لە باوکەوە بۆ کوڕ دیبلۆماس و سەرکەوتوو
بیروڕا 10:41 AM - 2022-03-29
باسکردن لە سەروەرییەکانى یەکێتى بۆ هەمووان جێگاى شانازییە و پێویستە دەست بە مێژوى پڕ لە دەستکەوتى بگیرێت، بەڵام شەڕى داهاتو و مانەوەیەکى بەهێزى وەک ئێستا ئەرکە و دەبێت بکرێت. ئەو جوڵە سیاسییانەى ئەم دواییەى وەفدى باڵاى یەکێتى نیشتمانى کوردستان بە سەرۆکایەتى بافڵ جەلال تاڵەبانى لە پرسى یەکلایى کردنەوەى پۆستى سەرۆک کۆمار لەهەمو ڕوێکەوە وەک کار و کردەوە هۆکارێکى بەجێن و جێگەى شانازین، بۆ ئەوەى جارێکى دى حەق بدرێتەوە بە خەرمانەى دەسکەوتەکان و بپارێزرێن و، شانازیش بە پێگە و سەنگى یەکێتى لەهاوکێشە و ڕووداوەکان بکرێت، یەکێتییەک بۆ پاراستنى ئایندەى گەلەکەى لەسەر دەستى بافڵ جەلال تاڵەبانى هەنگاوى کردەیى نا بۆ داڕشتنى پلانێکى دوور مەدا، ئەو دەزانێ چى دەکات خوێنى باوکى لە لەشیدایە و سەنگ و پێگەى یەکێتى لەگەڵدایە، مێژو، کوردایەتى، دەسکەوت، خەبات، خەرمانەن و دەبێت شانازیان پێوەبکرێت. لە پرسى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار یەکێتى بە خوێندنەوەى دۆخى ناوچەکە و سیاسەتى دوور مەودا و هەڵبژاردنى ڕێگەى ڕاست بە ئەنجامدانى دەیان دیدارو کۆبوونەوەى پڕ لەدەسکەوت جێبەجێکارى دیسپلینى حزبى خۆى بوو، توانی ژمارەیەکى قوڕس و خوێندراوە بێت، بگرە لەو یارییە یاریزانێکى سەرەکی و وەک هەمیشەش سەرۆک و وەفدە یاوەرەکەى یاریکەرى لێزانن و زانیویانە چى دەکەن و لەپێناو گەلەکەیان چى بەدەستدێنن، بۆیە پێویستە ئێستا لەهەموو کات زیاتر پشتیوانى ئەو سەرکردایەتییە بکرێت و هەوڵەکانیان بەرز بنرخێندرێت و لەو شەڕە ئیرادەیەی کە تا ئێستا کردوویانە و دەیکەن جێنەهێڵدرێن. لامان ڕونە کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان چاوەڕوانى زیاتر لەیەکێتیى و سەرۆک و سەرکردایەتییەکەى دەکەن، بینرا لە ڕابرودو بە ئێستاشەوە زۆریان هاتن و خۆیان تاقیکردەوە تەمەنی سیاسیان درێژنەبوو و درێژنابێت، بەڵکو وەک هەمیشە دەرکەوتەوە کە ئاسۆی روونی دواڕۆژی گەلەکەمان لەدەست حزبەکەى مام دایە و لەئێستاشدا بەباشترین شێوە بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرکردایەتى دەکات و تواناکانى نیشانى هەموو لایەک داوە، بۆ ئەمەش وتە بەنرخەکەى جەنابى مام جەلال هەمیشە لەسەر زاربێت کە دەیفەرموو: (مانەوەمان، سەروەریمان، گەشەسەندنمان، بەندە بەیەکێتى نیشتمانى کوردستان) ەوە.
بەشدار عبدالرحمن
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
05:20 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22 -
سەرۆکایەتی هەرێم رێزلێنان بە PUKMEDIA دەبەخشێت
کوردستان 12:05 PM - 2024-04-22 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-04-22 -
پیرۆزباییەکان بۆ رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
کوردستان 10:42 AM - 2024-04-22 -
پێشانگای بزووتنەوەی رۆژنامەگەری ژنان-ی تابان گەرمیانی دەکرێتەوە
کوردستان 09:41 AM - 2024-04-22