riklam

لە خوێندكارانەوە بۆ خانەنشینان

بیروڕا 06:05 PM - 2022-03-30

هەڵۆ جەلال
زۆرێك پێیان وابوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دۆخی كوردستان بێ‌ ئاگایە، هەرزوو ئەو بۆچوونە پێچەوانەكەی دەركەوت، سەرهەڵدانی خۆپیشاندانی خوێندكاران بۆ داواكارییە رەواكانیان، بافڵ جەلال تاڵەبانی دیداری دەیان سەعاتی لەگەڵیاندا ئەنجامداوەو هەرزوو بڕیارەكان لە قسەوە بوونە كردار و جگە لە دەرماڵەكانیان، تەواوی پێداویستییەكانی بۆ چارەسەركردن و دوای دروستبوونی گرفتی دابەشكردنی دەرماڵەكانیان، هۆشداری توندی داو هەرزوو ئەوەش چارەكرا، گرفتی ناوەندە تەندروستییەكانی چارەكرد و پێداویستی بۆ نەخۆشخانەكان دابینكرد، ئەم كارانە كەسانێك ئەنجامیدەدەن، كە بە ئاگابن و لەناو گرفتەكانی خەڵكدا بژی. 

نوێنەكردنەوەی گرێبەستی كارمەندانی كۆمپانیاكانی پاكەوانی، جارێكی تر بافڵ جەلال تاڵەبانی هێنانەوە سەر خەت و هەر ئەویش گرفتەكەی چارەكرد. 

دروستبوونی دۆخێكی نەخوازراوی سیاسی لە عیراقدا، جارێكی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەك كارەكتەرێكی دیبلۆماتی سیاسی هەوڵەكانی بۆ رێگری لە تاكرەوی سیاسی  و بردنی عیراق و هەرێم بەرەو تونێلێكی تاریك رزگار كرد،  گرفتی دواكەوتنی مووچەو شێوازی دابەشكردنی مووچە بەتایبەت مووچەی خانەنشینان كارێكی ترە كە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەستی چارەسەری بۆ درێژكردووەو هۆشداری لە شێوازی مامەڵە لەگەڵ خانەنشینان دا لەوەی قبوڵكراو نییە حكومەت بەو شێوازە مامەڵە لەگەڵ خانەنشینان بكرێت. 

ئەمە ئەو دیدە مەزنيیە، كە تاك بەتاك كۆمەڵی كوردەواری خواستێتی كە بزانێت كەسێكی بەهێز و خاوەن بڕیار لە پشتی بێت.

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket