riklam

ئه‌ملاو و ئه‌ولاكانی پارتی

بیروڕا 11:24 AM - 2022-04-25

پارتی وه‌ك هێزی یه‌كه‌م كه‌ حكومه‌تی پێك هێناوه‌ بێ گه‌ڕ‌انه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان، بێ گه‌ڕ‌انه‌وه‌ بۆ حزبه‌كان، ته‌نانه‌ت بێ گه‌ڕ‌انه‌وه‌ بۆ حزبه‌كه‌ی خۆشی به‌ بریار و میزاجی یه‌ك دوو كه‌س به‌مجۆره‌ سیاسه‌ت ده‌كا، 
دیقه‌تی ئه‌م ٤ نمونه‌یه‌ بده‌ن:
نمونه‌ی یه‌كه‌م:
پارتی دوای ریفراندۆم گوایه‌ له‌ داخی ئه‌مریكا رۆیشت بۆڕ‌ی نه‌وتی هه‌رێمی به‌ كۆمپانیایه‌كی روسی فرۆشت، له‌ملاوه‌ چوه‌ بۆ بریتانیا تا بڵێ ده‌بینه‌ جێگره‌وه‌ی غاز بۆ ئه‌وروپا وه‌ك به‌دیل و له‌ دژی روسیا!
نمونه‌ی دووه‌م:
پارتی له‌ لایه‌كه‌وه‌ له‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌ پۆز به‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیله‌وه‌ لێده‌دات له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ده‌روا له‌گه‌ڵ ێه‌در پرۆژه‌ یاسای دژی ئاساییكردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل گه‌ڵاڵه‌ ده‌كا!
نمونه‌ی سێهه‌م:
پارتی له‌ لایه‌كه‌وه‌ هه‌ر دوای كه‌وتنی ێه‌دام و به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هاتنی داعش هه‌ولێری كردۆته‌ جێگه‌ی حه‌وانه‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌ سوننانه‌ی به‌ تۆمه‌تی به‌عسی بون و نزیكیان له‌ داعش تێوه‌ گلاون، كه‌چی به‌ فیكه‌یه‌ك ئه‌و سوننانه‌ گه‌ڕ‌انه‌وه‌ بۆ به‌غدا بۆ دژایه‌تی هاوپه‌یمانیه‌ سێ قۆڵیه‌كه‌ی بارزانی و حه‌لبوسی و ێه‌در!
نمونه‌ی چواره‌م:
پارتی له‌ لایه‌كه‌وه‌ بێ پرسی هیچ حزب و لایه‌نێكی كوردستانی چووه‌ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ێه‌در و داوای سه‌رۆكایه‌تی كۆماری كرد، ئینزارێكی سوور و دوو زه‌ردی وه‌رگرتوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌، كه‌چی تازه‌به‌ تازه‌ ژێراو ژێر له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی شیعه‌كان كه‌وتۆته‌ دانوستانی نهێنی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ ویژدانه‌وه‌ وێنه‌كه‌ ده‌بینن ده‌زانن كه‌ پارتی ئێستا حزب نه‌ماوه‌، سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌ب سیاسی، رۆڵیان سفره‌، پارتی ئێستا علاقه‌ی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی كوردستان سفره‌، پارتی ئێستا عیباره‌ته‌ له‌ میزاج و بریاری  باوكێك و كوڕ‌ه‌كه‌ی!
ئه‌م ئه‌ملاولاكردنه‌ قوماركردنه‌ به‌ ئێستا و ئاینده‌ی هه‌رێم و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه‌ و كاتێك به‌ره‌نجامی ئه‌و كورتبینیه‌ سیاسیانه‌ ده‌بێته‌ قه‌یران و كاره‌سات خه‌ڵكی ئاسایی باجه‌كه‌ی ئه‌دا.
تازه‌ترین نوكته‌ی سیاسییان كۆنفیدڕ‌الیه‌كه‌یه‌، له‌ده‌رفه‌تی تر قسه‌ی له‌باره‌وه‌ ده‌كه‌ین.

هۆشیار عه‌بدوڵا

PUKmedia وه‌رگیراوه‌

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket