له یاسا نێوده‌وڵه‌تیی و عێراقییه‌كان چۆن باسی ژه‌هرخواردكردنی كه‌سێك كراوه و سزاكه‌ی چیه؟
بیروڕا 10:33 PM - 2021-11-13
ژه‌هرخواردكردنی مرۆڤ یه‌كێكه له‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی كه یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هۆشدارییان له‌سه‌ری داوه و له‌نێو یاسای عێراقیش سزای بۆ دیاریكردووه، هه‌رچه‌نده له‌نێو یاسای سزادانی عێراقیدا به‌فراوانی باسی تاوانه‌كه‌ی نه‌كردووه و كه‌لێن و بۆشایی زۆری تێدایه، به‌ڵام له‌یاسای وڵاتانی فه‌ره‌نسا، ئوردن و میسر زۆربه فراوانی باسی كردووه و سزاكه‌شی دیاریكردووه.
به‌پێی شیكردنه‌وه و پزیشكییه‌كان چه‌ند جۆرێكی ژه‌هرهه‌ن و مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی 20 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
جۆره‌كانی ژه‌هرخواردكردنی مرۆڤه‌كان:
1 ژه‌هر به خواردن
ئه‌م جۆره ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی له‌جه‌سته‌دا زیاتر له‌نێو سكدا هه‌ست به ئازار ده‌كه‌یت و سكچونێكی به‌رده‌وامت ده‌بێت.
جۆری دووه‌م ژه‌هر به "البۆمینی"
ئه‌م جۆره كه مێژووه‌كه‌ی زۆر كۆنه و ده‌خرێته نێو خواردنه‌وه و له‌ڕێگه‌ی پشكنینی به‌كتریایی پرۆتیناته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت
ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان له‌سه‌ر كه‌سێك كه‌چۆن ژه‌هرخواردكراوه جیاوازه، به‌شێك له نیشانه‌كان به
سێیه‌م ژه‌هر به ره‌ساس
ئه‌م جۆره كه‌ناوی "الرێاێ"ه زیاتر له‌نێو پاتری و گولله‌دا هه‌ن له‌ڕێگه‌ی به‌ركه‌وتنه‌وه ده‌گوازرێته‌وه و هۆكاره بۆ نه‌خۆشی جگه‌ر و ده‌ماغ وچه‌ند نه‌خۆشییه‌كی دیكه.
چواره‌م ژهر به زه‌رنیخ
ئه‌م جۆره مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه و زیاتر له 70 ساڵه به‌كارده‌هێنرێت و به‌شێوه‌یه‌كی هێواش له‌جه‌سته بڵاوده‌بێته‌وه و ڕاسته‌وخۆ كه‌سه‌كه ناكوژێت و له‌ڕێگه‌ی ئاو و شه‌ربه‌ته‌وه به‌كارده‌هێنرێت.
پێنجه‌م ژه‌هر به "بالانیت":
ئه‌م جۆره زۆر به‌خێرایی له‌نێو جه‌سته بڵاوده‌بێته‌وه و له‌ماوه‌ی یه‌ك تا 30 ڕۆژ كه‌سه‌كه ده‌كوژێت و هه‌ندێكجار ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته هۆی مردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ژه‌هراویبووه پیچی.
له‌نێو یاسا عێراقییه‌كان چۆن باسی ژه‌هرخواردنی كه‌سێك كراوه؟
له‌نێو یاسای سزادانی عێراقی هه‌رچه‌نده پرسی ژه‌هرخواردنكردن له مادده‌ی 1/ب له مادده‌ی 406 ی یاسای سزادانیی عێراقی ساڵی (1969)هه‌مواركراو هاتووه كه‌ده‌ڵێت،
هه‌رچه‌نده به‌پێی مادده‌ی 72 له (قانون الدولی) یاسای نێوده‌وڵه‌تی هۆشداریی داوه له به‌كارهێنانی ژه‌هر بۆ ژه‌هرده‌رخواردكردنی كه‌سێك و
به له‌ناوبردن(عدام) سزا ده‌درێت، ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌م دۆخانه‌ی خواره‌وه كه‌سێكی كوشت:
گه‌ر تاوانكار كه‌سێكی كوشت بێت به به‌كارهێنانی ژه‌هر.
به‌ڵام نه‌مردنی كه‌سه‌كه واده‌كات كه سزاكه‌ی له 15 ساڵ كه‌متر سزانه‌درێت تا زیندانی هه‌تا هه‌تاییش دادوه‌ر ده‌توانێت سزای بدات.
له دادگا دادوه‌ر چ داواكارییه‌ك له سكاڵاكه‌ر ده‌كات؟
له دادگا دوای ئه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ر سكاڵا له‌و كه‌سه‌ده‌كات كه ژهرخواردی كردووه، دادوه‌ر كۆمه‌ڵێك داواكاریی هه‌یه و ئیسپاتكردنی ئه‌و پرسه‌ش ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌خایه‌نێت ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌كان زۆر ڕوون نه‌بن و به‌ڵگه‌ی به‌هێز له‌سه‌ر بكه‌ری سه‌ره‌كی نه‌بن.
بۆیه، دادوه‌ر داوای به‌ڵگه‌ی ژه‌هرخواركردن ده‌كات هه‌روه‌ها جۆر و ناوی ژه‌هره‌كه و ڕاپۆرتی پزیشكی ده‌كات، جگه له‌وه‌ش دادوه‌ر لیژنه دروست ده‌كات بۆ ئه‌وپرسه كه له‌كه‌سانی پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌ند پێكدێن.
یه‌كێكی دیكه له داواكانی دادوه‌ر ئه‌وه‌یه كه كێ بكه‌ری سه‌ره‌كییه و هاوبه‌شه‌كانی كێن؟.
له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ئه‌گه‌ر به به‌ڵگه سه‌لمێندرا كه‌سێك هه‌وڵی ژه‌هرخواردنی كه‌سێكی دیكه‌ی داوه سزاكه‌ی چی ده‌بێت؟
هه‌رچه‌نده به‌پێی مادده‌ی 72 له‌یاسای نێوده‌وڵه‌تی هۆشداریی داوه له به‌كارهێنانی ژه‌هر و مادده كیماییه‌كان هاوكات سزای قورسیشی بۆ بكه‌رانی دیاریكردووه.
هاوكات به‌پێی یاسای ئوردن و میسر كه زۆر به‌فراوانی باسی هه‌ڵی ژه‌هرخواردن "السم" ی كردووه كه كه‌سێك بكوژێت یاخود به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر بكه‌رانی ئاشكرابێت چۆنه
به‌پێی مادده‌كانی 80 و84 له‌یاسای سزادانی ئوردنی باسی ژه‌هرخواردكردن و 75 و 76 –یش باسی هاوبه‌شانی بكه‌ری سه‌ره‌كی ده‌كات كه كه‌سێكی دیكه‌ی ژه‌هرخوارد كردبێت، به‌تاوانێكی گه‌وره له‌قه‌ڵمی داوه و هه‌روه‌ها جۆری سزاكانی دیاریكردووه ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ئیسپات ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر بێت و كه‌سه‌كه بمرێت به ژه‌هرخواردنه‌كه‌ی سزای زیندانیی هه‌تا هه‌تایی یاخود له‌سێداره‌دانه و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌مرێت سزای دارایی و زیندانی بۆ دیاریكردووه كه له‌ساڵێكه‌وه تاوه‌كو 15 ساڵه.
ئه‌وه‌ی كه‌باسمانكرد پرسی ژه‌هرخوارد كردنی كه‌سێك بوو، یاخود هه‌وڵی كوشتنی، به‌ڵام له قورئانی پیرۆزیشدا له چه‌ند ئایه‌تێك باسی هه‌وڵی كوشتنی مرۆڤێكی كردووه و به تاوانێكی گه‌وره ناویبردووه.
وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ۗ وَمَنْ قُتِلَ مَظْلُومًا فَقَدْ جَعَلْنَا لِوَلِيِّهِ سُلْطَانًا فَلَا يُسْرِفْ فِي الْقَتْلِ ۖ إِنَّهُ كَانَ مَنْصُورًا, سورة الاسرا‌ء اية 33.
وَكَتَبْنَا عَلَيْهِمْ فِيهَا أَنَّ النَّفْسَ بِالنَّفْسِ وَالْعَيْنَ بِالْعَيْنِ وَالْأَنْفَ بِالْأَنْفِ وَالْأُذُنَ بِالْأُذُنِ وَالسِّنَّ بِالسِّنِّ وَالْجُرُوحَ قِصَاصٌ ۚ فَمَنْ تَصَدَّقَ بِهِ فَهُوَ كَفَّارَةٌ لَهُ ۚ وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ. سورەتی "المائدە" ئایەتی 45
سوره‌تی "المائده" ئایه‌تی 45
پرسی ژه‌هرخواردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چۆن یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه؟
هه‌رچه‌نده پرسی ژه‌هرخواردكردنی به‌رپرسانی كورد مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردووش ئه‌و كه‌یسانه‌ی كه له‌نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌تایبه‌ت هاوسه‌رۆكێك و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی حزبه‌كه باسی ژه‌هرخواردكردنیان ده‌كرێت، له حاڵه‌تی تۆماركردنی سكاڵا و بوونی به‌ڵگه له‌لایه‌ن ئه‌وكه‌سه‌ی ژه‌هرخواردكراوه دادگاكانی هه‌رێم توانای یه‌كلاییكردنه‌وه‌یان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ڕاپۆرته پزیشكییه‌كان و ئه‌و به‌ڵگانه‌ی باسی لێوه‌ده‌كرێت هانده‌ر ده‌بێت بۆ زووتر یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسانه له دادگا.
پارێزه‌ر ئاوات خه‌یروڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
11:11 AM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو دەکات
09:47 PM - 2024-04-30
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری پرسەیەک دەکات
پرسەنامە 06:11 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌رسه‌لان بایز هه‌مووكات قه‌ڵه‌م و ده‌نگێكی راستگۆ بووه
ی ن ک 05:29 PM - 2024-05-01 -
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
کوردستان 03:07 PM - 2024-05-01 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
کوردستان 01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
کوردستان 01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
کوردستان 11:11 AM - 2024-05-01 -
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
کوردستان 10:50 AM - 2024-05-01