ده‌كرێت ئیران دۆستێكی له‌وان باشتر بێت؟
بیروڕا 01:30 PM - 2021-11-16
سیاسه‌تی وه‌ك برا به‌شی ده‌كه‌ین، هی خۆم بۆ خۆم ئه‌وه‌ی تۆش ده‌خۆم، له‌م هه‌رێمه‌دا به‌دی ده‌كه‌م، ماسییه گه‌وره‌كه ورده ورده و له‌سه‌ر خۆ كه‌وتووه‌ته گیانی ئه‌وانی دیكه. هه‌ندێك شت سه‌باره‌ت به هاوسنووریی له‌گه‌ڵ ئێران بۆ ده‌ڤه‌ری سلێمانی، ئه‌وه‌ی له‌ژێر هه‌ژموونی یه‌كێتی دایه ده‌خزێندرێته ناو چوار چێوه‌ی سیاسه‌تی هه‌رێم و هێڵی سووری بۆ داده‌ندرێت، به‌ڵام له‌ولاوه و له‌گه‌ڵ توركیا له هه‌موو بواره‌كاندا پارتی خۆی گرێداوه پێیانه‌وه و له‌وێشه‌وه به هاوكاری سه‌رۆكی توركیا ده‌یان به‌ستنه‌وه به وڵاتانی كه‌نداوه‌وه، له‌وانه‌ی ئێستا بوونه‌ته نوێنه‌ر و ده‌ڵاڵی ئیسرائیل به ناوچه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆ دۆزینه‌وه‌ی دۆستی زیاتر و فراوان كردنی سیاسه‌تی نزیك بوونه‌وه له ئیسرائیل.
پارتی وه‌ك حزبێك كه زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومڕانیی هه‌رێمی له بن ده‌ستدایه، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته گرنگ و هه‌ستیاره‌كان له‌سه‌روویانه‌وه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، هه‌موو ئه‌و سیاسیه‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌یگرێته به‌ر له پێناوی چه‌سپاندنی زیاتری پێگه‌ی خۆیه‌تی نه‌ك هه‌رێم به گشتی، له‌م لاشه‌وه له‌سه‌ر یه‌كێتی ده‌خوێنێت و ده‌ڵێت ئه‌وان سه‌ر به ئێرانن.
بۆچی ئێران؟
زۆرمان له‌م باره‌وه وتووه، ئێران وڵاتێكی دراوسێی هه‌رێمی كوردستانه، زۆرینه‌ی سنووره‌كانمان له‌و ناوچانه‌ن كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیدان، ئه‌وه‌ش ده‌بینین كه پارتی بۆ خۆی ده‌یكات، كه‌وابوو ئێمه له‌م ده‌ڤه‌ره چی بكه‌ین باشه؟
كاتێك ده‌بینین پارتی به‌وه‌وه ناوه‌ستێت كه دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ توركیا پته‌و ده‌كات و كارئاسانی بۆ ده‌كات له‌م هه‌رێمه‌دا، له پاڵیشیدا بێ گه‌ڕانه‌وه و حسابكردن بۆ هێزێكی تر خه‌ریكی خۆنزیك كردنه‌وه ده‌دات له‌گه‌ڵ لایه‌نی شیعه له به‌غدا، ئه‌وانه‌ی كه زیاتر دۆستی یه‌كێتی بوون، كه‌واته پارتی ده‌یه‌وێت له‌دوای پاراستنی په‌یوه‌ندییه حزبییه به‌رژه‌وه‌ندی ئامێزه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا، ئیرانیش قه‌ناعه‌ت پێبكات كه هه‌رخۆیان ده‌توانن هاوشێوه‌ی زۆنی زه‌رد له سه‌وزه‌كه‌شدا رۆڵیان هه‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئیران، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كه به‌ده‌ستی خۆیانه و فه‌رمانی هه‌رێمییش هه‌ر لای خۆیانه.
كه‌واته ده‌بێت یه‌كێتی چی بكات؟
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌گه‌ر ئه‌م راستییه بزانێت و ساڵ له‌دوای ساڵ و هه‌ڵبژاردن له‌دوای ئه‌وی دیكه، پارتی به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی زۆرتر ببێت، له‌گه‌ڵیشیدا باوه‌ڕمان به پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت و دان به ئه‌نجامه‌كانیدا بنێین، كه‌واته باوه‌ڕمان به‌وه‌ش ده‌بێت كه ئه‌م ململانێیه به شه‌ڕ و هێز ناكرێت.
له‌م حاڵه‌ته‌دا مانه‌وه له‌م دۆخه‌دا به‌ره‌و خراپترمان ده‌بات" مه‌به‌ست له‌م ده‌ڤه‌ره‌یه" كاتێك به‌خۆمان ده‌زانین كه پارتی ره‌قه‌م یه‌كه و كارتی به‌هێزتره لای دراوسێكان، ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ هه‌ڵكشانی خۆیان هه‌رچی چاوه‌ڕوان ناكرێت بیكه‌ن، كه‌وابوو ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌مه بین و به دووری نه‌زانین.
ئه‌وان حزبێكن و كار و به‌رنامه‌ی خۆیان درێژه پێده‌ده‌ن وه‌ك هه‌ر حزبێكی تر، سیاسه‌تیش هه‌مووی تاكتیك و خۆده‌ربازكردنه بۆ گه‌یشتن به پله‌ی یه‌كه‌م یان هێزی یه‌كه‌م، بۆیه ده‌بێت یه‌كێتیش له‌م ده‌ڤه‌ری سه‌وزه كه ئێستا پانتاییه‌كی باش له خۆ ده‌گرێت به گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و راپه‌ڕین و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی له كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ریشی، هه‌وڵی داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌كی پته‌و بدات بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره له‌گه‌ڵ ئێران له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شه‌وه.
كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئیران هه‌بێت ئارام ده‌بین؟
هیچ وڵاتێك ناتوانێت له‌گه‌ڵ درواسێكه‌ی خۆیدا كێشه‌ی هه‌بێت به‌ڵام دۆستی وڵاتێكی دوورده‌ست بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بوو ئه‌وه سه‌قامگیریی نابێت و زیان به خاك و خه‌ڵك ده‌گات. عیراقی زه‌مانی سه‌دام هه‌شت ساڵ له‌گه‌ڵ ئیران له شه‌ڕدا بوو، ده‌یان وڵاتی جیهانی و عه‌ره‌بی و ئیسلامی پشگیریی عیراقیان كرد به‌ڵام هیچكام له‌م په‌یوه‌ندی و پشتگیری كردنانه نه‌یانتوانی سه‌ریبخه‌ن و به دووری بگرن له‌و زیانه گه‌وره‌یه‌ی به خه‌ڵك و خاكه‌كه‌ی و ئابوورییه‌كه‌ی كه‌وت.
ئێمه ده‌بێت دڵمان به سڵاوێكی ئیران خۆش بێت و به گه‌رمی وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه نه‌ك به باوه‌ش كردنه‌وه‌ی میره‌كانی كه‌نداو.
خه‌ڵكی ئێران به‌شێكیان هاو نه‌ته‌وه‌مانن، سنوورمان له‌گه‌ڵ یه‌ك زۆره، به گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژووش ئێمه له‌م ده‌ڤه‌ره هه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران دۆستایه‌تیمان هه‌بووه. هه‌موو ئه‌مانه ده‌ڵێن كه ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌بێت پارێزگاریی له مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئێران بكات و هه‌ر گۆڕانكارییه‌كیش بوو وێڕای ئه‌وه هه‌نگاو بنێت.
كه‌واته ئیران له‌وان باشتره یان ناچارین؟
ئێران بۆ ئێمه باشترینی ئه‌وانی تره، توركیا مه‌رامه‌كانی دیارن، دوو رێگه‌ی گرتووه‌ته به‌ر بۆ چه‌سپاندنی هه‌ژموونی خۆی، یه‌كه‌میان به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی شۆڤێنیستانه له دژی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه له‌هه‌ر جێیه‌ك بن له رێگه‌ی هێنانی هێزه‌وه بۆ هه‌رێم، دووه‌میان سیاسه‌تی ئیخوانییه" ئه‌گه‌ر چی روو له پاشه‌كشه‌ن" بۆ ئه‌مه‌ش گه‌رای خۆی له زۆر شوێن هه‌ڵڕشتووه‌هه‌رێمیش له‌م نه‌خشه‌یه به دوور نییه. دۆستی هه‌موو تیروریستانه، له‌گه‌ڵ تالیبان هاوكاره، خۆی ده‌خزێنێته نه‌یجیریا به‌ناوی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ڵام هاوكاریی بۆكۆحه‌رامی ئه‌و ناوچانه ده‌كات، له سوریا هێزی تایبه‌تی دروستكردووه كه سه‌ربه‌خۆیانن و له دژی كورد و حكومه‌تی ئه‌سه‌دیش به‌كاریان دێنێت.
ئه‌م دوو رێگه‌یه‌ش بۆ لاوازكردنی ئیران و هه‌ڵكشانی شیعه‌گه‌رییه، هه‌ر بۆیه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا كه له دژی ئیرانن یه‌كده‌گرێته‌وه.
ترسی توركیا له كورد به دڵی ئیرانه؟
توركیا به هاوكاریی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌نداو ده‌یه‌وێت له هه‌رێم و رۆژئاڤاش مه‌سه‌له‌ی كورد بخاته ژێر كۆنتڕۆڵه‌وه، په‌نا ده‌باته به‌ر ئیران بۆ هاوكاریی كردنی له‌مه‌دا، ئیرانیش ده‌زانێت كه مانه‌وه‌ی ئه‌و ترسه له كورد لای توركیا باشتره بۆ ئیران، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌ی توركیا ده‌یدات له‌گه‌ڵ ئیران بۆ پێكه‌وه رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه له سنووره‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته سه‌رناگرێت، ئه‌گه‌ریش هاوكاری بكات له‌سه‌ر ئاستی زۆر كه‌م و له‌به‌ره‌ژه‌وه‌ندیی خۆی ده‌یكات.
ئیران دركی به‌وه كردووه كه توركیا ئامانجی به ته‌نها له ناوبردنی ئه‌و هێزانه نییه به‌ڵكو دوای ئه‌وان ده‌كه‌وێته دژایه‌تی كردنی ئیران وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی مه‌زهه‌بیی شیعه.
ئه‌گه‌ر ئیران ئه‌م حساباتانه‌ی بۆ كردبێت، ئێمه‌ش پێویسته له‌م ده‌ڤه‌ره‌وه له ئێستاوه په‌یوه‌ندییه‌كی وامان هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئیران كه به دروست بوونی كێشه‌یه‌ك جێگه‌مان لێژ نه‌بێت، ئه‌وه‌شمان له بیر بێت هه‌ر حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی شیعه له عیراق دروست ببێت، ئه‌وا باشترین دۆستی ئیران ده‌بن، ئێمه‌ش به‌سترواین به به‌غداوه و به‌م له جیاتی دانانه ده‌بێت ئیران له‌وان باشتر بێت بۆمان.
هیوا محه‌مه‌د
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28