سێ درۆن بۆ سێ ئاماژه
بیروڕا 06:35 PM - 2021-11-07
گۆران قادر
هێشتا نوری مالیكی نه‌یتوانیوه هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی زۆرینه پێكبهێنێت، هه‌روه‌ها گروپه چه‌كدارییه دۆڕاوه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش به تانه و خۆپیشاندانه‌كانیان نه‌یانتوانیوه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، ئه‌م دوو هۆكاره سه‌ره‌كیه هاوكێشه‌یه‌كی لاسه‌نگی بۆ داهاتووی سیاسی عیراق دروستكردووه، كه نزیكه مسته‌فا كازمی بكاته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران و باڵی سیاسی گروپه چه‌كدارییه‌كانیش له ڕووی سیاسیه‌وه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌بێت،بۆیه به درۆنه‌كان په‌یامی خۆیان بۆ كازمی و ته‌واوی هێزه كاریگه‌ره ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانی عێراق نارد،كه ئه‌وان هێشتا سورن له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی كه كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران قه‌باره‌ی ئه‌وان دیاری ناكات،چونكه ئه‌وان چه‌ك و درۆنیان هه‌یه، گه‌ر له زه‌وی بدۆڕین ئه‌وا به ئاسماندا تۆڵه‌ی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، له هێرشه تیرۆرستیه‌كه‌دا ڕزگاری بوو، به‌ڵام ئه‌مه هیچ له بایه‌خی هێرشه‌كه و په‌یامه‌كانی كه‌م ناكاته‌وه،چونكه له دوای ساڵی (2003)وه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره به‌و شێوه‌یه هێرش ده‌كرێته سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران،هه‌روه‌ها یه‌كه‌مجاریشه كه ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان،بۆته هۆی توڕه كردنی لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بگاته ئاستی خۆپیشاندانی توند‌و ڕژانی خوێن ، ئه‌م پێشهاته پێمانده‌ڵێت ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌م كرده‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، له دۆڕاوه‌كانی هه‌ڵبژاردنن و ده‌یانه‌وێت به‌م شێوازه ده‌ستكه‌وتی سیاسی خۆیان به‌ده‌ستبهێننه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرا،ئه‌وه ئاماده‌ن هێرشه‌كانیان زیاتر بكه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی به ده‌ستكه‌وته‌كانیان ده‌گه‌ن، بۆیه هێرشه‌كه له ڕووی كردارییه‌وه سێ ئاماژه‌ی سه‌ره‌كی له‌خۆی ده‌گرێت، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هێزانه ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگای دروستكردنی ئاژاوه‌وه ده‌ستكه‌وتی سیاسی به‌ده‌ستبهێنن،یان دووه‌میان ئه‌وه‌یه له دژی پڕۆژه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجامداوه، كه داوای حكومه‌تی زۆرینه و چه‌ك داماڵینی گروپه چه‌كدارییه‌كان ده‌كات،كه هه‌ردووكیان، واته (حكومه‌تی زۆرینه و چه‌ك داماڵین) ده‌بێته مایه‌ی وه‌لانانی گروپه چه‌كدارییه‌كان و ده‌ركردنیان له مه‌یدانی سیاسی و ئه‌منی،كه ئه‌مه‌ش بێگومان لای ئه‌و گروپانه جێگای قبوڵ كردن نیه،بۆیه به‌م هێرشه به هه‌موو لایه‌كی ده‌ڵێن كه دوورخستنه‌وه‌یان ئاماژه‌یه‌كی باش نیه و عیراق به‌ره‌و ناسه‌قامگیری ده‌بات، یان ئاماژه‌ی سێیه‌م ئه‌وه‌یه كه وه‌ڵامێكه بۆ ڕژانی خوێنی خۆپیشانده‌ران كه دژ به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی عیراق به گه‌رمیه‌وه باس له سزادانی بكوژه‌كانیان ناكات.
لێره‌دا به‌و پێیه‌ی هێرشه‌كه به سێ درۆن ئه‌نجامدراوه، ناكرێت چۆنیه‌تی هێرشه‌كه له‌ڕووی كرداریی و ئه‌منیه‌وه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرین،چونكه ڕاسته پێشتر به درۆن و هاوه‌ن هێرش كراوه‌ته سه‌ر شوێنه حكومی و باڵیۆزخانه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه یه‌كه‌مجاره به درۆن هێرش ده‌كرێت سه‌ر باڵاترین به‌رپرسی وڵات كه سه‌رۆك وه‌زیرانه،ئه‌م هێرشه لێكه‌وته‌ی ئه‌منی مه‌ترسیدار جێده‌هێڵێت، كه وا ده‌كات گروپه چه‌كدارییه‌كان كه پابه‌ندی یاساكان نین، له هه‌ر كاتێكدا بیانه‌وێت هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی كه خۆیان مه‌به‌ستیانه، به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی كه ئه‌و لایه‌نه‌ی كراوه‌ته ئامانج كێیه و چیه، گرنگ ئه‌وه‌یه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گروپه‌كانه،كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی جدیه و له داهاتوودا به‌رۆكی حكومه‌ت و به‌رپرسانی عیراق ده‌گرێت، به‌ڵام پێناچێت له ئێستادا ئه‌م هێرشه ببێته مایه‌ی ئاڵۆزبوونی زیاتری ئه‌منی و سیاسی عیراق،چونكه هه‌موو لایه‌نه ناوخۆییه‌كانی عیراق و ئێران و ئه‌مریكا ئیدانه‌یان كردووه، بێگومان ئێرانیش هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌دات،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی دووره گروپێكی دیاری كراوی ناسراو به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ،هه‌موو ئه‌مانه واده‌كات كه له ئێستادا دوای گه‌یاندنی په‌یامی هێرشه‌كه دۆخه‌كه ئاڵۆز نه‌بێت،به‌ڵام له دوور مه‌ودادا مه‌ترسیه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه و لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر لایه‌نی ئه‌منی و سیاسی عێراق جێده‌هێڵێت، هه‌روه‌ها له ڕووی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه عێراق چه‌ندین هه‌نگاو ده‌باته دواوه.
هێرشه‌كه ئه‌نجام دراو هه‌موولایه‌نه‌كان هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌ده‌ن،به‌ڵام ئه‌مه نابێته چاره‌سه‌رێك بۆ كۆتایی هاتنی ناكۆكیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان،به‌ڵكو عیراق به‌ره‌و تونێلێك ده‌بات كه ئه‌و سه‌ری دیار نیه،هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا و ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی هه‌رێمی، نه‌ك دۆخی عیراق ئارام ناكاته‌وه،به‌ڵكو خه‌ریكه ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیشی تێكبدات و هه‌موو لایه‌نه‌كان له دژی یه‌كتری كۆبكاته‌وه،بۆیه ئه‌م هێرشه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ پێشهاتێكی نوێ كه به‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت و داهاتووی عێراق كاریگه‌ری جێده‌هێڵێت، خۆ ئه‌گه‌ر په‌یامه‌كه گه‌یشت و گروپه چه‌كدارییه‌كان به ئامانجه‌كانیان گه‌یشتن،ئه‌وا عیراق ده‌بێته وڵاتی ئاژاوه و هێرش له هه‌ر كاتێكدا،خۆ ئه‌گه‌ر به ئامانجیش نه‌گه‌یشتن،ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌ڕێی هه‌واڵی هێرشی نوێ بكه‌ین، كه نازانرێت كوێ یان كێ ده‌كاته ئامانج، بۆیه عیراق به مانه‌وه‌ی ئه‌م گروپانه ئارامی به‌خۆیه‌وه نابینێت، تا ئه‌و كاته‌ی به شێوه‌یه‌كی عاقڵانه كۆتاییان پێده‌هێنرێت.
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28