تارمایی دیدار
بیروڕا 09:39 PM - 2022-04-17
دیداری یەکێتیی دوا دەرفەت نییە، چونکە تا سبەی و تا دوا رۆژ مابێت ھەموو کات دەرفەت ھەیە،بەڵام دیداری یەکێتیی دەتوانێت وێستگەیەکی چۆنایەتی بێت لە رەوتی تێکۆشانی حزبیدا. بۆیە باسی دیدار لە کوردستانی ئەمرۆ وەک باسی تارماییەکەی مانفێستە لە ئەورۆپای سەدەی نۆزدەدا. دەپرسن داخۆ ئەم تارماییە دەبێتە واقیع یان ھەر ئاھەنگێکی تەنەکورییە.
زۆر سەیرە لەم وڵاتە کە جێی پێشبرکێی شاجوان و ڤێستیڤاڵی ئەحباب و خزمان و سەت ساتوسەودای تیا دەبێتەوە جێی دیدارێکی تیا نەبێتەوە؟ حزبێک ئەم ھەموو خوێن و فرمێسکەی بەخشیووە و ئەم ھەموو رەنجەی کێشابێت کەچی لێی قاتی بێت کە گردبوونەوەیەک بۆ پێداچوونەوە و ھەڵسەنگاندنی خۆی بکات.
بۆچی سەکۆ و کورسی و گردبوونەوە بەشی ھەموان دەکات کەچی بۆ یەکێتیی دەبێتە جێی پرسیار و گوناح و عەجایەب؟
بەشێکێ زۆری ئەم دیاردەیە رەنگە لەبەر ئەوە بێت ھەموو شتێکی یەکێتیی بەناڤ ودەنگە و پرسیار و کاریگەری لە شوێنی خۆی بەجێدێڵێت. بەشێکی کەمیشی لەبەر ئەوەیە چەند ساڵ لەبەر دووری و دوورەپەرێزی یەکێتیی وا بوو کە بێ یەکێتیی خۆشتر بێت بۆ ھەوەسبازان و ھەن خۆیان لەگەڵ غیابی یەکێتیی راھێنابێت و ئێستا لەم ڕاسانە ئاساییەشی رادەچڵەکێن و کەیفیان پێ نایەت، یان خۆیان بۆ مامەڵەی ئامادە نەکردبێت.
ئێ بەڵام ئەوە کێشەی یەکێتیی یان بگرە کێشەی کوردستانیش نییە، بەڵکو کێشەی غەفلەتزەدەکانە کە باوەڕیان بە سێبەری گەورەی خۆیان کرد . لە رابردوو نزیک ئەوانە مەودای زۆریان وەرگرت و موعجیزەیان دیار نەبوو، جێیان لە یەکێتیی گرت و ئیشی یەکێتییان مەعتەل کرد و ھیچیشیان لە ھیچەوە دیار نەبوو ، وا ئێستا یەکێتیی خۆی دێتەوە کایە . ئێ حەتمەن ئەمانە دیدار و جێژوانیان پێ ناخۆشە نەکا یەکێتییەکان لەوێوە بە سەنگ و دەنگی خۆیان شاد ببنەوە.
بەڵام ئێستا ئیتر یەکێتیی بڕیاری خۆی داوە و دیدارەکەش یەک لە سیماکانی راسانی یەکێتییە.
ستران عەبدوڵلا
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17