riklam

تویتەكەی نایف كوردستانی و چەند سەرنجێكی خۆم

بیروڕا 05:53 PM - 2022-03-28

محەمەد حەكیم 
دەركەوت لە عیراقدا بەھەرێمی كوردستانیشەوە، مەرجەعیەت لە سەروی ھەموو پیرۆزیەكانەوەیە، بەداخەوە رۆژانە لەم وڵاتە بێڕێزی بەخوداو پێغەمبەر و ھاوەڵانی دەكرێت و ھیچ ھەڵوێستێكی جەماوەری و رەسمی نابینرێ بەرانبەری.
ئەو كاردانەوە توندەی بەرانبەر تویتەكەی كادرەكەی پارتی هاتە ئاراوە، بەشێكی پەیوەندی بەو رێككەوتنەی پارتیەوە هەیە لەگەڵ رەوتی سەدرو سوننەكان و هەر لەوێشەوە گرێدراوتەوە بەبۆچونەكەی موقتەدا سەدر و باوباپیرانی كە پێیوایە ”مەرجەعیەت دەبێت عیراقی بێت” پەرچەكردارو كاردانەوەی نەیارانی ھاوپەیمانێتی سێقۆڵیی، تەنها بەسوتاندنی بارەگایەكەوە بوەستێت ھەر باشە. 
ئەمەی روویدا دەرخەری كاریگەریی سۆشیال میدیایەو ئەوەش دەسەلمێنێت كە تویت و پۆست و كۆمێنتی كادرێك چەند بەزەرەر بەسەر لایەنەكەیدا دەشكێتەوە. پارتی كە ئەو ھەموو پۆزشانەش دادی نەدا چی دەڵێت بەرانبەر ئەو لەشكرە ئەندام و كادرە ئاڕاستەكراوەی خۆی لە سۆشیال میدیا، كە رۆژانە كاریان تەنھا جنێودانە بەسەركردەو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان.
وێرای ھەموو سەرنج و تێبینیەكان، رەوا نیە بارەگای پارتی بەرانبەر تویتی كادرێكی بسوتێنرێ و ئیدانەی ئەكەم، گەرچی نەریتی بارەگا سوتاندن پارتی دایھێنا و خۆزگە لەكاتی پەلاماردانی بارەگاكانیش لەهەرێمی كوردستان هەڵوێست و كاردانەوەی وەكو بارەگاكەی لە بەغدا بووایەو تەقەی لە خۆپیشاندەران نەكردایە.
 خۆبەریكردنی حزب لەكادرەكانی، لە كاتی ھەڵەو كەموكورتی لەم جۆرەدا، خراپەو قێزەون و باوەرپێ نەكراوە، باشتربوو كارەكەی سەركۆنە بكرێ و لە قسەكانی خۆبەری بكرێ، نەك لە خودی كادرەكەو حاشا لێكردنی، كە بە ئاشكرا و لای هەمووان ڕوون و ڕۆشن بوو كە نایف كوردستانی كادری پارتی دیموكراتی كوردستانە

 

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket