riklam

قەوارە سیاسیەکان بۆیان هەیە؟

بیروڕا 10:14 PM - 2021-12-02

ئایە قەوارە سیاسیەکان بۆیان هەیە تانە لە بڕیارەکانی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان بدەن ؟

یەکەم : بەپێی بڕگەی پێنجەم  لەماددەیدەیەمی و ماددەی 18 یاسای کۆمسیۆنی ئتتحادی ژمارە 31 ی ساڵی ساڵی 2019 ، ئەنجومەنی کۆمسیاران لە سکاڵاکان دەڕوانێت و بڕیاریان لە بارەوە دەدات .

دووەم : بڕیارەکانی ئەنجومەنی کۆمسیاران مایەیی تانە لێدانن تەنها لەبەردەم دەستەی دادوەری هەڵبژاردن (دادگای هەڵبژاردن) .

سێیەم : بەپێی ماددەی 19 ی هەمان یاسا دەستەی دادوەری هەڵبژاردن(دادگای هەڵبژاردن) پێکدەهێنرێت ، بۆ یەک لای کردنەوەی ئەو تانانەی لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی کۆمسیاران دەدرێن .

چوارەم : بەپێی بڕگەی سێیەم لە ماددەی 19 ی یاسای کۆمسیۆن ، بڕیارەکانی دەستەی دادوەری هەڵبژاردن بنبڕە قابیلی تانە لێدان نین .

پێنجەم : لە ڕاگەیاندنەکان کوێبیستی ئەوەبوین کە حزبەکان سکاڵایان هەیەو تانە لە بڕیارەکانی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان دەدەن ، وەبەشێک لە حزبەکان تانەیان داوە لە وانە حزبەکەی هادی عامڕی.

شەشەم : لە ماددەی 93 دەستور دا هاتوە :یەکەم ،چاودێری لەسەر دەستوری بوونی یاساکان و پەیرەوە بەرکارەکان .

دووەم ،ڕاڤە کردنی دەقە دەستوریەکان .

سێیەم ،یەکلا کردنەوەی ئەو کێشانەی لە جێبەجێکردنی یاساکانی فیدرالی وبڕیارەکان و سیستەم و ڕێنمایەکان و کار ڕاییەکانی دەرچوو لە دەسەڵاتی فیدڕالی دروست دەبێت ،و یاسا دەستەبەری مافی هەر یەک لە ئەنجوومەنی وەزیران و ئەوەی پەیوەندی هەیە لە تاکەکان و ئەوانی تر دەکات لە مافی تانووت لێدانی ڕاستەوخۆ لە بەرانبەردادگا .

چوارەم ، یەکلا کردنەوەی ئەو ناکۆکیانەی لە نێوان حوکمەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێم و پارێزگاکان و شارەوانیەکان ......ڕوو دەدات .

پێنجەم ،یەکلا کردنەوەی ئەو ناکۆکیانەی کە ڕوو دەدات لەنێوان حکومەتی هەرێمەکان و پارێزگاکان .

شەشەم ،یەکلا کردنەوەی ئەو تۆ مەتانەی ئاراستەی سەرۆک کۆمارو سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێن .

حەوتەم : پەسەند کردنی دەرنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەندامیەتی ئەنجومەنی نوێنەران .

هەشتەم :  ا . یەکلا کردنەوەی ناکۆکی لەسەر تایبەتمەندیەتی لە نێوان دادوەری فیدڕاڵی و دەستە دادوەریەکانی هەرێمەکان و ئەو پارێزگایانەی لە هەرێمێکدا ڕێک نەخراون .

ب. یەکلا کردنەوەی ناکۆکی تایبەتمەندیەتی لە نێوان دەستە دادوەریەکانی هەرێمەکان یان ئەو پارێزگایانەی لە هەرێمێکدا ڕێک نەخراون .

پرسیارو سەرنج : بەپێی بڕگەی حەوتەمی ماددەی 93 دەستور ، پەسەنکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژارد لە دەسەڵاتی دادگای باڵای فیدراڵی دایە ، وە بە پێی بڕگەی سێیەم لەماددەی 19 ی یاسای کۆمسیۆن بڕیرەکانی دەستەی دادوەری هەڵبژاردن بنبڕن ؟ ئەی چۆن حزبەکان تانە لە بڕیارەکانی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان دەدەن ، 

ئایە دادگای فیدڕاڵی تانەکان وەردەگرێت ؟ ئایە دادگای فیدڕاڵی ئەتوانێت ئەنجامەکان پەسەند نەکات ؟ بەڕای بەندە گەر قەراینەکانی بەردەم دادگای باڵای فیدڕاڵی باوەڕ پێکەر بن نابێت ، ئەنجامەکان پەسەند بکات ،

 

سلێمان مستەفا

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket