riklam

کوڕ و کچی گەشبینی بن

بیروڕا 12:12 AM - 2022-04-28

ھیچ کاتێک درەنگ نییە بۆ بەھێزکردنەوەی بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان . بە تایبەتی بۆ بەھێزکردنەوەی باسکی بەھێزی ئەو بزووتنەوەیە: یەکێتیی نیشتمانی کوردستان .
ھەموو  رابردوییەك بە ھەموو سەروەرییەکانییەوە رۆیشتووە و لەدەست دەرچووە. حەتمەن ئەگەر باش تەوزیف بکرێت دەتوانێ ببێتە خۆراکی گیانی و مەعنەوی  بۆ سبەینێش، بەڵام رابردووی گەشیش ھەر چۆنی لێبکەیت ھەر پەراوێزی تەوزیفکردنی سنووردارە و ناتوانێ کێبرێی چانسی داھاتوو بکات. رابردوو چەندی بدەیە دەمییەوە ھەر رابردووە و فلاش باگە، ھەر لە شوێنێك دەوەستێ و  وێنەکە تەڵخ دەبێ و لەگەڵ تەڵخی وێنەکەش رووداو و بەروار و ناو وبەسەرھاتەکانی تێکەڵ دەبن و خەریکە بێژین فەرقی پێ ناکەین.  بەس ئەوەی لەدەست دەرنەچووە و ماوە و ھەیە و ئاسۆی روون و دوورمەودای لەپێشە داھاتوو و دوارۆژە، سبەینێ و ئەوی بەرێوەیە شایستەی گرەوکردن و گەورەکردنە. ئەوی دێ ھێشتا نەھاتووە،  بۆیە باشتری لێ چاوەرێ دەکرێ و چاکتر قابیلی دەستکاری و دەستێوەردانە. قابیلی بردنەوە و کەڵەکە کردنە. 
جا کورتەی باسە ئەوەیە لەسەر داھاتوو شەڕ بکەین ماقولترە چونکە چانسی دەستپێشخەری و دەستکردنەوەی زیاتر دەرەخسێنێ. رابردوو بەھەموو فەخر و پەسەندییەکانییەوە  ھەر رابردووە و داھاتووش بەھەموو مەترسی و نارۆشنییەکانییەوە داھاتووە و سەد دەسکەوتی لەخۆدا ھەڵگرتووە.
ھیچ کاتێك درەنگ نییە،  چونکە چەندی چووبێ زۆری ماوە بۆ تێھەڵچوونەوە. 

دیداری یەکێتیی کور و کچی ئەو گەشبیینییە وا لێی دەدوێم.
لەسەر دینگەی پتەوی خۆتان و خۆمان بە داھاتوو بسپێرین چونکە ھەزار  ساڵی لە پێشە و دەتوانین سەدان ئیرادەی بۆ بخەینەگەڕ.
PUKmedia ستران عەبدوڵلا

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket