خۆپیشاندانه‌كانی خوێندكاران و داوای ڕه‌وا و ڕێگای چاره‌سه‌ر
بیروڕا 07:02 PM - 2021-11-30
سه‌رتیپ عه‌لی -ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
له‌م وتاره‌دا له چه‌ند ڕهھهندێكهوه قسه له‌سه‌ر داوای خوێندكاران و مافه‌كانیان ده‌كه‌م، چ وه‌ك مافی خوێندن به خۆڕایی و چ وه‌ك مافی ده‌رماڵه و ده‌ستگیرۆیی خوێندكار له قۆناغی فێربوون و پێگهیندا:
ره‌هه‌ندی ده‌ستوری ؛به پێی مادده‌كانی ده‌ستوری عیراق خوێندن به‌خۆڕاییه له‌كه‌رتی حكومه‌ت كه‌واته پێدانی مافی خوێندن له عێراق به كوردستانیشه‌وه ئه‌مه جێبه‌جێكردنی ده‌ستوره و هیچ منه‌تێكی تێدا نیه.
*ره‌هه‌ندی سیاسی*؛ خوێندنی خۆڕایی له‌كه‌رتی حكومه‌ت وابه‌سته‌یی نیشتمانی و هاووڵاتیبون لای تاك به‌هێزتر ده‌كات،،،
ده‌وڵه‌تی نه‌وت و سامانه سروشتیه‌كان، ئه‌و ده‌وڵه‌ت و هه‌رێمانه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی و سامانی سروشتییان هه‌یه ده‌بێت به شێوازی جۆراو جۆر و به پێی یاسا هه‌ستن به‌دابه‌شكردنه‌وه‌ی داهات به‌سه‌ر هاوڵاتیان و زیاتركردنی خزمه‌تگوزاری كه‌رتی گشتی، ئه‌و وڵاتانه‌ی نه‌وت و سامانه سروشتیه‌كانیان نیه یان كه‌متر خاوه‌نی سامانی سروشتین و پشبه‌ستون به پیشه‌سازی و دانانی باجی زۆر له‌سه‌ر داهاته‌كان ته‌نانه‌ت له باج وه‌رگرتنیش جیاوازی هه‌یه به پێی زۆری داهات و ئاستی سه‌رمایه و له‌سه‌ر بنه‌مای باجی زۆرتر له‌سه‌ر خاوه‌ن داهاتی زیاتر و دواتر داهاتی باجه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ت له‌خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆر خه‌رجده‌كرێت و به‌شێكی داهاتیش وه‌ك هاوكاری ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی social insurance ئه‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان پێه‌تی وه‌ك خه‌ڵكی بێكار تا ئه‌و كاته‌ی كار ئه‌دۆزێته‌وه ، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، ئه‌وانه‌ی كهپێوستیان به‌هاوكاری هه‌یه یان خه‌ڵكانی بێلانه و نه‌خۆش،،،،،
باكگراوندی ده‌رماڵه له‌هه‌رێم ؛له‌دوای ڕاپه‌ڕین سه‌ره‌ڕای كه‌مده‌رامه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رماڵه دراوه به‌خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان راسته ئه‌و كات ته‌نها سێ زانكۆ و سێ په‌یمانگا هه‌بوه به‌ڵام ئێستا ژماره‌ی خوێندكار و زانكۆ‌و پهمانگاكان زیادی كردوه له‌هه‌مان كات داهاتی حكومه‌تیش زیادی كردوه . به‌راورد به‌و ساڵانه‌ی ده‌رماڵه ئه‌درا
ده‌رماڵه بۆ هه‌موان یان بۆ به‌شێك؟
جار به‌جار ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌ین و ده‌كرێت ئایا هه‌موو خوێندكارێك شایسته‌ی ده‌رماڵه‌ی هه‌یه له‌كاتێكدا خوێندكار هه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده و مناڵی خواپێ‌داو و كاربه‌ده‌ست و كێ وكێن، یان ئایا ده‌رماڵه‌ی ناوشار, بۆ ئه‌مه ئه‌گه‌ر نمونه‌ی به‌شه خۆراك وه‌رگرین له عیراق یان ئه‌و به‌رمیله نه‌وته‌ی به حساب ساڵی جارێك بدرێت به‌هه‌موو خیزانێك (نه‌شدراوه و جاری واهه‌یه دوو ساڵ و زیاتریش ئه‌یده‌ن) كه‌واته ئه‌بێت هه‌موو خوێندكارێك مافی وه‌رگرتنی ده‌رماڵه‌ی هه‌یه خۆ بڵێین پێویستی نیه ئه‌وه بۆ به‌شه خۆراكیش راسته كه زۆر خه‌ڵك پێویستی نیه و وه‌ری ناگرێت،، به‌ڵام ئه‌زانن له سه‌رۆكی كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیر و سه‌رۆك هه‌رێم و سه‌رۆكی پارله‌مان و وه‌زیر و هه‌موو پله باڵا‌و هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار هه‌ر هه‌مووی ناوی له لیستی بایعیدا هه‌یه و وه‌ری ئه‌گرێت یان ئه‌یدا به‌خه‌ڵكی ئه‌وه بژارده‌ی خۆیه‌تی، لێره‌دا بنه‌مای یه‌كسانی په‌یڕه‌وكراوه نه‌ك دادپه‌روه‌ری، وه‌ك وتمان هه‌موو كه‌س مافی دارایی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه. ده‌ره‌نجام ده‌رماڵه به مانای وه‌رگرتنی پشكێك له داهاتی خۆت له ده‌وڵه‌ت مافه بۆ توێژێكی وه‌ك خوێندكار كه له قۆناغێكدایه كاری نیه و خاوه‌ن پیشه نیه ( بۆ ئه‌وانه‌ی كه خوێندنیان ته‌واوكردوه كاریان هه‌یه ئێستا؟!) وه‌ك به‌ستنه‌وه و به‌هێزكردنی رایه‌ڵه‌ی ئینتیما بۆ وڵاتیش كه هه‌ست بكه‌یت تۆش پشكێكی راسته‌وخۆت له داهات به‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ش بایه‌خی درێژخایه‌نی خۆی هه‌یه بۆ نه‌ته‌وه و . ده‌وڵه‌ت..،.
ئه‌ی خوێندكارانی ئه‌هلی چی بكه‌ن؟ كێن ئه‌وانه‌ی له خوێندنی ئه‌هلی ده‌خوێنن؟
چه‌ند گروپێكن ::_ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نێكیان هه‌یه و ده‌رفه‌تی خوێندنیان نه‌بوه ئێستا ده‌خوێنن (و تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ی بۆ كۆلێژ و به‌شێكی باشتر ده‌خوێنن فه‌رمانبه‌رن یان په‌ره به‌بواره‌كه‌ی خۆیان ئه‌ده‌ن.._ ئه‌وانه‌ی له خوێندنی حكومی ناویان نایه‌ته‌وه یان له به‌شی دڵخوازی خۆیان ناویان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه دێن له ئه‌هلی ده‌خوێنن،،، بۆ ئه‌مه باشترین ڕێگا پرۆژه‌ی قه‌رزی درێژخایه‌نه چونكه ئه‌م خوێندكارانه سه‌ره‌ڕای كرێی خوێندن خۆیان خه‌رجی به‌شه‌ناوخۆیی وهاتوچۆ ئه‌ده‌ن و پێویستیان به ده‌ست گیرۆیی هه‌یه ئه‌كرێت قه‌رزی درێژ خایه‌ن وه‌رگرن و به‌و ڕێوشوینه‌ی حكومه‌ت كه‌هه‌یه بۆ وه‌رگرتنه‌وه قه‌رز لێیان وه‌ربگرێته‌وه(وه‌ك پێشینه‌ی خانوبه‌ره و ...هتد).
چۆن ئه‌م ده‌رماڵه‌و قه‌رزی خوێندنه په‌یدا بكرێت و بدرێت به خوێندكاران؟
دروستكردنی سندوقی دارایی پشتیوانی خوێندكاران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، سه‌رچاوه‌ی پاره‌ی سندوق بریتی ده‌بێت له‌داهاتی زانكۆ و په‌یمانگاكان، ئه‌و پارانه‌ی له‌زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلیه‌كان و وه‌رده‌گیرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه، داهاتی به‌كرێدانی كافتریا و هۆڵه‌كان و تاقیگه‌كانی سه‌ربه‌خوێندنی باڵا، رسوماتی وه‌رگرتنی بڕوانامه، هاوكاری و به‌خشینی كۆمپانیا و كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كان، به‌شێك له‌داهاتی نه‌وت و غاز...
*په‌یامه‌كه نێردرا*، دوای چاره‌سه‌ر بڵێن په‌یامه‌كه گه‌شت؛ دوو ڕۆژ خۆپیشاندان بۆ ناڕه‌زایه‌تی سه‌رشه‌قام به‌ڵام ئه‌و كاتانه‌شی له‌ماڵبن یان له به‌شه ناوخۆیی له‌خه‌ت بن به مۆبایله‌وه یان له وه‌رزش و كتێبخانه هه‌ر ناڕازین و داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن، جا ئه‌گه‌ر بێده‌نگ بن یان ده‌نگ هه‌ڵبڕن، زۆر جار بێده‌نگی خۆی شێوازێكی ئاخاوتنه، به هیوای چاره‌سه‌ری كرداریی.
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18