بافڵ تاڵه‌بانی، عه‌رابی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆ
بیروڕا 05:16 PM - 2022-03-27
له‌دواین جوڵه‌ی سیاسیدی له‌به‌غدا، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، زنجیره‌یه‌ك دیداری سیاسی گرنگی ئه‌نجامداو تیایاندا ته‌ئكیدیكرده‌وه له‌وه‌ی هیچ كات یه‌كێتی، ئیراده‌و ویستی سه‌پێندراو قبوڵ ناكات، ئه‌م ته‌ئكیدكردنه‌وه‌یه، یه‌كێكی تره له هه‌نگاوه‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ پێگه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی، كه پێشه‌نگ و رچه‌شكێن و داینه‌مۆی گۆڕانكارییه‌كان بووه‌و خاوه‌نی قسه‌ی كۆتایی بووه له‌هه‌موو دۆسیه‌و بابه‌ته‌كاندا.
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا یه‌كێـتی به‌سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ، په‌یڕه‌وی ده‌كات له داكۆكیكردن له‌ماف و بڕیاره‌كانی گه‌له‌كه‌مان و پشتیوانیكردنی داخوازییه‌كانی خوێندكاران و پیشه‌وه‌ران، خه‌مخۆری بۆ سێكته‌ره‌كانی ته‌ندروستی و خوێندنی باڵا، شه‌ڕكردن له‌سه‌ر قوت و بژێوی هاووڵاتیان، پارێزگاریكردن له‌مافه ده‌ستورییه‌كانی كورد، درێژه پێده‌ری هه‌مان سیاسه‌ت و هه‌مان حیكمه‌تی (سه‌رۆك مام جه‌لال)ه، كه ببوه هۆی سه‌قامگیری و ئارامی له‌كوردستان و له‌عیراق و ناوچه‌كه‌ش و یه‌كَتیشی كردبووه خاوه‌نی رێباز‌و رێچكه‌یه‌ك كه هه‌مووان له‌سه‌ری ده‌ڕۆیشتن و په‌یڕه‌ویان ده‌كرد.
ئێستای یه‌كێتی ئیتر هه‌مان یه‌كێتییه‌كه‌ی مامه، كه‌ده‌بێت هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر شوێن سیاسه‌ت و هه‌نگاوه دروسته‌كانی بكه‌ون، نه‌ك یه‌كێتییه‌ك كه شوێن كه‌وته‌ی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی لایه‌نی تر بێت، یه‌كێتییه‌كه‌ی ئێستای ده‌باشان، هه‌مان یه‌كێتییه‌كه‌ی قه‌ڵاچوالانه، كه ئیمزای كۆتایی و قسه‌ی كۆتایی له‌سه‌ر هه‌ر گۆڕانكاری و هه‌نگاوێكی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كرد كه‌له‌عیراق و كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كراو ده‌گوزه‌را.
ئێستا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، عه‌رابی، سیاسه‌تێكی نوێیه بۆ یه‌كێتی، به‌وه‌ی زیاد له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكی تر به‌یه‌ك ده‌ست و یه‌ك گووتار شه‌ڕی چه‌سپاندنی پایه‌كانی دیموكراسی ده‌كات و پێداگریشه له‌سه‌ر به‌شداری هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگه‌كان له‌پرۆسه‌ی سیاسداو بۆته پارێزه‌ری مافه‌كانیان، ئه‌مه‌ش زیندووكردنه‌وه‌ی هه‌مان شێوازه له‌سیاسه‌ت كردن كه سه‌رۆك مام جه‌لال، هه‌مووانی له‌سه‌ر یه‌ك مێزكۆده‌كرده‌وه‌و له‌سه‌ر خاڵێكی هاوبه‌ش و جێی ره‌زامه‌ندی هه‌مووان رێكی ده‌خستن.
پێداگرییه‌كانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، له‌دۆسیه‌ی سه‌رۆك كۆمار، رێگریكردن له‌هه‌نارده‌ی غازی چه‌مچه‌ماڵ بۆ توركیا، هه‌نگاوێكه به‌ئاراسته‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و كۆتایی هێنانه به‌و پاوانكاری و قۆرخكارییه‌ی چه‌ند ساڵێكه پارتی بۆی چۆته سه‌رو پیاده‌ی ده‌كات.
ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردی و ده‌یكات دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی هه‌ر ئاشوب و ئاژاوه‌یه‌كه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی، چونكه بینیمان له‌ئه‌نجامی رێككه‌وتنی پارتی و سه‌درو حه‌لبوسی، چۆن هه‌رێمی كوردستان چه‌ند جارێك كه‌وته به‌ر په‌لامارو هێرشی مووشه‌كی، بینیمان چۆن دۆسیه‌ی نه‌وت و گاز له‌ده‌ست هه‌رێمی كوردستان ده‌رهێندراو سه‌درو حه‌لبوسیش هیچیان پێنه‌كرا، بینیمان ناردنی ئه‌و 200 ملیاره‌ی قوباد تاڵه‌بانی مسۆگه‌ری كرد، چۆن پارتی بۆته مه‌ترسی بڕین و نه‌هاتنی.
بۆیه، یه‌كێتییه‌كه‌ی ئێستا به‌هه‌مان نه‌فه‌س و هه‌مان پانتایی یه‌كێتییه‌كه‌ی مام، سیاسه‌ت ده‌كات و بوێرانه‌ش به قۆرخكارو پاوانكارو خۆسه‌پێنه‌كان ده‌ڵێت، ستۆپ، ئیتر ئه‌و سه‌رده‌مه گووزه‌شت و به‌سه‌رچوو كه له‌هاوكێشه‌و هه‌نگاوه ناوخۆیی و عیراقی و ناوچه‌ییه‌كاندا، حساب بۆ یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی نه‌كرێت.
هه‌ڵگورد جه‌لال
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆن کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵپەسارد
10:01 AM - 2024-05-08 -
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07
زۆرترین خوێنراو
-
کۆمسیۆن کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵپەسارد
کوردستان 10:01 AM - 2024-05-08 -
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
پرسەنامە 11:03 PM - 2024-05-07 -
دادگای فیدراڵی و 78 ساڵی خەباتی پارتی لە بەردەم ئیحراجیدا
بیروڕا 10:47 PM - 2024-05-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07 -
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 -
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07 -
سه‌عدی پیره: یۆنامی رۆڵی هه‌بێت له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا
ی ن ک 03:07 PM - 2024-05-07