بافڵ تاڵه‌بانی كاره‌كته‌رێكی نیشتمانیی
بیروڕا 08:07 PM - 2022-03-30
رۆڵ بینینی ئایكۆنێكی گه‌نجی وه‌ك (بافڵ تاڵه‌بانی) له‌ناو دنیایه‌كی پڕ كێشه‌و به‌یه‌كدادانی هێزه‌كان، له‌ناو ئه‌جێندای زۆر‌و جیاوازی ته‌یارو ئاراسته‌ی ئایدیۆلۆژی‌و مه‌زهه‌بیی جیاواز، بۆ زۆر كه‌س و لایه‌ن شۆكێكی گه‌وره‌یه، چونكه پرۆسیسی تێگه‌یشتن له‌سروشتی كێشه‌و ناكۆكییه عێراقیه‌كان‌و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه له توانای ئه‌و كهسایهتیانهدایه، كه ئهزموونو ته‌مه‌نیان له‌ناو هاوكێشه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌سه‌ر بردبێت، به‌ڵام بافڵ تاڵه‌بانی به خاكییو ساده‌ییه‌وه، به زمانێكی جه‌سته‌ی سه‌رنجڕاكێش توانی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، له یه‌ككاتدا د‌رك به سروشتی هاوكێشهكانو بكات‌و پارێزگاریی له‌سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی‌و هاوسه‌نگی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه ناكۆكه عیراقییه‌كان بكات، چونكه له‌سایه‌ی ئه‌و دۆخه ئهنارشسیستو پۆپۆلیستیه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت هێناویه‌ته ئاراوه، رێكردن له‌گه‌ڵ هێزه نوێیه‌كان ئه‌وه‌نده ئه‌سته‌مه، مه‌گه‌ر به (بافڵ تاڵه‌بانی) بكرێـته‌وه.
مه‌حوی شاعیر جوانی فه‌رمووه "فه‌زیڵه‌ی ئهسڵو فه‌سڵ ئینسانی پێ نابێ به ساحێب فه‌زڵ"، ئه‌سڵیش وایه، كه‌سایه‌تی سیاسیی ئه‌گه‌ر خۆی له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سه‌ركرده نه‌بێت، ئهسڵو فهسڵهكهی نابێت به سه‌رچاوه‌ی هێز بۆی، ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندیه كه‌سیه‌كانی خودی (بافڵ تاڵه‌بانی)یه، كه نه‌ك هه‌ر له ئاستی ناوخۆیی یهكێتیو له‌سه‌ر ئاستی رێكخراوه‌یی‌و حزبیی توانیویه‌تی به رۆڵی گه‌وره هه‌ستێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی عیراقیش بووه به كه‌سێكی نیشتمانیی، ئه‌م وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌یه له‌ژیانی كه‌سایه‌تیه‌كی ناوخۆییدا ته‌نها بۆ یه‌كێتی گرنگ نیه، به‌ڵكو بۆ كوردیش ده‌بێته ئومێدێكی دره‌وشاوه، كه به‌داخه‌وه دوای كۆچی مام جه‌لال له په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی نێوان حزبه‌كان ئه‌و درز‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه به ته‌واوه‌تی ره‌نگیدابۆوه. به‌تایبه‌ت له دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌و تێپه‌ڕاندنی ئه‌زمه قوڵه‌كان، كه كه‌سایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی له‌و بواره‌دا زۆر سهنگینو بێ شۆو نمایش توانای تێپه‌ڕكردنی قهیرانو ئه‌زمه قوڵه‌كانی هه‌بووه‌و له‌و ئاسته‌شدا هێزه عیراقیه‌كان شایه‌دیه گه‌وره‌كه‌ی بۆ ئه‌ده‌ن.
ئه‌ده‌بیاتی سیاسی جیهانی له هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌ركرده‌دا چه‌ندین خاڵی گرنگ به بنه‌ما ئه‌گرێت كه ئه‌بێت له‌سه‌ركرده‌و رابه‌ردا ره‌نگبده‌نه‌وه، له گرنگترین ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه كه له كتێبی (پرسی كه‌سایه‌تی) وه‌ك نموونه‌ی كه‌سێتی سه‌ركرده ئاماژه‌ی پێكراوه "متمانه به‌خۆبوون‌و سوربوونه له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕو هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كان،په‌سه‌ندكردنی له‌ئاستی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی، خاوهندارییهتیو وه‌ریسی هێزێكی گه‌وره‌ی مێژووكرد، راستگۆیی‌و پابه‌ندی له بهڵێنو كردار، ئاگایی‌و هۆشیاریی گه‌وره له روداو و پێشهاتو هاوكێشه‌كان، وه‌لانانی دڵڕه‌قی كه‌سیی‌و خۆ به‌دوورگرتن له سیاسه‌تی نه‌فیكردنی ئه‌وانی تر"، له واقعیشدا ته‌واوی ئه‌و خه‌سڵه‌تانه له كه‌سایه‌تی‌و جوڵه سیاسیه‌كانی ئه‌م ماوه‌یه‌ی (بافڵ تاڵه‌بانی)دا ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌و بۆ هه‌مووانی سه‌لماندووه، كه ئه‌هلی باوه‌ڕو متمانه‌یه بۆ هه‌موو هێزه‌كان‌و ئه‌توانێ رێگا راسته‌كه نه‌ك هه‌ر بدۆزێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وانی تریش بخاته سه‌ر هه‌مان ڕێ .
نالی محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17