riklam

كلیله‌كه‌ لای بافڵ تاڵه‌بانییه‌ بۆی مه‌گه‌ڕێن..؟

بیروڕا 06:26 PM - 2022-03-27

هه‌تا نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خاوه‌ن كلیله‌كه‌؛ ئه‌وا هه‌ربه‌كفنی سپیه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ده‌رگا داخراوه‌كه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌مێننه‌وه‌و ریسه‌كه‌ش وه‌ك كۆتا جار ده‌بێته‌وه‌ به‌خووری.
ژیری سیاسی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌نا بۆ ده‌باشان ببرێت؛ وه‌ك رێگه‌چاره‌و كلیلی كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رگا داخراوه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی كه‌ ئێستا دۆخی چه‌قبه‌ستی دروستكردووه‌.
 رێگه‌چاره‌كه‌ له‌وێییه‌ نه‌ك له‌ پایته‌ختی ووڵاتان..؟ 
كورد له‌عێراق-دا به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی پارتییه‌وه‌ زیانی زۆری به‌ركه‌وت، و به‌ یه‌ك باڵی خۆی هێشیۆته‌وه‌ و دۆزه‌كه‌ی خۆی بێ نرخ كرد. 
له‌ به‌غداد به‌ روونی (بافڵ تاڵه‌بانی) ووتی: كه‌ یه‌كێتی هیچ بڕیارێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل نادات و هیچ ئیراده‌یه‌كی سه‌پێنراویش قبوڵ ناكات. 
ئه‌م په‌یامه‌ روونه‌و راشكاوه‌.. كه‌ هیچ تاقم و هێزێك له‌ده‌ره‌وه‌ی خواستی گه‌ل ناتوانن پرۆسه‌ی سیاسی پێكبهێنن و هێزه‌ خاوه‌ن هه‌ژموونه‌كان بكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق و خۆیان جڵه‌وداری بگرنه‌ده‌ست چونكه‌ ئه‌م عێراقه‌ له‌سه‌ر پایه‌كانی هاوبه‌شی بڕیاردان له‌ دوای ٢٠٠٣ دروست بووه‌.
پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق دا به‌هۆی نه‌هجی پۆپۆلیستی و تێكدانی دیموكراسی ته‌وافقی رۆژ دوای رۆژ به‌ره‌و ته‌نگه‌ژه‌ی زیاتر ده‌چێت هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ش ناتوانرێت ته‌نگه‌ژه‌كان تێپه‌ڕكات.
دۆخێكی مه‌ترسیدار رووبه‌ڕووی پرۆسه‌ی سیاسی له‌عێراق بۆته‌وه‌. پارتی و سه‌درو حه‌لبووسی؛ ناتوانن بێ هاوبه‌شی وێنای پرۆسه‌ی سیاسی بنه‌خشێنن. له‌ به‌غداد هه‌وڵه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی و یه‌كێتی بۆ یه‌ك گرتووی ناوماڵی كورده‌  شایسته‌ی به‌رزنرخاندنه‌و هه‌وڵی نیشتمانی راسته‌قینه‌ن.. تا كوردو دۆزه‌ره‌واكه‌ی نه‌بنه‌ قوربانی بگره‌وبه‌رده‌ی هێزه‌ناكۆكه‌كان؛ كه‌ گرێدراوی ئه‌جێندای ده‌ره‌كین.

رێبین عومه‌ر

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket