كوردستانی نوێ.. فێرگەیەكی رۆژنامەگەریی
بیروڕا 05:33 PM - 2022-01-12
نووسینی.. هیوا سەرهەنگ
لە هەر یادێكی شكۆداری بۆنە تایبەتەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، وەك پەسەندێكی دیار و دەگمەن، دەستكەوت و داهێنانەكانی لە بوارە جیاجیاكانی قۆناغە یەك لە دوای یەكەكاندا .. دەبێتە شاباشی رێكخراوێكی سۆشیال دیموكرات. هەر لەو روانگەو پێودانگەوە و لە ترۆپكی شكۆدارییەكانییەوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەبێتە داهێنەر و بڕیاردەری یەكەم رۆژنامەی كوردی پاش راپەڕین لە كوردستانی ئازاددا. لە مێژووی رۆژنامەگەریی ئازادی كوردیشدا .. ( كوردستانی نوێ ) ی كردە رابەر و پێشرەوی پڕ لە عەشقی قەڵەمی ئازاد .. دەنگی ئازاد، گەرووی هاوارێكی كپ نەكراو بۆ پاڵپشتی شەپۆلەكانی بەرەو كەناری ئایندە گەشەكانی كۆمەڵی كوردەواری و مرۆڤایەتی و مافەكانی مرۆڤ.
كوردستانی نوێ .. دەرهاوێشتەی رێكەوتێكی سروشتی بێ هۆكار و بنەما نەبوو .. لە نامیلكەو گۆڤارەكانی شاخەوە لە دەم ئامێرە سەرەتاییەكانی چاپ و رۆنیۆوە،لە ستافە رووناكبیرەكانی راگەیاندنی ( یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان )ەوە خەمڵی و بیست ساڵ لەمەوبەر یەكەم پیتی كوردی لەسەر چەند لاپەڕەیەكی سپی بێگەرد .. بەرچاو روون .. گەشبین چاپكرا. وەك یەكەم زەنگی دەنگی ئازادی رۆژنامەگەری .. سەوڵی قەڵەم لە دەریای ئازادیدا و لە ژێر ناوی ( كوردستانی نوێ ) دا وەك رۆژنامەیەكی رۆژانە، بۆ یەكەم جار شەرەفی یەكەم رۆژنامەی كوردی لە ئێخەی خۆیدا.
كوردستانی نوێ .. هەر لە سەرەتاوە، هەڵگری هەناسەی درێژ و كەشكۆڵی پڕ بوو .. هەر بۆیە بووە یەكەم خوێندنگەی رۆژنامەنووسان و دەنگی ئازاد .. هاندەر و فێركارێكی دڵسۆز بوو بۆ راهێنانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لەسەر ئازادی رادەربڕین و رەخنەگرتن .. وتە و بانگەشە و رێنماییەكانی شكۆی نیشتمان رەوانشاد مام جەلال بۆ بەرپرس و ستافەكانی ( كوردستانی نوێ ) رێخۆشكەری ئاهەنگی دەنگی ئازاد و ئازا و بوێرەكانی تێكەڵ بە رەخنەسازییە پڕ بنەماكان بوو.. هەر بۆیە گەشانەوەی پشكۆی ئازاد لە هەناوی زەمینەیەكی بەستەڵەكی راهێنراو لەسەر ترس و تۆقاندن و كپكردن، بە تەنیا كوردستانی نوێ دەستپێشخەری چەكێكی مەشخەڵ هەڵگرتووی گڕدار بوو .. كوردستانی نوێ .. سەرەتای سەفەرێك بوو بەنێو جیهانی رۆژنامەگەریدا، موتوربە كراو بوو به ئازار و تینوویەتی میللەتێكی بێ بەش و ستەم لێكراودا، میللەتێكی تامەزرۆی كرانەوە و پەیوەندیكردن .. تیژڕەو هێندەی دواكەوتنی لە پێشكەوتنەكانی مێژوو .. لە جوانیەكانی ژیان.
كوردستانی نوێ ... نوێگەرییەكی بێ هاوتا بوو، وەك هزرێكی نوێی زیندوو، وەك بەرگێكی قەشەنگ كرایە بەری كۆتەڵە ژاكاوەكانی ساڵانێكی زۆری كۆت و زنجیری قەڵەم و هزر.
كوردستانی نوێ .. نوێ بەرەو یاسا .. نوێ بەرەو دیموكراسی، نوێ بەرەو ئاشتی و گەشەسەندن و دیموكراسیەت، بەرەو ئاسۆیەكی روون، ئاسۆیەك دوور لە پاوانخوازی، گۆشەگیری، نزیك لە یاسا و بە دیموكراسیكردنی دامەزراوەكانی كۆمەڵەی شارستانی.
كوردستانی نوێ .. یەكەم هەنگاوی شاڕێی تەواوكەری رێچكەی كاروانی دنیای رۆژنامەگەری لە شاخەوە لە نووكی قەڵەم و تفەنگە ئازادەكانەوە بووە رابەری پێنووسە ئازادەكانی بەرەو دیموكراسی و داهێنان و نوێكاری.
لە یادی سی ساڵەی ( كوردستانی نوێ ) ی ئازیزدا، سڵاو لە ووشەی كوردی ئازاد .. لە رۆژنامەگەریی كوردی .. سڵاو لە یەكەم ژمارەی كوردستانی نوێ، كە تاجی یەكەم رۆژنامەی رۆژانەی كوردی لەسەرنا.
سڵاو لە ستافە ماندوونەناسەی شەونخوونیان بە دیار وشە و رستە و دەركردنی ( كوردستانی نوێ ) ەوە كردووە.
هۆڵەندا 12-1-2022
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مهڵبهندی دیراساتی یهكێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا دهستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وتهبێژی یهكێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ ههڵبژاردن ئامادهكردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28