ئایا په‌لاماردانی ماڵی كازمی چاوه‌ڕوانكراوو بوو؟
بیروڕا 07:29 PM - 2021-11-13
مه‌ریوان عه‌لی محه‌مه‌د
له دوای هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی سه‌رماڵی موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كه تا ئێستاش نازانرێت ناوبراو له‌كاتی په‌لاماردانه‌كه له‌ماڵه‌وه بوو یاخود نا,له ووتارێكیدا ووتی: زانیاری ته‌واومان لایه كێ و چ لایه‌نێك ده‌ستی له په‌لاماردانه‌كه‌دا هه‌یه, به‌ڵام تا ئێستا نه‌خودی سه‌رۆك وه‌زیران, نه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش نه‌یانوێراوه خۆیان له قه‌ره‌ی ئاشكراكردنی بكه‌ری كرده‌وه‌كه بده‌ن بۆ ڕای گشتی, موسته‌فا كازمیی وه‌ك یاریكه‌رێكی سیاسیی شاره‌زا ئه‌زانێت دركاندنی سه‌رچاوه‌ی په‌لامارده‌ره‌كه نه وه‌زعه شڵه‌ژاوه‌كه پێش ده‌خات نه پاشیشی ده‌خات چونكه جوڵێنه‌ری په‌لامارده‌ره‌كه وه‌ك ئه‌داتێكی بچوكی گوێڕایه‌ڵ ته‌نیا فرمانی گه‌وره‌كانی جێبه‌جێ كردوه و گه‌وره‌كانیش له‌ودیو سنوره‌كانه‌وه‌ن ,بۆیه كازمی ئه‌یه‌وێت له پانتایی گۆڕه‌پانی سیاسیی ئه‌مرۆی عیراقدا كه‌توله‌رێیه‌كی باریكی بۆماوه‌ته‌وه , میتۆد و رێكاری به‌رده‌ستی وا په‌یوه‌ست وناچاری ده‌كات له پێناو ئاینده‌ی سیاسیی خۆیدا, خۆی به‌دووربگرێت له‌پرسی ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی په‌لامارده‌ره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته گله‌یی و باسی نێو دانیشتنه‌كانی ماڵی شیعه و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی دووباره‌بوونی به‌سه‌رۆك وه‌زیران به‌كراوه‌یی بهێڵێته‌وه و هه‌میشه یه‌كێك بێت له‌ئه‌گه‌ره‌كان.
له‌لایه‌كی دیكه موسته‌فا كازمی دركی به‌وه‌كردووه كه گرۆی په‌لامارده‌ره‌كه له‌لایه‌ك ده‌ستگیرۆیی ده‌ره‌كیی هه‌یه وله‌لایه‌كی دیكه‌ش حه‌سانه‌ی مه‌رجه‌عیی ناوخۆیی هه‌یه‌و هه‌روه‌ك ده‌شزانێت بكه‌ره‌كه هێزگه‌لێكی وه‌لائیین و له‌گه‌ڵ بێمنه‌تیان له‌كاردانه‌وه‌كانی حكومه‌ت و سوپا ,شانازیش به ئینعزالیی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن و چه‌ك و مووچه له ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرن و له‌هه‌مانكاتیشدا ته‌وه‌جوهاته‌كانیان پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌و سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تن, ته‌عاموڵكردنی گروپێكی بچوكی چه‌كداریی مه‌زهه‌بیی نێوخۆیی له‌چوارچێوه‌ی هێزێكی گه‌وره‌ی موته‌كامیلی پڕچه‌ك كه ناوی حه‌شدی شه‌عبی شیعه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت ,خۆی له‌خۆیدا له‌گۆڕنانی وه‌همی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌یه كه ته‌قدیسی یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق ده‌كه‌ن چونكه حكومه‌ت به سوپا نیزامییه‌كه‌یه‌وه له‌نێو خاكی عیراقدا بۆیان نییه سنوری سه‌ربازیی هێزه‌كانی حه‌شدی شیعه ببه‌زێنن و حه‌شدیش به‌هه‌مانشێوه به‌میوانیش ناچێته ئه‌و سنوره سه‌ربازییه‌ی كه سوپای تیدا نیشته‌جێیه چونكه ده‌زانن له‌نێو سوپادا نه‌خوازراون, له‌ولاشه‌وه هاوڵاتیانی عه‌ره‌بی سونه ئاسوده و پارێزراونین له‌و ناوچه‌و شارانه‌دا نیشته‌جێ ببن كه‌شیعه‌نشینن ,به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هاوڵاتیانی عه‌ره‌بی شیعه ناتوانن به‌ئاسوده‌یی له ناوچه‌و شاره‌سونه‌نشینه‌كاندا نیشته‌جێ ببن, بۆیه به‌واقعی حاڵ ئه‌گه‌ر نه‌خوازراویش بێ , ژیانی هیچ لایه‌كیان له‌نێو ئه‌وی دی پارێزراونییه,نه سوننه‌كان به‌شداری تقوس و مه‌راسیمی شیعه‌كان ده‌كه‌ن, نه شیعه‌كانیش چه‌ژنیان له‌گه‌ڵ چه‌ژنی سونه‌كاندا هاوكات ده‌كه‌ن , ئه‌م واقیعه گوزه‌ران و ژیانه له‌كۆی پێناسه‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكدا شوێنی ده‌بێته‌وه؟ به‌رێوه‌بردنی وڵاتێك له‌كۆكراوه‌ی ده‌روون و ناخی پێكهاته‌ی جیاوازی له‌و جۆره له‌نێو سنوری پاشماوه و جێپه‌نجه نامرۆیی و ناشرینیه‌كانی به‌عس به‌دناودا, جۆره‌كه‌شێكی به میرات هێشتۆته‌وه به‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك له‌مه‌ودوا جڵه‌وی حكوم له عیراقدا له‌ده‌ستبگرێ له‌وانه‌ی پێشتر له‌عه‌لاوی و جه‌عفه‌ری ومالیكی و عه‌بادی و عه‌بدولمه‌هدی باشتر و سه‌ركه‌وتووتر نابێت, كوردیش له‌مدیو سنوره‌كانی ئه‌ودوو لایه‌نه‌شه‌وه هه‌میشه به‌پریشكی ئاگری یه‌كێكیان سوتاوه و له‌كۆتایشدا له ناكۆكییه‌كانی نیوانیاندا هه‌ر كورد باجه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه, بۆیه له‌دۆخی وه‌های سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی عیرقدا, هه‌م رووداوه نه‌خوازراوه‌كانی ڕابردوو چاوه‌ڕوانكرابوو هه‌م له‌مه‌ودواش چاوه‌ڕوانكراوه ده‌بێت به دووباره‌بوونه‌وه‌ی ڕوداوی ماڵه‌كه‌ی كازمیشه‌وه.
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23