riklam

یەکێتی هەڵمەتی ڕاگەیاندنی دژی پارتی دەستپێنەکردووە

بیروڕا 11:15 PM - 2022-04-14


کاتێک پارتی تاکلایەنە دەچێتە ناو هاوپەیمانی و مەرج لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتیی دادەنێت، و یەکڕیزی گەلی کوردستان تێکدەدات و یەکێتی ئیحراج دەکات، ئایا یەکێتیی بێدەنگ بێت و کەڕو لاڵ دابنیشێت و ڕوونکردنەوە نەدات؟
کاتێک کادرێکی پێشکەوتووی پارتی بەناوی نایف هێرشدەکاتە سەر مەرجەعی شیعە و مەرجەعە شیعییە عەرەبییەکە بەقەوڵی خۆی بەسەر مەرجەعە شیعییە ئێرانییەکە فەرزدەکات و لە ئەنجامی ئەم لێدوانەیدا ناڕەزایی شیعەکان ڕووبەڕووی پارتەکەی دەکاتەوە و بارەگای حزبەکەی بەسووتاندن دەدات و دواتر دەڵێن ئەو کادرە پارتی نییە و یەکێتی هانیداوە. ئایا یەکێتیی لەو ناڕاستییانە بێدەگ بێت و قسە نەکات؟
کاتێک گەنج و لاوی ئەم هەرێمە تاکە شوێنێک کە بتوانن دەردی دڵی خۆیانی تێدا بەتاڵ بکەنەوە سۆشیال میدیایە، لە سەر ئەو دەردەدڵەش زیندانی بکرێن، ئایا ئەگەر یەکێتیی داوای ئازادی و هەناسەیەک بۆ خۆ خاڵی کردنەوەی گەنجان بکات، گوناهی کردووە؟
کاتێک یەکێتی دەڵێت زۆربەی لایەکان و گەلی کوردستان لەگەڵ ئەوەدان یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە و کۆمسیۆن کارا بکرێتەوە  و لیستی دەنگدەران لە مردوو و ئێرانی و سووری و تورکی پاکبکرێتەوە، پارتی دێت کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی دەبەستێت و دژی خواستەکانی گەل دەوەستێتەوە، ئایا یەکێتی بێدەنگ بێت و دەست لەسەر سینگ بوەستێت؟
کاتێک یەکێتی بە پیاوی ئێران تومەتبار دەکەن و خۆیان بەنهێنی لەگەڵیان دادەنیشن ، ئایا یەکێتی زمانی خۆی ببەستێت و ڕاستی بۆ خەڵک ڕوون نەکاتەوە؟
کاتێک پارتی دەیەوێت چارەنووسی غازی کوردستانیش بەدەردی نەوتەکە ببات، ئایا گوناهە یەکێتیی دوو قسە بکات و بڵێت ڕازی نابین؟
کاتێک خانەنشینی پیر و پەککەوتەی مووچە دواخراو لە سڕەی مووچەدا شکۆی دەشکێندرێت و گیان لەدەستدەدات، ئەگەر یەکێتیی بڵێت نا بۆ دواکەوتنی مووچە، ئایا هەڵەی کردووە؟
کاتێک پارتی بە نوێژی نیوەڕۆ لەبەردەم ڕۆحی پاکی نۆ شەهیدی یەکێتی لە دوانزە شەهید خوێنی شەهیدەکانمان و شەهیدانی لایەنەکانی دیکە بخزێنێتە ناو مێژووی خۆی و بەم ڕێگەوە مێژووی بەرگریی گەلی کوردستان بیشێوێنێت. ئایا ناڕەوایە یەکێتیی بەرگری لە مێژووی خۆی و گەلی کوردستان بکات ؟
مام جەلال لە ساڵی1987 لە وەڵامی شۆفینیزمی عەرەبی کتێبێکی پڕبەهای بەناوی ((اغد ودیمقراگی و حرمان شعب
حتی من حق الحلم)) نووسی، بۆیە؛
ئەگەر بوار بە ڕکابەڕانی یەکێتی بدرێت و لەسەر مافی خەڵک و خۆی بێ وەڵام بێت ئەوا وەکو شۆڤینیستەکان نایەڵن تەنانەت یەکێتی خەونیش بە سەربەخۆ بوونی خۆی لە بیر و بڕیاڕداندا ببینێت.
یەکێتی هەڵمەتی ڕاگەیاندنی دژی پارتی ڕانەگەیاندووە، ئەوەی هەیە بەرگری و بەرگریکردنە لە مافی خەڵک و چەوت و چەوێڵییەکان. لە کۆتاییشدا دەمەوێت ئەوە بڵێم هەرگیز نایەڵین ناکۆکییەکانمان بەرەو ڕووداوی نەخوازراوی نابەرپرسیارانە بڕۆن.

PUKmedia حەمە زیاد مەولود

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket