riklam

جوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەهاوکێشە سیاسییەکانی بەغدا و هەرێمایەتییەکاندا

بیروڕا 09:42 PM - 2022-03-27

لەدوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەرمترین و ئاڵۆزترین پرس پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراقە، ئەو عێراقەی لەلایەک ئەمریکاو ئێران و لەلایەکی دیکە ئێران وەک شیعەو تورکیاو چەند وڵاتێکی عەرەبی وەک سوننە لە ململانێیەکی تونددان و دەستێوەردانی تێدا دەکەن لەبەرژەوەندی ئەجێنداکانیان. له بەغدا هاوکێشەکان بەجۆرێکە ئەگەر کورد بەوریایی و حەکیمانە مامەڵەی لەگەڵ نەکات کاریگەری گەورەو نەرێنی دەکاتە سەر زۆربەی پرسە نەتەوایەتییەکان بە ناوچەکانی ماددەی 140یشەوە، هەروەک لەڕوویی ئابوری و ئاسایشی نەتەوەیی دەکەوێتە بەرمەترسی چەند جارێکیش ئاماژەی ڕون و کاریگەریی دەرکەوت و ئاسایشی هەرێم کەوتە ژێر پرسیارەوە! ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار ئەوەیە پارتی دەیەوێت خۆی کاندید بۆ یەکێتی دیاری بکات و دەیەوێت وەک پاشکۆ و حزبێکی بچوک مامەڵە لەگەڵ یەکێتی بکات، بەڵام بیریان چووە بافڵ جەلال تاڵەبانی ساڵانێکە بەڵێنیداوە بە جەماوەرو لایەنگرانی حزبەکەی بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکات یەکێتی دوای هیچ حزبێک بکەوێت و یەکێتی دەکاتەوە بەیەکێتییەکەی جاران، هەربۆیە یەکێتی پێداگیریکرد لەسەر هەڵوێست و بڕیاری سەربەخۆیی خۆی، ئەمەش بووە مایەیی دڵخۆشی و ئومێد بۆ جەماوەری یەکێتی و کوردستانیان بەگشتی بەو پێیەیی ساڵانێکە پارتی بەبێ گەڕانەوە بۆ هیچ حزب و لایەنێک تاکڕەوانەو تاک لایەنانە چەندین بڕیارو هەنگاوینا کە هەندێکیان زۆر مەترسیداربون و کاریگەری خراپی کردۆتە سەر ئاشتی و ئاسایشی نەتەوەیی کوردستان ، هەروەک خراپ بونی باری ئابوریی لەلایەک و تەسکبونەوەی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ لەلایەکیتر، هەموو ئەمانەش وایکرد بافڵ جەلال تاڵەبانی سورتر بێت لەسەر بڕیارو هەنگاوەکانی بەمەبەستی گەڕانەوەی هاوسەنگی هێز لە کوردستان و گەڕانەوەی شکۆو ئیرادە بۆ یەکێتی و ژیانێکی خۆش گوزەران و ئازادییەکی باشتر بۆ کوردستانیان. بۆیە پرسی یەکلایکردنەوەی کاندیدی سەرۆک کۆمار نێوماڵی کوردی تێپەڕاندو گەیشتە بەغدا و وڵاتانی هەرێمی، ئەوەی بینیمان ئەوەبوو هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی چەندین کۆبونەوەو دیداری تایبەتیکرد لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسیەکانی بەغداو سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا لە پاڵپشتی زیاتر بۆ یەکێتی و ڕێگریکردن لە کاندیدەکانی پارتی ، لەلایەک لە ڕێگەی دادگای فیدراڵییەوە کە ڕێگریکردن بوو لە کاندیدبونی هۆشیاری زێباری بەهۆی بونی مەلەفی گەندەڵی کە ئەمەش بووە هۆی شەرمەزار بونی پارتی لەبەغداو لەلای وڵاتانی هەرێمیی. پاشان لە گەڕی دووەمدا پارتی بەکاندیدێکی دیکە هاتە پێشەوەو ویستی لەڕێگەی زۆرینەی پەرلەمانەوە کاندیدەکەیان سەر بخەن، لەبەرامبەردا جارێکی دیکە بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدای پایتەخت ئەسپی سیاسی خۆی لەبەغدا تاوداو ئەوەی بینیمان دیسان یەکێتی سەرکەوتنی مەزنی بەدەستهێنا لەڕێگەی ڕێگریکردن لەوەی پەرلەمان ڕێژەیی یاسایی بەدەست بهێنێت و کۆبونەوەکەش دواخرا، بەمەش پارتی جارێکی دیکە خرایەوە قاوغی خۆیی و بۆ هەموو کوردستانیان و لایەنە سیاسەکانی بەغداو وڵاتانی هەرێمی ڕوون بۆوە جوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی حەکیمانەو ژیرانە بوو لە سەرکەوتنی بەسەر پارتیدا، هیوادارم بۆ پارتیش ڕون بوبێتەوە یەکێتی بە ژمارەی کورسییەکان پێوەر ناکرێت و فەڕزکردنی ئیرادەی سەپێنراو بەسەر یەکێتی نیشتیمانی کوردستان قبوڵکراو نیە و نابێت.

خەبات نەجمەدین /  چاودێری سیاسی

PUKmedia

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket