riklam

كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی فراكسیۆنی پارتی بەم مشەوەشی و تەنگەتاویە بۆچی ..

بیروڕا 08:46 PM - 2022-04-05

سەنگەر عەبدولسەمەد

ئایا هەر بەڕاستی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ جێبەجێكردنی سیستەمی دیموكراسی و ئەنجامدانی هەڵبژاردنن لەكاتی خۆیدا ؟
 یان تەنگەتاوی هەموار نەكردنەوەی سیستەمی هەڵبژاردن و رێكنەخستنەوەی تۆماری دەنگدەران و چاوپۆشینی مافی ڕاستەقینەی پێكهاتەكانن ؟
بەكورتی و بە پوختی هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتیش فراكسیۆنی پارتی باش دەزانن سیستەمی هەڵبژاردن بكرێ بە چوار بازنەیی چیتر ناتوانن بە دەنگی تەزویر كراوی ناوچەیەك كانیدی ناوچەیەكی تر دەربچوێنن .
هەروەها پاككردنەوە و رێكخستنەوەی تۆماری دەنگدەران لەناوی دووبارە و ناوی مردوو گورزێكی كوشندە دەبێت بۆ فراكسیۆنی پارتی .
لەلایەكی تریشەوە گەڕانەوەی پێكهاتەكان بۆ نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی نەتەوەیی و ئاینی خۆیان و هەڵبژاردنی نوێنەری پێكهاتەكان لە سەر بنەمای دانیشتووانی ناوچەیی خۆیان دیسان فراكسیۆنی پارتی توشی شۆك دەكات .
لەكۆتایی دا ئەوەی ئەمڕۆ پارتی كردی مەبەست و ئامانجی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نەبوو لەكاتی خۆیدا  ، بەڵكو ئازار و مشەوەشی بۆ لەدەستدانی كەمكردنەوەی كورسیەكانی بوو لە پەرلەمانی كوردستان و كۆتایی هێنانی زۆرینەیەكی دەستكردی تەزویر كراو بوو بەناوی فراكسیۆنی پارتی و پێكهاتەكان .....


زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket