riklam

کێ خۆسەپێنە ؟

بیروڕا 10:03 PM - 2022-04-22


چۆن رووتان دێت باسی حزبی خۆسەپێن بکەن: 
خۆسەپێن حزبەکەی خۆتانە کە بە رۆژی رووناک پارەی داھاتی نەوتی کوردستان لوش دەدەن و بێباکن بەرامبەر برسیکردنی ھاونیشتمانیانی خۆتان    .
خۆسەپێن ئێون کە رۆژانە بە پاساوی بێبنەما چالاکوان و رۆژنامەنوسان بە تۆمەتی ھەڵبەستراو ، بەپاساوی بێبنەما راپێچی کونجی زیندانەکان دەکەن و ناو ناوبانگی ھەرێمی کوردستانی لە نێوەندە نێودەوڵەتیەکان پێ لەکەدار دەکەن .

خۆسەپێن پارتیەکەی خۆتانە کە بۆتە کەواسوری بەر لەشکری داگیرکەر ،ھەر رۆژەی سەنگەری دژایەتی لە ھێزێکی کوردستانی دەگرێت . 
ئاخر ئێوە بەو عقلیەتە ژەنگاویە حوکمرانی دەکەن بۆیە حاڵی ھەرێمی کوردستانتان بەم رۆژەگەیاندوە ،کەسوکاری شەھید وئەنفال و کیمیاباران خۆزگە  بۆ رژێمی دیکتاتۆری داگیرکەر بخوازن ؟ .

لە ئێستادا  گوایە ئێوە نیگەرانی دۆخی سلێمانین، ئەی بۆ دێرەلوک و شیلادزێی بریندار،برادۆستی داگیرکراو ،بۆ  بەناھەق شەھید بوونی ھاوڵاتیانی سڤیل و سوتان و وێران بوونی دێھات و رەزو باخی ھاوڵاتیانی سەرسنور چۆن ئارەقەی شەرمەزاری نارێژن ؟ 
بەس پێم بڵێن ئێوە چ روێکتان ھەیە باسی پەکخستنی پەرلەمان دەکەن، ئێوە تاکە سوارچاکی ناشرینکردن  و بێبەھاکردنی دامەزراوە دەستوریەکانی ھەرێمن ، بێباکن بەرامبەر خراپی دۆخی ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان و کەڵەکە بوونی قەیرانەکان ، لەجیاتی کاری پێکەوەیی و داکۆکی کردن لە مافی ھاوڵاتیان دەتانەوێت پەرلەمان بکەنە سەکۆی جوێن دان و بەکارھێنانی دەستەواژەی ناشرین و مەیدانی بەندو سەماو گۆرانی،

ھەر بەجدی ئەوە حکومەتە بەھێزو چاکسازی خوازەکەتان بوو کە بانگەشەتان بۆدەکرد .

PUKmedia لوقمان وەردی  
پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket