له‌رۆژی سلێمانیدا ئاهه‌نگ سازده‌كه‌ین، به‌ڵام ؟
بیروڕا 10:02 PM - 2021-12-01
به ئاماده‌بوون و ره‌زامه‌ندی ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌سایه‌تی شار‌و نوێنه‌رانی ده‌زگا په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیرییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له ٩/١١/٢٠٢١ بڕ‌یارێكی ده‌ركرد به دیاریكردنی ١٤/١١ ی هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی سلێمانی ، و سازكردنی ئاهه‌نگیش بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته. خۆشحاڵبووم به بڕ‌یاری ئه‌نجومه‌ن به دیاریكردنی رۆژێك بۆ شاری سلێمانی و ئاهه‌نگگێڕ‌ان پێوه‌ی، چونكه شاره‌كه‌مه و جێی شانازیمه؛ وهه‌روه‌ها به رۆڵی سه‌ركردایه‌تی زانایانی سلێمانی كه به باوانی دامه‌زرێنه‌رانی رۆشنبیری كوردی ناوزه‌ند ده‌كرێن. ئه‌وه‌ی ئاشكرایه كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ٣١ی ئۆكتۆبه‌ری هه‌موو ساڵێكی به رۆژێكی جیهانیی بۆ شاره‌كان ناوزه‌ند كرد؛ بۆیه هه‌ڵبژاردنی رۆژی ١٤ /١١ له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه؛ وه‌ك رۆژی سلێمانی ناگونجێ له‌گه‌ڵ بڕ‌یاری كۆمه‌ڵه‌ی گشتی و له‌گه‌ڵ به‌رواری دامه‌زراندنی سلێمانیدا و ئه‌وه‌ی پێیوایه كه له هاوینی ١٧٨٥ م بوو؛ نه‌ك له پایزی ١٧٨٤ وه‌ك بڵاوده‌كرێته‌وه.
توێژه‌ران و كه‌سایه‌تییه خاوه‌ن فكرییه‌كانی كورد بۆ زانینی ساڵی دامه‌زراندنی سلێمانی پشتیان به گێڕ‌انه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسان وده‌ستنوسه‌كان به‌ستوه ؛ له‌و روانگه‌یه‌وه محمد ئه‌مین زه‌كی مێژوونوسی كورد و سه‌ید عه‌بدولره‌قیب یوسفی زانای ئاسه‌وار پشتیان به‌ساڵی ١١٩٩ هجری به‌ستوه؛ وه‌ك ساڵی دامه‌زراندنی شار‌و گواستنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری میرنشینی بابان بۆی، له‌كاتێكدا محمد قزلجی زانا و شێخ محمد خاڵ؛ وه‌ك ساڵی دامه‌زراندنی سلێمانی پشتیان به ساڵی ١٢٠٠ هجری به‌ست .
سه‌نته‌ری ده‌ستنووس و توێژینه‌وه‌كانی كتێبخانه‌ی ژین له سلێمانی سه‌رله‌نوێ په‌رتوكی (خلاێه تاریخ كورد وكوردستان ) ی محمد ئه‌مین زه‌كییان به‌چاپگه‌یانده‌وه، وه لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاریش به پیاچونه‌وه‌ی په‌رتوكه‌كه گه‌یشته ئه‌وه‌ی راستترین به‌روار بۆ دامه‌زراندنی سلێمانی بریتییه له ماوه‌ی نێوان ١٧٨٦-١٧٨٥. له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه‌یه‌كم ده‌رباره‌ی رۆشنبیری سلێمانی له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا (كه ماوه‌ی دوو ساڵه سه‌رقاڵی كاركردنم) هاوڕ‌ام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بنكه‌ی ژین پێی گه‌یشتووه.
بۆ زانینی ماوه‌ی دیاریكراو؛ گه‌ر له ئێستادا رۆژژمێری گروگری باومان به‌كارهێنا، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌ره‌تای ساڵی ١١٩٩ هجری ده‌كه‌وێته رێكه‌وتی ١٤/١١/١٧٨٤ میلادی وه كۆتایی ساڵی ١٢٠٠ هجری ده‌كه‌وێته ٢٢/١٠/١٧٨٦ . له روانگه‌ی نه‌بوونی به‌ڵگه‌یه‌كی بیانوبڕ تایبه‌ت به رۆژو مانگی دامه‌زراندنی سلێمانی، ده‌بێت پشت به بارودۆخی كه‌شوهه‌وا و نه‌ریته‌كانی دانیشتوان ئه‌و كات ببه‌سترێ بۆ گه‌یشتن به به‌روارێكی نزیكه‌یی بۆ دامه‌زراندنی شار.
چه‌ندین بارودۆخ و ئامراز هه‌ن كه بۆ دیاریكردنی به‌رواری سه‌ره‌تای سلێمانی ده‌بێت كاری پێبكرێت. یه‌كه‌م، ئه‌وه‌ی له‌كوردستاندا زانراوه دابه‌شكردنی ساڵه بۆ چواروه‌رز: ده‌ستپێكردنی به‌هار له ٢١/٣، هاوین ٢١/٦، پایز ٢١/٩، و زستان ٢١/١٢ . سه‌رماو وه‌رزی باراناوی له مانگی ئۆكتۆبه‌ر ( ده‌یه‌م) تا كۆتایی مانگی ئیبریل (چواره‌م) ده‌ستپێده‌كات . پێش دوو سه‌ده، پله‌كانی گه‌رما به دوو پله كه‌متر بوو له كاتی ئێستا و بارانیش به زۆری ده‌باری؛ بۆیه له مانگی ١٠ ه‌وه دانیشتوان ده‌ستیان ده‌كرد به داخستنی جێگا و ئاماده‌سازی بۆ وه‌رزی سارد .
(تا ئێستا ئه‌م نه‌ریته له سلێمانی و شاره‌كانی تریشدا پیاده ده‌كرێت) . بۆیه ئه‌و كاته‌ی ئه‌میری بابان ئیبراهیم پاشا فه‌رمانیكرد به دروستكردنی ماڵ، مزگه‌وت، و بازاڕ‌ه نوێكانی شار باشتر بوو كه بیناكردن له ماوه‌ی نێوان كۆتایی به‌هار تا سه‌ره‌تای پایزی ساڵی ١١٩٩ هجری ده‌ستپێبكات. دووه‌م، دیواره‌كان له به‌رد یان خشتی قۆڕ دروستده‌كراو و لقه‌كانی داره‌كانیش بۆ سه‌قف به‌كارده‌هات. ئه‌وه‌ی زانراوه قوڕ پێش به‌كارهێنانی پێویستی به ووشكبونه‌وه‌و گه‌رمی هه‌یه و ئه‌وه‌ش له هاویندا دابین ده‌بێت ، هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی سلێمانی داره‌كان له كۆتایی پاییزدا ده‌بڕ‌ێنه‌وه؛ ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی گه‌رمكردنه‌وه له زستاندا یان بۆ بیناكردن له هاوینی داهاتوودا. سێیه‌م، له روانگه‌ی بوونی شاخی گۆیژه‌ی سه‌خت له نێوان قه‌ڵاچوالان و شوێنی تازه‌ی شار كاری گواستنه‌وه له نێوانیاندا له ماوه‌ی وه‌رزی سارد‌و باراناویدا پرۆسه‌یه‌كی قورسه. له روانگه‌ی ئه‌و بارودۆخانه‌وه، سه‌ره‌تای هاوینی ساڵی ١١٩٩ هجری گونجاو ده‌بێت بۆ ده‌ستپێكردن به بیناكردنی سه‌رچاوه‌و بنچینه‌كانی شاری نوێ و ئه‌وه‌ش هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ ٢١/٦/١٧٨٥ و ته‌واوكردنی بیناكه له هاوینی ١٢٠٠.
به‌رواری پێشنیاركراو ٢١/٦/١٧٨٥ نزیكترینه له راستییه‌وه و باشترینه بۆ ناولێنانی به رۆژی سلێمانی له به‌رواری بریارلێدراوو باوه‌وه كه ١٤/١١/١٧٨٤ . پێم باشه سه‌رنجی توێژه‌ران راكێشبكه‌م به گرنگی گه‌ڕ‌انه‌وه بۆ ده‌ستنوسه‌كان كه له‌لایه‌ن زانایانی ئاینیی و فه‌قێكانیانه‌وه له مزگه‌وته‌كانی قه‌ڵاچوالان و چوارتاو مه‌ڵكه‌نی و سلێمانییه‌وه له ماوه‌ی ١٧٨٧- ١٧٨٤ نوسراونه‌ته‌وه بۆ گه‌یشتن به به‌رواری راست و ره‌وان.
نوسینی: د. سه‌ڵاح عه‌زیز
له عه‌ره‌بییه‌وه: كنێر عه‌بدوڵا
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22 -
سەرۆکایەتی هەرێم رێزلێنان بە PUKMEDIA دەبەخشێت
کوردستان 12:05 PM - 2024-04-22 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-04-22