riklam

په‌یامه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی داوای هاووڵاتیانه‌

بیروڕا 09:01 AM - 2022-04-30

ئه‌و په‌یامه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانیه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نرا داوای چه‌ندین ساڵه‌ی هاووڵاتیانه‌ به‌گشتی به‌ هه‌موو ڕه‌نگه‌كانه‌وه‌ كه‌ به‌م شێوه‌بوو.

یه‌كه‌م- ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر غازی هه‌رێم بفرۆشرێت ئه‌بێت چۆنیه‌تی گرێبه‌ست و نرخ و داهاته‌كه‌ی شه‌فاف و ڕون و ئاشكرابێت بۆ هاووڵاتیان، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ناهێڵم بڕوات، كێ هه‌یه‌ ئه‌م داواییه‌ی نه‌بێت.
دووه‌م - ده‌ڵێت پێویسته‌ لیستی ده‌نگده‌رانی هه‌رێم هه‌موو ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن و یان مردوون و یان چونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ربهێنرێت و به‌ سیستمێكی پێشكه‌وتوو به‌ یاسایه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستای هه‌رێم بگونجێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت،  كێ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م داوایه‌ نه‌بێت.
سێیه‌م - ده‌ڵێت پێویسته‌ ئه‌و 11 كورسیه‌ی بۆ پێكهاته‌كانی كوردستان دیاری كراوه‌ وه‌كوو خۆی بێت، به‌ڵام نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان بن و خۆیان نوێنه‌ری خۆیان هه‌لبژێرن، نه‌ك حزبه‌ كوردیه‌كان بیانكه‌نه‌ پاشكۆی خۆیان و له‌نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كانی خۆیان دوریان بخه‌نه‌وه‌.كێ هه‌یه‌ بڵێ ئه‌مه‌ هه‌ق نیه‌.
چواره‌م- ده‌ڵێت پێویسته‌ حكومه‌ت جیاوازی له‌ نێوان شاره‌ نه‌كات پاره‌ی موچه‌ و خزمه‌تگوزاری بۆ شارێك بچێت بۆ شارێك نه‌چێت داهاتی كوردستان موڵكی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌.
كێ هه‌یه‌ له‌ هاووڵاتیانی هه‌رێم ڕه‌خنه‌و گله‌ی له‌م بابه‌تانه‌ نه‌بوبێت، یه‌كێتی حزبی خه‌ڵك بوه‌و له‌ناو خه‌ڵكه‌وه‌ دروست بوه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ داواو داخوازی هاووڵاتیانیش، هه‌ركه‌س به‌م چوار خاڵه‌ دڵگران ده‌بێت واته‌ پێچه‌وانه‌ی داخوازی هاووڵاتیان ده‌بێت.
فه‌رموو خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان خۆتان دادوه‌ر بن ئه‌م داواكاریانه‌ داوای ڕه‌وان یان شه‌ڕو ناعه‌داله‌تی.

 عباس فتاح                        
30/4/2022

PUKmedia تایبه‌ت

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket