قودره‌تی سه‌ركرده‌یی
بیروڕا 09:48 AM - 2022-03-28
به‌های باڵای هه‌موو سه‌ركرده‌یه‌ك كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كان‌و به‌دیهێنانی مه‌حاڵه، مه‌حاڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پیلانگێڕی‌و دۆزینه‌وه‌ی جوگرافیای تازه بۆ كردنه‌وه‌ی كۆده‌كان، رابه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌شێك له مێژوو، له زاكیره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، له هه‌ڵسانه‌وه‌و به‌خشینه‌وه‌ی ئومێد پێویسته نه‌سره‌وێت، ده‌مێكیشه فه‌رهه‌نگی ده‌وڵه‌مه‌ندی یه‌كێتی "نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتن"مان فێرده‌كات، خۆ هه‌ڵكشان‌و باڵابوونی ھه‌ڤاڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك فیگه‌رێكی سیاسیی هه‌ر له‌و ئه‌ده‌بیاتی شۆڕش‌و له‌منداڵدانی یه‌كێتییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه سره‌وتن‌و بێده‌نگی‌و راده‌ستبوون نازانێت.
به‌دبه‌ختی ركابه‌ره‌كانی یه‌كێتی له‌وه‌دایه كه هه‌میشه به خوێندنه‌وه‌ی فنجانی قاوه‌و فاڵگرتنه‌وه‌ی گریمانه‌یی له وێستگه‌ی جیاجیادا نوقڵانه‌ی شكست‌و پوكانه‌وه‌ی یه‌كێتی لێده‌ده‌ن، به‌رده‌وام گره‌و له‌سه‌ر گلان‌و كه‌وتن‌و داڕمان ده‌كه‌ن، كه‌چی هه‌میشه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی ویستی ئه‌وانه‌وه له‌ناو رێگا پڕ به‌خششه‌كه‌ی مام جه‌لال پشكۆیه‌كی نوێی به جوڵه ده‌پشكوێ‌و جادووی ئه‌وان به‌تاڵده‌كاته‌وه، خۆ بینیتان ئه‌و كاره‌كته‌ره‌ی ناوی (بافڵ تاڵه‌بانی)یه، چۆن له‌سه‌ره‌تاوه به زمانێكی نه‌رم ووتی "برایانی پارتی زوویر نه‌بن، یه‌كێتی ده‌یباته‌وه"، كه‌س له یادی نه‌چۆته‌وه له‌به‌رده‌م مایكه‌كاندا به‌یانیكرد كه "ده‌بێت له‌مه‌ودوا هێزه‌كانی تر به‌دوای یه‌كێتیه‌وه بن"، هه‌رگیز ئه‌وه له خه‌یاڵی هیچمان ناڕوات كه دوپاتیكرده‌وه "مل بۆ فشار‌و زۆره‌ملێی كه‌س ناده‌ین‌و له‌پێناو كورد‌و یه‌كێتی هه‌موو رێگاكانی خه‌بات تاقیده‌كه‌ینه‌وه"، ئاخر خۆ ده‌مێكه مه‌سجه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی به‌و هێزانه گه‌یشتووه كه پێیانوابوو له ناو دۆخێكی ئاڵۆزكێنراوی زۆنی سه‌وزدا یه‌كێتی ده‌وره‌دراو به‌و هه‌موو پیلان‌و سه‌نگه‌ربه‌ندییه شكست دێنێ، كه‌چی نه‌ك هه‌ر شكستی نه‌هێنا، به‌ڵكو له‌رێگه‌ی ته‌وزیفكردنی گوتار‌و مه‌سجه‌كانی خۆیه‌وه ركابه‌ره‌كانی بێ هیواكرد، ترۆپكی ئه‌و بێهیواییه له نووسینه‌وه‌ی دووه‌م شكستی خه‌یاڵپڵاوه‌كان بوو، كه له‌و باوه‌ڕه‌دابوون، كه له به‌غدادیش ده‌توانن گه‌له‌كۆمه‌كێ له یه‌كێتی بكه‌ن‌و بۆشیان بچێته‌سه‌ر.
جوڵه سیاسیی‌و دبلۆماسییه‌كانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له به‌غداد‌و به‌كارهێنانه‌وه‌ی هه‌مان ته‌كنیك‌و میتۆدی مام جه‌لال له كۆكردنه‌وه‌و یه‌كخستنی توانای هێزه دۆسته‌كان، هه‌روه‌ك دروستكردنه‌وه‌و بیناكردنه‌وه‌ی ئه‌و پردی متمانه‌ی كه سه‌ركێشه‌كانی ریفراندۆم‌و ئابووری سه‌ربه‌خۆ دروستیان كردبوو، نیشانی‌دا كه هێشتاش بۆ هێزه باڵاده‌سته‌كانی عیراق نه‌ك نوزه، به‌ڵكو هاوارێكی راستگۆیانه‌ش هه‌یه، كه ده‌توانێ بێ چه‌ندو چوون ئه‌و چه‌وتیانه راست بكاته‌وه، كه جه‌ماعه‌تی په‌نجه راوه‌شاندن‌و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌و جیرانه باشه‌كه ده‌مێك بوو تێكیان دابوو، خۆ ئه‌مجاره‌ش هه‌ر جه‌ماعه‌ت به عه‌یاره بیست‌و چواره‌كه‌ی خۆیانه‌وه له‌رێگه‌ی گه‌له‌كۆمه‌كیه‌كی نا عیراقییه‌وه سێره‌یان له یه‌كێتی گرتبوو به‌ده‌ست به‌تاڵی بگه‌ڕێته‌وه، له‌كاتێكدا ده‌زانن ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له عێراق‌و پۆست‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان مه‌به‌ستیه‌تی ته‌نها فه‌زڵ‌و چاكه‌ی گشتیه بۆ كورد‌و ده‌مێكیشه ئه‌وه سه‌لماوه كه چۆن مام جه‌لال سه‌مامی ئه‌مانی پرۆسه‌ی سیاسی‌و كۆی عیراق بووه، به‌و جۆره‌ش یه‌كێتی ده‌ستی به ئه‌خلاقیاتی پاراستنی ئه‌مانه‌وه گرتووه‌و وا (بافڵ تاڵه‌بانیش) درێژه به كاروانه‌كه ده‌دات.
باران حه‌مه
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18