌ڵ ژیـا) زۆری كـرد و زۆری به‌خـشی، بـه‌ڵام زۆر كه‌میان بۆ كرد. هـیچ كاتێكیش چاوی له پۆست و پایه و پاداشت وه‌رگرتن نه‌بوو.
وه‌ك ئه‌مـه‌ك و رێـزگـرتن و بـه‌رز راگـرتنی رۆڵ و یـادی ئـازاد خانه‌قـینی تێكـۆشـه‌ر، به‌شی په‌یكه‌رسازی له ناوه‌نـدی چالاكی گه‌نجانی شاری خانه‌قـین ـ سه‌ر به رێكخراوی منـداڵپارێزی كوردستان ـ له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رساز (جه‌نگـیز یازگی) یه‌وه، به یارمه‌تی چه‌ند هـاوڕێیه‌كی، له فـایبه‌ر گڵاس، په‌یكه‌رێكیان بۆ ئازاد خانه‌قـینی دروست كـرد، كه چـوار مه‌تـر به‌رزه. له ئێـواره‌ی رۆژی سێ شه‌مـمه‌ی (١٥/ ئـاب/٢٠٢٠) له گـۆڕه‌پانی (شه‌قـامی سه‌ره‌كی خانه‌قـین) به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له نوسه‌ران و هـونه‌رمه‌نـدان و كه‌سوكاری جوانه‌مه‌رگ و خه‌ڵكی شاری خانه‌قـین و شاره‌كانی تر، له لایـه‌ن بنه‌مـاڵه‌كه‌یه‌وه، په‌رده له‌سه‌ر په‌یـكه‌ره‌كه‌ی لابـرا.
له شازده‌مین ساڵـڕۆژی یــادی كـۆچی دوایی جـوانه‌مه‌رگی ره‌وانشاد، ئـازاد خانه‌قـینی، هـه‌زاران درود بـۆ رۆحی ره‌وان و بـۆ گـیانی پـاكی ده‌نێـرین. هـه‌زاران چه‌پـكه گـوڵی گـه‌ش و ره‌نـگاوڕه‌نـگی كوردسـتان بـۆ سـه‌ر مـه‌زاری پیـرۆزی ده‌نـێرین.
(*) بۆ نووسـینی ئـه‌م بابـه‌ته، بێجگه له‌وه‌ی كه له نـزیـكه‌وه و ده‌مـێكه تێـكه‌ڵاوی و ئاشنابوونمان له گه‌ڵ خانه‌واده‌ی ئازاد خانه‌قـینی دا هـه‌یه. تا راده‌یـه‌كیـش سـودم له‌م سه‌رچـاوانه وه‌رگـرتـووه:
١ـ ئـازاد خانه‌قـینی ـ خه‌لیـل عه‌بـدوڵڵا ـ سایـتی: خـاك. مێـژوو: (٦/ ئایـار/ ٢٠١٧).
٢ـ وته‌یه‌ك به زمـانی عـه‌ره‌بی به ناوی (الارپ الـپـقـیل) له نوسینی: خاتوو (ئـامینه وه‌هـاب) خوشكی ئـازاد خانه‌قـینی ـ كه له فـه‌یسبووكـدا بـڵاوی كـردۆتـه‌وه.
٣ـ سایـتی: بنـكه‌ی رونـاكـبیـری گـه‌لاوێـژ. (١٩/ ئاب/ ٢٠٢٠).
٤ـ چه‌نـد زانیارییه‌كـیشم به ته‌له‌فـۆن. له هـونه‌رمه‌نـد كاك (به‌رزان وه‌هـاب) ی برای بچـوكی ئـازاد خانه‌قـیینی یه‌وه وه‌رگـرت.
نوسینی / ره‌زا شـوان
نه‌رویــج: ٢٧/ نیسـان/ ٢٠٢٢
چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئازاد خانه‌قـینی
هەواڵی زیاتر
-
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی كارگێڕی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
کوردستان 06:03 PM - 2024-04-17 -
هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ مەڵبەندی هەولێر کۆدەبنەوە
ی ن ک 05:02 PM - 2024-04-17 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی د.عیرفان
پرسەنامە 04:54 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17