riklam

لە یادی 124 ساڵەیدا ، رۆژی رۆژنامەنووسیتان پیرۆز

کوردستان 10:43 PM - 2022-04-21

ئەمڕۆ پێویستە تێکڕای رۆژنامەنووسانی کوردستان بەدوای ژمارە 19ی رۆژنامەی کوردستانی نۆبەرەدا بگەڕێت، بۆ ئەم مەبەستە و  بەدواداچوونمان بۆ دۆزینەوەی ئەو ژمارەیە کە زیاتر لە 33 وڵات گەڕاوین و گەڕاوم  ،مخابن هەوڵەکان نەگەیشتە ئەنجام، بەڵام بۆ مێژوو دەمەوێت ئەوە دەڵێم ؛ ژمارەکانی 10 و 12 رۆژنامەی ( کوردستان )مان دۆزییەوە لە فێستیڤاڵی دووەمینی بەدرخان لە 22/04/2005 لە دهۆک  راگەیەندرا کە لەلایەن د.جەلیلی جەلیل پێشکەش بە لیژنەی باڵا و رەوانشاد د.کەمال فوئادی کرد ...پێشتر د.کەمال فوئاد لە ساڵی 1972 تەنیا 26ژمارەی چاپکردۆتەوە و ئەکادیمیای بەدرخانیش دووجار لە قاهیرە و تاران لەدووچاپی جیاواز هەموو ژمارەکانی کە 30ژمارەیە چاپ و بڵاوکردۆتەوە ، تەنیا ژمارە 19ی تێدانییە ؟

بۆیە بە پێویست دەزاندرێ لەو یادە پڕ لە شکۆیە  کە ئەمڕۆ تێکڕای رۆژنامەنووسان و رۆشنفکرانی گەلی کورد تێدەڕوانن و یادی دەکەنەوە ، بگەڕێین و بگەڕێین بەدوای ژمارە نۆزدەی وونبووی رۆژنامەی ( کوردستان ) کە لەسەر دەستیی جووتە برا میقداد بەدرخان و عەبدولڕەحمان بەدرخان رۆشنایی بینیی و بووە سەرقافلە و بەزیندوو راگرتن و مانەوەی  زمانی شیرینیی کوردیی و بەردەوامیدان لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگای کوردەواری .

دنیای رۆژنامەنووسیی پێدەنێنە سەد و بیست و چوارەمین ساڵییەوە کە زۆر جیاوازتر لە پێشتر و بە تایبەتیی دنیای ئەمڕۆ دنیای رۆژنامەگەری ئەلیکتڕۆنی و سۆسیال میدیایە !چونکە ئەمڕۆی رۆژنامەنووسیی ئەلیکتڕۆنی جێگای بە رۆژنامەنووسیی چاپی کاغەزی لێژکردووە .

لە یادی 124ساڵەی دەرچواندنی یەکەمین ژمارەی رۆژنامەی کوردیی بەناوی ( کوردستان ) لە 21/04/1898 لە چاپخانەی دار ئەلهیلال ،کە کوردان دەبێ و پێویستە سوپاسگوزاری بنوێنێ بۆ خاوەنی چاپخانەی دارئەلهیلال جۆرجی زیدان کە رێگای داوە چاپبکرێت ، هەرچەندە لەژێر هەڕەشەی عوسمانیێەکانیشدابووە لە قاهیرەی پایتەختی میسر، هەروەها ناکرێت یادو سوپاسیی رابەرانی رۆژنامەنووسانی کورد نەکەینەوە بەتایبەتیی ( میقداد بەدرخان ، عەبدولڕەحمان بەدرخان ، سوڕەیا بەدرخان ، برایم ئەحمەد ،عەلائەدین سەجادی ، مام جەلال ، د.مارف خەزنەدار ، د.کەمال فوئاد ،نەوشیروان مستەفا ، فەرهاد عەونی ، پیرەمێرد ، مستەفا ساڵح کەریم ، جەمال خەزنەدار و مالمسانژ ، جەلادەت بەدرخان ، مومتاز حەیدەری و عەبدوڵڵا زەنگەنە و دەیانی دیکە ) سەری رێز و ناوازشیش بۆ شەهیدانی رۆژنامەنووسان کوردستان ئەوانەی لە تاراوگە یا لە خەباتی شاخ یا شار دوای راپەڕینی 1991شەهید بوون دادەنوێنین ...

لە کۆتاییدا دەڵێم ؛ لە یادی 124ساڵەی یادی رۆژنامەنووسیی کوردی بە بەیەکەوە هیمەتێکبکەین  بۆ دۆزینەوەی ژمارە 19ی رۆژنامەی نۆبەرە ( کوردستان ) ، دەنگیشمان دەخەینە پاڵ دەنگی د.فەرهاد شاکەلی ،  د.وریا عومەر ئەمین ، د. مەغدید

سەپان و ئەوانیدیکە ،  کە بەڵێ لە 21/04/1898 یەکەمین رۆژی دەرچوونی رۆژنامەی نۆبەرە ( کوردستان) ە .

 

حەمید بەدرخان
لێپرسراوی ئەکادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی رۆژنامەنووسیی و کەلتور
ئەڵمانیا ، 21/4/2022

 

PUKmedia

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket