چاره‌سه‌ر دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتیمانیه
بیروڕا 09:08 AM - 2021-11-04
چه‌ند ساڵه‌كه وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆكان كێشه‌ی تێده‌كه‌وێت، به شێوه‌یه‌ك به‌شێكیان وه‌رده‌گیرێن و به‌شه‌كه‌یتر دوای ئه‌وه‌ی دێنه سه‌ر شه‌قام و ده‌یكه‌نه خۆپیشاندان، پاشان تێهه‌ڵچونی ئه‌ملا و ئه‌ولای تێده‌كه‌وێت، سه‌ره‌نجام سه‌رده‌كێشێ بۆ پێداچونه‌وه به بڕ‌یاره‌كان و دواجار وه‌رگرتنیان، له راستیشدا وه‌رگرتنه‌كه سڕ‌كردنه ده‌نا له جه‌وهه‌ردا كێشه‌كه هه‌ر ده‌مێنێ و له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵیده‌گرن، چونكه كه ده‌رده‌چن دامه‌زراندن نیه، هه‌موو ساڵێكیش له‌شكرێك له ده‌رچو دێته سه‌ر خه‌رمانه‌ی ده‌رچوه‌كانیتر به‌بێ ئیش و كار، بۆیه ده‌بێت ته‌گبیرێكی جددی له پێگه‌یاندن و وه‌رگرتن و ده‌رچون بكرێته‌وه ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆمه‌ڵێك رێوشوێن هه‌یه، هه‌قه له ئێستاوه كاری له‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتو بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به بڕ‌وای خۆم به‌شێكی ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كات كه چه‌ند ساڵێكه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ریتم و گۆبه‌نده ده‌ڕ‌وات و به كراوه‌یی هێڵراوه‌ته‌وه، گرنگترین ئه‌و رێ‌و شوێنانه بریتین له :-
1-چیتر و به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نا نه‌برێته به‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی پرۆگرام و رێگه نه‌درێت مه‌لزه‌مه ببێته بنه‌ما بۆ خوێندن، چونكه به ڕ‌استی ئه‌وه جه‌وهه‌ری پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی له ناوه‌رۆكه زانستیه‌كه‌ی به‌تاڵ كردۆته‌وه ته‌نها بۆ نمره‌یه و به‌س.
2-پرۆسه‌ی ئه‌زموندان له هه‌موو قۆناغه‌كان، به‌تایبه‌ت له شه‌شه‌می ئاماده‌یی به‌شێوه‌ی تێكه‌ڵ له نێوان پرسیاری نوسینه‌كی و هه‌ڵبژاردن به‌ڕ‌ێوه بچێت، راسته له هه‌ندێك وڵات په‌یڕ‌ه‌وی پرسیاری هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، به‌ڵام له ناوه‌رۆكه زانستیه‌كه‌ی كه‌م ناكرێته‌وه، ساڵی خوێندن هه‌قی ته‌واوی پێده‌درێت، له‌لای ئێمه هێشتا ئه‌و پره‌نسیپه ئه‌ساسیانه ماویه‌تی بۆیه باشتره پرسیاره‌كان به شێوه‌ی تێكه‌ڵ بهێنرێنه‌وه.
3-ده‌رچون له شه‌شه‌می ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه نه‌كرێته بنه‌مای یه‌كجاره‌كی وه‌رگرتن له زانكۆكان، به‌لكو وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌ی په‌ڕ‌ینه‌وه و به‌رهه‌ڤبوون بۆ قۆناغه‌كانی دواتر كه بریتین له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان هه‌ژمار بكرێت.
4-وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به سیسته‌مێكی دامه‌زراو به‌پێی رێنماییه‌كی چه‌سپاو هه‌روه‌ها به ژماره‌ی دیاریكراویش زانكۆكان سه‌رپشك بكات له وه‌رگرتنی خوێندكاران له كۆلێژ و به‌شه‌كانیان، به پێی پرۆسه‌یه‌كی ئه‌زمونكردنی تایبه‌تمه‌ند كه تیایدا دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی بۆ هه‌موو لایه‌ك فه‌راهه‌م بكرێت،داموده‌زگاكانی وه‌زاره‌تیش چاودێری گشتی پرۆسه‌كه بكه‌ن، له كوێدا خه‌وش هه‌بوو له‌وێدا هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.
5-زۆر زه‌روریه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له كۆی په‌یكه‌ری زانكۆ و كۆلێژ‌و به‌شه‌كان بكات، دوو بنه‌ما زۆر گرنگه:
ا-ده‌ستكاریكردنی ته‌واوی پرۆگرامه‌كان، به شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی كادیری كارما و بازاڕ‌ی كار به‌رجه‌سته بكرێت.
ب-چاوخشاندنه‌وه به كۆمه‌ڵێك كۆلێژ‌و به‌شی هاوشێوه هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك به‌ش و بایه‌خدانی زیاتر به‌و به‌شانه‌ی پێویستن به تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و دامه‌زراوه گشتی و تایبه‌تمه‌نده‌كان.
بڕ‌وای ته‌واوم به‌وه هه‌یه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن به هه‌موو قۆناغه‌كانیه‌وه له باخچه‌ی منداڵانه‌وه تا ده‌گاته زانكۆ و په‌یمانگاكان، دامه‌زراوه‌یه‌كی باڵای به ته‌واوی ئیمكانیات و ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌وێت، تاوه‌كو ره‌سمی سیاسه‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا بكات، ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ده‌كرێ به ناوی (دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی په‌روه‌رده و فێركردن) یان (دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا)ناوزه‌د بكرێت، ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه له خۆ بگرێت، (سه‌رۆك یان جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هه‌ردوو وه‌زیری په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، ژماره‌یه‌ك شاره‌زای په‌روه‌رده‌یی)، دیاره ئه‌و شێوه مامه‌ڵه‌كردنه له زۆر وڵات په‌یره‌وكراوه و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌شیان به‌ده‌ستهێناوه، هه‌ر ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌رته‌وازه‌یه‌ی ساڵانێكه به‌رده‌وامی هه‌یه كۆتایی پێ بێت و كۆی پرۆسه‌كه ئیتر بكه‌وێته سه‌ر راسته‌ڕ‌ێی خۆی.
ن:عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28