riklam

بافڵ تاڵەبانی كارەكتەری سەركەوتنەكان

بیروڕا 10:54 AM - 2022-03-29

حەسەن بێگەڵاسی

جوهدو توانستەكانی بافڵ تاڵەبانی و پەیوەندیە سیاسی و  دیپلۆماسی و هەنگاوەكانی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان و پێكهاتەكانی عێراق و بڕیارە ستراتیژو ئەرێنی و كردارە نەگۆڕەكانی بووەتە جێگای ئومێدی كادرو جەماوەرو لایەنگرانی یەكێتی ٠  

هەنگاوە دیپلۆماسیەكانی بافڵ تاڵەبانی و سیاسەتی حكیمانەی یەكێتی هاوكێشەكانی گۆڕیوە ، بەو دیدەی یەكێتی ئەولەویەتی ستراتیژی و ئەجێندا و فاكتەری بنبڕكردنی گەندەڵی و ناحەدالەتییە لەكۆمەڵگەدا ،هەمدیسان  دەست بردن بۆ گۆڕانكاری ڕیشەیی و  ڕادیكاڵ لە سەرجەم سێكتەرەكان ، چ لە ڕووی سیاسی و ئابوری چ لە ڕەهەندی هونەری و كۆمەڵایەتی و ئەكادیمی ٠    

لەو سۆنگەیەوە یەكێتی ڕۆڵێكی كاریگەرو ئەكتیڤ دەبینێت و دەگێڕێت ، بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پرسە هەنوكەییەكان ،كە بوونەتە قەیدو لەمپەر لەبەردەم كۆمەڵگەدا ، بەدیدێكی تریەكێتی  بەشێك نیەلەكێشەو  ئاڵۆزییەكانی ناوماڵی شیعەو سونە و لەت لەت كردنیان٠  

 بەڵكو یەكێتی ڕۆڵی ئەرێنی و دافعی ڕاستەقینەی چارەسەركردنی كێشەكان و  یەك دەنگی و یەك ڕیزی و یەك هەڵوێستیە لەنێوان لایەنەكان و پێكهاتەكان بۆ عێراقێكی ئازادو دادپەروەرو و سەقامگیرو دیموكراسی ٠   

 ئەمەش لەئەنجامی فەلسەفەو ڕێبازی مام و حەكیمی یەكێتییە لە سیاسەت و بەرنامە و ستراتیژیدا ڕەنگی داوەتەوە ،كە ئێستا خوێندكارەكانی مام بەشانازییەوە لەسۆنگەی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی  لەئەرزی واقیعدا بەكردارسەلماندویانە یەكێتی حزبی شەهیدان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە ٠    

لەو كڵاو ڕۆژنەوە ڕۆڵی بافڵ تاڵەبانی وەكو كارەكتەرێكی نوێخوازو سیاسیەكی حكیم دیالۆگ و سەركەوتنەكانی لەگەڵ لایەنەسیاسیەكانی عێراق  ڕۆژ بەڕۆژ لەناو شەقام و یەكێتیدا  پڕشنگدارتر دەبن،   هەنگاوەكانی یەكێتی بەردەوامن  هەمدیسان جوڵەكانی بافڵ تاڵەبانیش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گرفتەكان بەردەوام دەبێت ، ئەمەش بۆ یەكێتی تۆمار كردنی مێژووبەكی لێوان لێو لەسەروەرییە ٠     

لەو سۆنگەیەوە یەكێتی وێنایەكی جوان و تەندروستی تۆماركرد ، بەجێبەجێ كردنی بەڵێنەكان  بەهاوكاری كەرتی تەندروستی  كەرتی پەروەردە  و  زانكۆو پەیمانگاكان  ئەمەش گەورەترین شانازییە بۆ حزبێكی مۆدێرن و پێشكەوتووی وەكو یەكێتی ٠   

 جوڵەكانی بافڵ تاڵەبانی و هاوكاری و پشتیوانیەكانی یەكێتی بەردەوامن ،چونكە یەكێتی خەمی تاك و خەمی كۆمەڵگە بە خەمی خۆی  دەزانێت و چارەسەركردنیشیان بە ئەركی سەرشانی، هەمدیسان ئەرك و بەرنامەی ئەو حزبە سۆسیال دیموكراتە ئەوەیە كە شانازیی پێوەدەكات ،خزمەت كردنە  بەتاك و  هاو نیشتیمانیەكانی٠     

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket