riklam

مووچە و ئازادی رادەربڕین گرنگە یان پۆست؟

بیروڕا 06:58 PM - 2022-03-30

دوور نییە و ئەوەندە مێژووییەكی دێرین نییە، پارتی بانگەشەی سەربەخۆیی دەكرد و كوردایەتی بەهەموان دەفرۆشتەوە, ئەو هەمووانی بەخیانەتكار و خۆفرۆش ناودەبرد و وەهای نیشاندەدا كە ئەوە تەنها پارتییانە كوردایەتی دەكات و مافی كورد كاری لەپێشینەیەتی.

 

بەڵام ئێستا كە بۆنی پۆستی باڵا و موڵك و دەسەڵاتی كردووە، كوردایەتی و پارتی كوجا مەرحەبا، ئێستا پارتی لەبەرەیەكە و یەكێتی و نەوەی نوێی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو بەرەیەكی تر، ئەو بانگەشەی ئەوە دەكات بەرژەوەندی میللەت وەها لێكردووە رێككەوتنێكی ژێر بەژێر لەپشت پەردەكان ئیمزا بكات، بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی زۆرینەی سیاسی كە دەیان ساڵ كورد بەدەست حكومەتێكی هاوشێوەوە لەبەغدا ناڵاندی و تووشی كارەسات بوو.

 

ئەبێت بەرژەوەندی مییللەت ئەوە بێت جارێكی ئەو تەوافوقەی چەند ساڵە لەبەغدا هەوڵی بۆ دەدرێت بخرێتە ژێر پێ و تەنها و تەنها بەرژەوەندی پارتی لەسەروو هەموو بەرژەوەندییەكانەوە بێت، ئەبێت مووچەی خەڵك و بەنزین و نەوتی زستان و ئازادی رادەربڕین گرنگ بێت یان دەرچوونی رێبەر ئەحمەد بارزانی؟ سووربوونی پارتی لەسەر دەرچوونی  ئەو كاندیدەی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار تەواوی سنوورەكانی تێپەڕاندووە و ئامادەیە دەستبەرداری تەواوی بەرژەوەندی و دەستكەوتە نەتەوایەتی و نیشتیمانییەكان بێت و ئیرادەی خۆی بەسەر تەواوی هێزە سیاسییەكاندا بسەپێنێت.

 

بێ ئاگا لەوەی تائێستا هێزێك كە ئەویش یەكێتییە لەمەیدانەكەدایە و یەكێتییەكەی خەڵك جگە لەوەی هیچ ئیرادەیەكی سەپێندراو قبوڵ ناكات، هیچ كات و لەهیچ سەردەمێكدا ئامادەنییە پشت لەبەرژەوەندی میللەتەكەی بكات و یەكێتی خەڵك بەهێز و پشتیوانی خۆی دەزانێت نەك پارە و سەروەت و سامان.

 

ئەوەتا جارێكی تر ئیرادەی خەڵك سەركەوتنی تۆماركرد و دانیشتنی رێكخراوی هاندراو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران بەبێ رێككەوتن و تەوافوق شكستیهێنا.

 

دیدار لەتیف 

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket