riklam

پارتی گورزێكی دیكەی بەركەوت

بیروڕا 07:53 PM - 2022-03-26

ھەوراز شوانی  
ئەوەی ئەمڕۆ لەپەرلەمانی عێراق ڕویدا واتە ئەنجامنەدانی دانیشتن بەھەموو مانایەك گورزێكی دیكە بوو ئاراستەی پارتی و پرۆژە گوماناوییەكەی كرا،ئەوەش دوای بڕیارەكەی دادگای فیدرالی ودورخستەوەی زێباری لە ھەڵبژاردنی بۆپۆستی سەركۆمار لەماوەیەكی كورتدا گورزێكی سیاسی دیكەیە ڕووبەڕووی پارتی دەبێتەوە. 
دانیشتنی پەرلەمان دواخرا بۆ چوارشەممە تائەوكاتەش ھەموو ئەگەرێك بەڕووی ھاوكێشەی ھاوپەیمانییەكاندا كراوەیە ھەر لە ھەڵوەشاندنەوەو پێكھێنانی بەرەی تازە بەڵام ھیچ ئاماژەیەك بەدی ناكرێ دانوستانەكان بۆ داڕشتنی ھاوپەیمانی نوێ لەبەرژەوەندی پارتی دا بن،ھاوپەیمانی ( ئینقاز) ماكسیمال بوو،سێ یەكی پەكخەریش تاڕادەیەكی زۆر نەگۆڕە.واتە شكستی سیاسی دیكە لەبەغدا لەچاوەڕوانی پارتی دایە،ئەویش ئەم ھەموو شكستەی پێ ھەزم ناكرێ بۆیە ھەر لەئێستاوە چ لەڕووی ڕاگەیاندن و تەنانەت لایەنی دیكەش بەدوای سیناریۆیەكدا دەگەڕێ كەخەڵكی كوردستان و جەماوەرەكەی پێوە سەرقاڵ بكات. 
پارتی لەخیانەت و ھێرشكردنە سەر ھێزە نیشتمانییەكانی كوردستان كەمتەرخەمی ناكا بۆیە ئێستا دەرفەتێك لەبەردەم (ی.ن.ك) دایە لەپێناو بەھێزكردنی پێگەی جەماوەری وسیاسی چ لە ھەرێمی كوردستان و چ لە لەبەغدا ئەم ھەلە بقۆزێتەوە.

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket