riklam

پەیامەکەی بافل تاڵەبانی لەسەر پرسی غاز؟

بیروڕا 05:02 PM - 2022-04-30

رەمزی سەعید
بافل تاڵەبانی کە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر لەگەڵ نوێنەری نێردە دیپلۆماسی وڵاتانی بیانی ڕێخرابوو، ڕاسپاردەی یەکێتی بە ڕوون و ڕاشکاوانە گەیاند بە نوێنەرانی وڵاتان، بەتایبەت لە سەر پرسی ناردنە دەروەی غاز، بۆیە پێیوایە بڕیاری ناردنە  دەرەوەی غازی هەرێم، دەبێت ڕوون بکرێتەوە و بە هەر شێوازێک بێت ،دەبێت خەڵکی لێ ئاگادر بکرێتەوە و بە کوردییەکەی شەفاف بێت، وەک دۆسییەی نەوت لێ نەیەت و لەجیاتی خۆشگوزەرانی بە پێچەوانەوە ببێتە مەینەتی بۆ خەڵک ، بۆیە ووتی قبوڵی ناکات دەبێت بەسەر لاشەی بافڵ تاڵەبانیدا بۆری غاز هەناردەی دەروە بکات.
ئەم پەیامەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بافل تاڵەبانی ڕوونە بۆ لایەنێکی دیاری کراوە کە پێشترلە دۆسییەی نەوت ناشەفاف بووە و کۆمپانیاکان داردەستی ‌حزبی بوون و نیشتمانی نەبوون، بۆیە لە هەناردەکردنی غاز ناهێڵیت ئەم هەڵەیە دووبارە بکرێتەوە، بۆیە پێدەچیت لەکاتی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ وڵاتان تاک لایەنە بڕیاری دابێت لە پرسی غاز و بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان و خەریکی لۆبی کردن و هەناردەکردنی غازی سروشتی هەرێمی کوردستان بێت، لەکاتێکدا بەشێکی زۆری غاز لە زۆنی سەوز هەیە و پەراوێز خستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم پرسە، بە دڵنیاییەوە بەخستنی هەر بڕیارێکە دوور لە سیاسەتی خەڵک و یەکێتی وە بێت.
ئەوەی شارەزای لە سیاسەتی نێودەوڵەتی هەبێت تێدەگات، دەست بردن بۆ غازی هەرێم لە م کاتەدا پەیوەستە بە سەقامگیری ئابوری و ئاسایشی جیهانە وە نەک تەنها ووڵتانی دەوروبەر، چونکە ئەمریکا و ئەوروپا بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەی غاز لەم کاتەدا پێویستیان بەو چکە چکەی هەرێمیش هەیە، بەڵام چۆن و لە چ ڕێگەیەکە وە ؟ ئایا هەلومەرجی نێودەوڵەتی گونجاوە هەروا بە ئاسانی غازی هەرێم تەسلیمی ووڵاتان بکرێت بەتایبەتی کە جیهان شلەقاوە و بە دەست جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا وە ، ڕوسیای ئێستا لە ورچی سپی وە خەرێکە دەبێتە وە دێوەزمەی نێودەوڵەتی و زیاتر کەڵبەی تیژ کردۆتە وە لە سەر هەموو جیهان و هەڕەشە دەکات ، بە تایبەتی لەسەر دۆسیەی غاز، ئایا هەرێمێکی بێ پشت و پەنا شایەنی ئەوەیە بکرێتە سوتەمەنی نێودەوڵەتی و بە دەردی ئۆکرانیا بچیت، بەهۆی بەرژەوەندیەکی حزبێک یان بنەماڵەیەک؟

کێشە گەورەکە چیە؟
ئەوەی هەڵوێستە لەسەر کردن و کێشەیە لەم کاتەدا ئەوە یە کێ جورئەتی هەیە بڕیاری تاک لایەنە بدات بۆ هاوردە کردنی غاز!، پێم وایە، پارتی ئۆکەی زارەکی لە هەندێک وڵاتان وەرگرتووە کە کورت هێنانی وزەیان هەیە، بەتایبەتی ئۆکەی تورکیا کە پاڵە پشت و ڕێنیشاندەری سەرکی پارتیە لە دۆسیەی وزە، بەڵام پارتی بیری لەوە نە کردۆتە وە کە پێشتر بڕیاری مەحکەمەی فیدڕالی هەیە و ستۆپی بە هەناردەکردنی وزەی هەرێم هێناوە و دەبێت شەرتەکانی بەغداد جێ بەجێبکات، لە کاتێکدا عێراق وەک دەوڵەت مافی ڕاستەوخۆی هەیە، هەر جۆرێک مامەڵە بکات بە وزە وە ، بۆیە لە حاڵەتی ئەوەی کە پارتی هەر سور بێت لەسەر هەناردەکردنی غاز ، بۆی هەیە حکومەتی عێراق  لە دادگای نێودەوڵەتی شکات لە تورکیا بکات و دۆسیەکە بباتە وە ،چۆن دانا غاز لە دادگای بەریتانیا دۆسیەکەی لە حکومەتی هەرێم بردوە، ئاواش بە ئاسانتر بەغداد دەتوانێت هەمان کار بکات، بۆیە لەم حاڵەتەدا پێم وایە تورکیا هیج مەجبور نیە خۆی بخاتە ناو کێشەی دادگای نێودەوڵەتی و لە وانەیە راستەوخۆ ئیلتزام بە بڕیارەکانی بەغدادە وە بکات و مامەڵەی ووزە لەگەڵ حکەمەتی عێراق بکات، ئەو کاتە کێ تاوانبار دەکات پارتی!

لەلایەکی ترەوە وڵاتێکی وەک ئێرانی هاوپەیمانی ڕوسیا، هەرگیز قبوڵ ناکات دراوسێ کەی ببێتە تەراتێنی سێگۆشەی بەینی تورکیا و ئیسرائیل و ئەمریکا، کە وا بە ئاسانی مامەڵەی بازرگانی و ئەمنی لێبکرێت و ببێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ئێران.

پێشبینی نەرێنی چیە؟
لە کۆتایدا ئەوەی زیانی گەورە دەکات هەرێمی کوردستانە، وە گواستنەوە و هاوردەکردنی شەرە بۆ ناو هەرێمی کوردستان ، لە هەر بارێکدا پێشبینی ئەوە دەکرێت ، شەڕی حەشدی شەعبی و تورکیا ، بە هۆی سنور بەزاندنی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان ، یان کۆنتڕۆل کردنی گێلکە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی ناوەندی و بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ،هەروەها وەرگرتنی ئۆکەی ڕوسیا و جارێکی تر موشەک بارانکردنی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی کێڵگەکانی کەرتی وزەی هەرێم لەلایەن ئێرانەوە، ئەمانە هەمووی پێشبینی کراوە، چونکە جیهان لەم کاتەدا دەکوڵێت وغاز زیاتر گڕەکەی بە ئاسماندا دەچیت و خواستی زۆرتر بوە لەسەر ئاستی جیهان.

بۆیە پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی کە بەتایبەتی لەسەر غازی سروشتی، دوورخستنە وەی مەترسیەکی گە ورەیە لەسەر هەرێمی کوردستان، ئێستا ئەرکی یەکێتی و حزبەکانی ترە پاڵپشتی ئەم بڕیارەی یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی بکەن و نەهێڵن چیتر حکومەتی هەرێم لەوە زەلیلتر بکرێت، بەبڕیاری تاکلایەنەو هەرزان فرۆشکردنی وزەی سروشتی هەرێم، لەمکاتەدا باشترین چارەسەر ئەوەیە لەگەڵ بە غدا ڕێکبکەون غاز لە رێگەی بە غدادەوە بفرۆشن و مەترسی جەنگ دوور بخە نەوە، مووچە و بودجەی شایستە وەک ساڵانی ڕابردوو بگەڕێنەوە بۆ هەرێم.

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket