riklam

عەبدول نایف کوردستانی و زیندانییەکانی بادینان

بیروڕا 11:30 PM - 2022-03-29

دوای ئەوەی نایف کوردستانی ڕاوێژکاری پارتی بەهۆی تویتێکەوە کارەساتی بەسەر پارتی هێناوە، لە ئێستادا و لە ڤیدیۆیەکی کرچوکاڵدا کە تەواوی قسەکانی ڕوونە پارتی بۆی هۆنیوەتەوە، گوایە چەند کەسێکی یەکێتی تۆمەتبار دەکات بە بڵاوکردنەوەی تویتەکە دژی مەرجەعیەت.

هەموو سەرکردایەتی و کادرو هەڤاڵانی یەکێتی، چاوەڕوانی ئەوەمان دەکرد لەم پەلەقاژێیەی پارتیدا، تۆمەتێک بۆ یەکێتی بدۆزێتەوە، بەڵام ئەگەر تۆمەتەکە ئەم ڤیدیۆیەی نایف کوردستانییە، ئەوا ئەوەندە لاوازە، پێمانوایە هەر زۆر سوک لە تۆمەتەکە خۆمان دووردەخەینەوەو دیسەلمێنین ئەسڵ و ئەساسی نییە.
جا ئێمە لەم نووسینەدا دەمانەوێت سەرلەبەری ڤیدیۆ لەدرۆ هەڵبەسراوەکە، خاڵی بکەینەوە:

یەکەم:
نایف کوردستانی سەرەتا وتی "هاک کراوم"، خێرە ئێستا دان بە تویتەکەدا دەنێت و دەڵێت پێمکراوە؟ کەسێک هاککرابێت پێیناکرێت، پێیشیکرابێت کەواتە قسەی خۆیەتی.
ئەمەش نیشانەیەکی ڕوونە کە پارتی دەیەوێت دەستەچەورەکەیان بە حزبی دیکەدا بسڕن.

دووەم:
هەردوای تویتەکە بەرپرسانی پارتی ڕایانگەیاند کە نایف کوردستانیان دەستگیرکردووە، ئەی ئەگەر دەستگیرکراوە خێرە بە ڤیدیۆو دەنگ، ڤیدیۆی بۆ ئامادە دەکرێت؟! ئایا لە هەموو زیندانێکدا هۆیەکانی تۆمارکردن هەیە؟! یان وەزارەتی ناوخۆ قەدەغەی کردووە؟!


سێیەم:
ئێستا دەردەکەوێت کە پارتی دەزگاکانی حکومەتی هەرێم بەکاردەهێنێت لەبەرژەوەندی خۆی ، چونکە ناکرێت وەزارەتێکی حکومەتی هەرێم، لەم کارە قێزەونەی پارتیدا، یەکێتی تۆمەتبار بکات گوایە دەستی لەپشت تویتەکەوەیە، لەکاتێکدا یەکێتی حزبێکی حکومڕان و گەورەو  خاوەن قوربانییە لەم هەرێمەدا.

چوارەم:
ئەگەر نایف کوردستانی قسەکانی داتاشراوی پارتی نییە، با سکاڵا تۆماربکات لەسەر یەکێتی و بەڵگە بدات کە پێیکراوە.

پێنجەم:
ئەگەر قسەکان ڕاست و دروستن، بۆچی بارەگای پارتی سوتێنرا لەدوای قسەکان؟ چونکە نایف ڕوون و ڕاشکاو خۆی وەک ڕاوێژکاری پارتی ناساندووە.

شەشەم:
یەکێکیتر لە درۆکانی نایف و چیرۆکە هەڵبەستراوەکەی ڤیدیۆکە ئەوەیە دەڵێت: من لەداخا دژی پارتی ئەو تویتەم کردووە. لەکاتێکدا ئەو بەروارەی نایف دەڵێت سێ ساڵی بەسەردا چووەو دوورە لەڕاستییەوە و دوای ئەو بەروارەیش وێنەی گرتووە لەگەڵ بەرپرسانی پارتی.


حەوتەم:
لەهەموو درۆکانی ڕوونتر ئەوەیە، چۆن زیندانی دەتوانێت ڤیدیۆ بڵاوبکاتەوە؟! ئەگەر وایە بۆچی زیندانییەکانی بادینان ناتوانن ڕوونکردنەوە بڵاوبکەنەوە؟!

هەشتەم:
پارتی لەڕاگەیەنراوەکەیاندا وتیان نایف کوردستانی ناناسین، ئەی چۆن کاندیدبووەو لەسێ ساڵی ڕابردوودا ململانێی بووە لەگەڵیاندا؟!

نۆیەم:
ئەگەر کەسێک ڕاوێژکاری پارتی بێت، بەقسەی کادری یەکێتی و لەدۆخێکی وەک ئێستا ناسکی پارتیدا پۆستی وەها لەدژی حزبەکەی دەکات؟!
PUKmedia  ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket