riklam

ئینجا نۆرەی غازە.!

بیروڕا 08:20 PM - 2022-03-31

سەعد مەلا عەلی

لەگەڵ شەری داعشدا، حكومەتی هەرێم سەربەخۆیی ئابوری راگەیاند، بەڵام كۆمپانیایەكی نییە (مەید ئین كوردستان) بێت، كارگەیەكی نییە پێداویستیەكانی لەدەرەوەی وڵاتەوە دابین نەكردبێت، بەڵێندرێكی نییە پڕۆژەی زەبەلاح دروست بكات، هاوبەشی بەڵێندەرێكی توركی و بیانی نەبێت، لەڕوی كشتوكاڵ و پیشەسازی و داودەرمان و خواردن و خواردنەوە، گەر هەشبێت كوالێت نزمەو تەنها بۆ هەژارانەو هتد..، بۆ ئەوەی زیاتر نەڵێین، سەربەخۆیی ئابوریی تەنها لە فرۆشتنی نەوتی خاودا بوو، بۆیە سەربەخۆیی بایی ئەوەی بۆ نەكرا نەك موچە، بگرە حەق دەستی كۆمپانیا بیانیەكانیشی پێ نادرا، كاتێكیش دەستگیرا بەسەر كێڵگە نەوتیەكانی هاڤانەو بای حەسن لە دوبز ساڵی ٢٠١٤، نەوتی كەركوك لە بۆری هەرێمەوە هەرزان فرۆش دەكرا، قازانجەكەی لەگەڵ نەبونا جیاواز نەبوو.

ئەزمونێكی تاڵمان لەگەڵ نەوت و سەربەخۆیی ئابوریی هەیەو تا ئێستاش پێوەی دەناڵێنین، كەچی ئێستا دەمانەوێت هەڵەی پێشوو بە هەڵەیەكی تر چارەسەر بكەین تاكو لەو تەنگەژەیە رزگارمان ببێت، ئەمجارە غاز هەناردەی دەرەوە بكەین، هەرچەندە تا ئێستا لەناوخۆدا، رێگە بە حكومەت نەدراوە ئەو پرۆسەیە ئەنجامبدات، بەڵام بەردەوام پەل و باڵ دەهاوێت و هەوڵی ئەوە دەدات سەرنجی حكومەتەكانی تر بۆلای خۆی رابكێشێت و فشار دەستپێبكەن تاكو كار بۆ هەناردەكردن بكەن.

دەبوو دەسەڵاتی كوردیی كاری بۆ ئەوە نەكردبا نەوتی یەدەكی خۆی دەربهێنێت تا ئەوكاتەی سەربەخۆ دەبێت، ئەوكاتیش تەنها پشتی بە نەوت نەبەستایە، بەڵام پێ ناچێت بەرنامەی سەربەخۆیی بەهیچ شێوەیەك لە ئارادابێت و تەنهاش شەڕی بازرگانی نەوت دەكەن.

هەرێمی كوردستانی خێرنەدیو لە نەوت، چۆن خۆی دەخاتە گەمەی غازەوە، ئەگەر بۆ ئەوەنەبێت بەكاتیی كێشەكان چارەسەر بكات، چاك دەزانێت لە كۆتاییدا هەر دەبێت لەگەڵ عیراق رێكبكەوێت، بۆیە هەمو هەوڵەكانی كاتین، دەنا دەبو دوای شكستی سەربەخۆیی ئابوریی، لە ئەڵتەرناتیڤی تر بگەڕایە، وەكو چۆن ئەندەنوسیا لە ساڵی ١٩٩٠ەوە وایلێكرد، لەكاتێكدا لە ساڵانی ١٩٧٢ تاكو ١٩٨١ هەناردەی نەوتی ئەندەنوسیا ١٣ جار زیادی كرد، تا گەیشتە ئەوەی ساڵی ١٩٨١، ٧٨٪ی هەناردەی ئەندەنوسیا نەوت بوو، بەڵام داشكانەكانی نرخی نەوت لە هەشتاكاندا ئەندەنوسیای دوچاری شكستی ئابوریی كرد، هەر بۆیە حكومەتی ئەو وڵاتە بڕیاریدا چیتر پشت بە نەوت نەبەستێت، لە ساڵی ٢٠٠٤وە نەك هەناردە ناكەن، بەڵكو نەوت هاوردە دەكەن.

لەهەر شكستێك پەندێك...


زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket