گرنگی گه‌نج له كۆمه‌ڵگادا
بیروڕا 03:42 PM - 2021-11-02
گه‌نج هه‌ر كه‌سێكه له نێوان ته‌مه‌نی 15 ساڵ و 30 ساڵدا بێت به‌بێ گوێدانه ڕه‌گه‌ز, گه‌نجان كۆڵه‌پشتی كۆمه‌ڵگان و ئاینده‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی دیاریكراو دیاری ده‌كه‌ن چونكه هه‌موو گرووپه ته‌مه‌نه‌كانی تر، منداڵان، هه‌رزه‌كاران، ته‌مه‌ن مامناوه‌نده‌كان و هاونیشتیمانیانی گه‌وره پشت به گه‌نجان ده‌به‌ستن و به چاوی ئومێده‌وه سه‌یریان ده‌كه‌نگه‌نجان ڕۆڵێكی زۆر گرنگیان هه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته بزانین كه بۆچی گه‌نجان زۆر تایبه‌تن چونكه ئه‌وان گه‌نجن و پڕ له وزه‌ن.
ئه‌مه‌ش وا له گه‌نجان ده‌كات كه ببێته گروپێكی ته‌مه‌ن گرنگ له هه‌ردوو كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆ و كۆمه‌ڵگای داهاتوو له گرووپه ته‌مه‌نه‌كانی تر. بۆیه به هۆی پشتبه‌ستنی زۆر به گه‌نجان له كۆمه‌ڵگادا، ئێمه‌یگه‌نجان كاریگه‌ری گرنگمان هه‌یه چونكه ئاینده‌ی خێزان و كۆمه‌ڵگا و وڵات له ده‌ستی ئێمه‌دایه , گه‌شه‌ی هه‌موو وڵاتێك له‌هه‌موو بواره‌كانی وه‌ك بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووریدا به‌زۆری پشت به‌گه‌نجان ده‌به‌ستێت, ئه‌وان به وزه‌یه‌كی تازه ده‌توانن كاری باشتر ئه‌نجام بده‌ن و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگا مسۆگه‌ر بكه‌ن .
گه‌نجان كۆڵه‌كه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كن وه ڕۆڵی گرنگیان هه‌یه له گه‌شه‌پێدان و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگادا به نزیكه‌یی له هه‌رێمیكوردستان گه‌نجان ٪٦٠ ی كۆمه‌ڵگا پێكده‌هێنن ,به‌ڵام ئه‌م هێزی كاره گه‌وره وبه‌توانایه به‌ته‌واوی په‌راوێز خراون به‌هۆینه‌بوونی سیاسه‌تی حكومه‌ت بۆ سوود وه‌رگرتن, له گه‌نجان وهاندانیان بۆ گه‌شه‌كردنیان به‌شێوه‌یه‌ك كه گه‌نجانی ڕۆشنبیروده‌رچوانی زانكۆ بێكارن .
گه‌نجان پارێزگاری له كلتور و نه‌ریتی خۆیان ده‌كه‌ن له هه‌مانكاتدا,گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵگه‌دا ئامێز ده‌گرێت بۆ نمونه ئه‌وه گه‌نجانه ته‌نیا كه ده‌بنه به‌شێكله پارته سیاسییه‌كان بۆ گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له وڵاتێكدا ئه‌وانیش ده‌بنه به‌شێك له هێزه چه‌كداره‌كان بۆنموونه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه كه زۆربه‌ی له گه‌نج پێكهاتووه له شۆڕشی شاخ و ڕاپه‌ڕین وبه‌شداریگرنگیان هه‌بووه , له شه‌ڕی دژی داعشدا هه‌رێمی كوردستانیان پاراست و بوون به ڕزگار كه‌ری كوردستان له تیرۆرستان وگیانی خۆیان به‌خشی به خاكه‌كه‌یان , جگه له‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر گه‌نج به بێ به‌رامبه‌ر و به خۆبه‌خشانه به‌شدار ده‌بوون له شه‌ڕه‌كاندا له پێناو پاراستنی ئازادی خه‌ڵك ، به كورتی گه‌نجانمان توانای بنیاتنانی نه‌ته‌وه‌یه‌كیان هه‌یه بۆیه ده‌بێت ده‌رفه‌تیان پێ بده‌ین ئه‌وان داهاتوون و ئه‌و تێڕوانینه‌یان هه‌یه كه ده‌بێت حكومه‌ت وده‌سه‌ڵات به‌خۆیاندا بچنه‌وه و له خه‌می هاوڵاتیاندابێت به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك بۆ یارمه‌تیدانی میلله‌ت بۆ سه‌رفرازی و گه‌شانه‌وه چوونكه دووژمنان له ئێستادا كار له‌سه‌رله‌ناوبردنی گه‌نجی كورد ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستاندا.
ئێستا گه‌نجان بوون به‌پارچه‌یه‌كی خه‌مۆكی كۆمه‌ڵگا، ده‌ستی كار هه‌یه به‌ڵام هیچ كارێك نییه، زانكۆ هه‌یه به‌ڵام هیچ په‌روه‌رده‌یه‌كی پیشه‌یی نییه، قوتابخانه وخوێندنگا هه‌یه به‌ڵام سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی جیاواز له‌نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاردا هه‌یه، حكومه‌ت هه‌یه به‌ڵام سیاسه‌تێكی گونجاو نییه حكومه‌ت ده‌بێت بارودۆخه‌كه‌ی پێ بگه‌ێنێت و ڕێوشوێنی خێرا بگرێته‌به‌ر بۆ ڕزگاركردنی ئاینده‌ی نه‌ته‌وه. ئه‌گه‌رنا ڕه‌نگه بارودۆخ وا له گه‌نجان بكات كه زیاتر ڕێگا وێرانكه‌ره‌كان هه‌ڵبژێرن كه زه‌ره‌رمه‌ندی كۆمه‌ڵگاكه‌مان بێت,هه‌ر وه‌ك چۆن له ئێستا و ڕابردوودا كۆچی گه‌نجان به لێشاو بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌ستی پێكردووه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی نه‌مانی كلتور و نه‌ته‌وه‌و داڕمانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی .
زانا ابوبكر
خوێندكاری زانكۆ
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24