بۆشایی ئه‌منی و.. بۆشایی تریش
بیروڕا 03:46 PM - 2021-12-04
ستران عه‌بدوڵڵا
هه‌ر بۆشایی ئه‌منی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عیراق نییه كه پێویسته پڕ بكرێته‌وه.
بۆشایی ئه‌منی، هی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی تریش هه‌ن كه پێویست پڕ بكرێنه‌وه.
بۆشایی ئه‌منی نێوان هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سوپای عیراق بۆشاییه‌كی زه‌ق و به‌رچاوه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق كه دیوه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كه‌ی داعش و تیرۆریستان درزی تێده‌كه‌ن و به‌كاری دێنن و رۆژانه چالاكی تیرۆریستی لێوه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وانه‌ی پێیان خۆشه ئه‌م درزه بمێنێ و پڕ نه‌كرێته‌وه زۆرن كه دنه‌ی فراوانكردنی ده‌ده‌ن و هانی وه‌ك خۆی مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه سیاسییه خراپه‌كه‌ی نێوان ده‌ده‌ن تا له‌سه‌ر زه‌مینی واقیعی سه‌ربازی و ئه‌منی ره‌نگ بداته‌وه، پشێوی و شپرزه‌یی دروست بكا كه خوێن و فرمێسكی سه‌رباری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌م بۆشاییه زه‌قه به به‌رچاومانه‌وه. ده‌نا بۆشایی تریش زۆرن كه خۆیان مه‌ڵاس داوه و له رووداو و به‌سه‌رهاته‌كاندا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و ده‌بنه به‌ڵا.
بۆشایی ئه‌منی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی تر وا كه هیچیان له‌وی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه‌متر نییه كه داعشی به‌دناو، هه‌ر ئه‌و ناوی به‌ده ده‌نا ره‌فتار داعشی تریش زۆرن، به كاری دێنێ. بگره بۆشایی نێوان و نێوان خه‌ریكه ده‌بێته لۆگۆیه‌كی جێگیر له‌جێی ئه‌وه‌ی دیارده‌یه‌كی تێپه‌ڕ بێت. بۆچی ئێمه پێمان وایه بۆشایی له‌نێوان هه‌ولێر و سلێمانی، نێوان یه‌كێتی و پارتی، حزبه‌كان له‌نێوان یه‌كتری، حوكمڕان و ئۆپۆزسیۆن نییه كه هێشتاش پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه؟
بۆشایی وا كه نه رێكه‌وتنه كۆنكرێتییه‌كان پڕیان كردۆته‌وه، نه ده‌رس و په‌نده‌كانی رابردوو و نه چانسه‌كانی داهاتوو ده‌توانن به‌هانایه‌وه بێن.
بۆشایی وا كه عورفی كوردانه، عورفی سیاسی و جه‌نتڵمانیش ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ن.
بۆشایی زۆرن، بۆشایی نێوان شاره‌كان و ناوه‌ندی پارێزگاكانی كوردستان له‌رووی گه‌شه و نه‌شه، له‌رووی ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌وه. بۆشایی چینایه‌تی زه‌ق و ره‌ق و ته‌ق كه وێنه‌ی نییه له ململانێی كۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی شه‌رق و غه‌ربدا كه ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی خستۆته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه. بۆشایی نێوان نه‌وه‌كانی كورده‌واری كه ده‌ڵێی به زمانی ژاپۆنی له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌دوێن و وه‌رگێری خائین قسه‌كانیان ده‌گوازێته‌وه.
بۆشایی نێوان ژن و مێرد، نێوان كوڕ و كچانی كورده‌واری كه سه‌دان مۆدێل و به‌دحاڵی بوون و به‌دگۆیی تێكی داون، سه‌دان داعشی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێڵی دوژمن و خێڵی درۆ ده‌وری داون.
بۆشایی نێوان میدیای ره‌سمی و به‌رپرس و ره‌وتی سۆشیال میدیای سه‌رهه‌ڵداو و گه‌شه‌كردوو كه خراپ و باشیان تێدایه و پێمان لێك جیا ناكرێته‌وه.
بۆشایی زۆرن، هه‌ر بۆشایی نێوان پێشمه‌رگه و سوپا نییه. بۆشایی وا له‌سه‌ر سنووری بیلاروسیا كه نازانین كێ كۆچبه‌ری هه‌ژاری و بێ ده‌ره‌تانییه و كێش ناجسن و ناڕه‌سه‌نه كه له‌به‌رده‌م دیكتاتۆری بیلاروسیا مه‌دحی دیكتاتۆری بیلامانای به‌عس ده‌كات.
بۆشایی تر زۆرن، كه ده‌مگوت تۆی خوێنه‌ریش هی تری لێ زیاد بكه. به‌س به كۆمێنتی زۆری نه‌شیاودا ده‌زانم په‌یوه‌ندی نووسه‌ر و خوێنه‌ریش وا تێكچووه سه‌د داعش ته‌راتێنی تێدا ده‌كات و سه‌د كۆمێنتچن و ده‌ستچن و لوغمچێنی ده‌مامكدار ژینگه‌كه‌ی ئالوده و پیس كردووه.
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28