باجی هه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ بده‌ین؟
بیروڕا 06:12 PM - 2022-04-25
هیوا محه‌مه‌د
ئه‌وه‌ی ئێستا به‌سه‌ر ئۆكرانیادا دێت و خه‌ڵكه‌كه‌ی باجه‌كه‌ی ده‌دات، له ئه‌نجامی هه‌ڵه و سه‌ره‌ڕۆیی سه‌رۆكه لاوه‌كه‌یه‌تی كه ده‌بوا هه‌ر ئه‌كته‌ره كۆمیدییه‌كه بێت و ده‌ست له سیاسه‌ت وه‌رنه‌دات.
ئۆكرانیا وڵاتێكی جوان و ده‌وڵه‌مه‌ند و فراوان، سه‌دان فڕۆكه‌ی هێڵی ئاسمانیی بۆ زۆرێك له پایته‌خت و شاره‌كانی جیهان هه‌بوو، خه‌ڵكه‌كه‌ی له ئارامیدا به‌شوێن ژیاندا عه‌وداڵ بوو.
ژیلینسكی له‌خۆیبایی بوو، سه‌رانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كرد، ئه‌مه بۆ ئه‌و سابون له بن پێ دان بوو، هه‌ڵیان خه‌ڵه‌تاند به فه‌رشی سوور و دۆلاری سه‌وز، خستیانه سیاسه‌تی هه‌ڵه‌وه، كاتێك كه‌وته پێداگریی له دژایه‌تی كردنی روسیا و خواستی چوونه ناو ناتۆوه.
بۆ ئه‌مریكا گرنگه كه ئۆكرانیا بكاته ئه‌ندامی ناتۆ، به‌م پێیه ده‌توانێت تانكی ئه‌مریكی به‌رێته سه‌ر سنووری روسیا و بلاروسیا، بۆ روسیاش ئه‌مه جێگه‌ی په‌سه‌ندكردن نییه، كه‌وابوو ده‌بێت شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێت و روسیا ئه‌وه بكات كه كردویه‌تی.
له‌دوای دوو مانگ جه‌نگی روسیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، جگه له وێرانكاریی و زیانی مادی كه ده‌بێته سه‌دان ملیار دۆلار، ده‌یان هه‌زار كه‌سیش كوژراون، خۆ ئه‌گه‌ر روسیا بتوانێت ئه‌مه به جه‌نگ یه‌كلایی بكاته‌وه و بیباته‌وه، ئه‌وا ئۆكرانیا هێنده‌ی دیكه زیانی پێده‌گات و له‌گه‌ڵیشیدا ئه‌مریكا و ناتۆ پشتیان ده‌شكێ.
ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی چاوه‌ڕوان كرا‌و بێت، ئه‌وا ده‌بێت جه‌نگ به‌رده‌وام بێت و زیانه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه هه‌ر زیاتر ده‌بن.
ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسانی پارتی ده‌یكه‌ن له ناو حكومه‌تی هه‌رێمدا، ئه‌و په‌یوه‌ندییه ژێر به‌ژێرانه و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی مه‌وقعی هه‌رێم له مامه‌ڵه‌كرنیان له‌گه‌ڵ رووداو و دۆخه سیاسییه ئیقلیمی و نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان، كارێكی هه‌ڵه‌یه و زیانی گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت به هه‌رێم.
له جه‌نگی روسیا و ئۆكرانیادا كورد ده‌بێت چ په‌یوه‌ندییه‌كی پێیه‌وه هه‌بێت؟ وڵاتانی كه‌نداو ده‌وڵه‌مه‌ندن به نه‌وت و غاز، له مێژه په‌یوه‌ندیی نێو ده‌وڵه‌تییان بۆ بازرگانی ئه‌و سامانه سروشتییانه هه‌یه، ئه‌ندامن له رێكخراوی ئۆپێك، ئیتر بۆچی غازی هه‌رێم بكرێته به‌دیلی نه‌ناردنی غازی روسیا بۆ ئه‌وروپا؟ ئه‌گه‌ر تێوه‌گلاندنی نه‌بێت له جه‌نگێكه‌وه یان له جێگه‌یه‌كی تر تۆڵه‌ی لێنه‌كرێته‌وه؟
ئێمه بۆچی لاینگری روسیا بین یان ئۆكرانیا و له‌سه‌ر چ حسابێك؟ له‌كاتێكدا روسیا ده‌ڵێت جونسون سه‌رۆكی حكومه‌تی به‌ریتانیا بۆی نییه پێ بنێته ناو خاكی روسیاوه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌چێته سه‌ردانی!
ده‌چێته لای ئه‌ردۆغان و هه‌رێمی كوردستان به چه‌ندین كێسه‌وه ده‌گلێنێ كه هی ئێمه نییه.
پارتی بازرگانیی به‌م حكومه‌ته‌وه ده‌كات، بۆیه هه‌رچی زووتر پێویسته یه‌كێتی له زۆنی سه‌وزی خۆی هه‌ڵوێستی دیاری بكات تا به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وتانه‌وه ئه‌میش نه‌سووتێت، خه‌ڵكی چاوی له ده‌ستی یه‌كێتییه له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی پارتی كه له‌ناو حكومه‌تدا ده‌یكات و حكومه‌تیش وه‌ك ده‌ڵێن به هاوبه‌شیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه.
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24